کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەسنە مەڵەس و گرنگی ڕاستگۆیی ڕاگەیاندن

Friday, 04/11/2022, 21:39


هەموو زانیمان شۆڕش و بازاڕ ، ڕاگەیاندنێکی بەهێز دروستی دەکات و دەیگەیەنێتە مەنزڵی خۆی ، خۆ ئەگەر نەشگاتە دوامەنزڵی هیواکانی بەڵام دونیای سنووری چالاکیەکانی دەهێنێتە سەر هەزە ،  هەر میدیاو ڕاگەیاندنە شۆڕش و بزوتنەوەکان بەرەو لوتکە دەبەن و هەر ئەوانشن پۆت دەدەن و ئامانجەکان لێڵ دەکەن و سەرگەردانی و بێسەرەوبەرەیی لەناو ڕیزەکان و شەقامی هەر حیزب و ڕێکخراوێک دروست دەکەن .
 فەرهاد سەنگاوی، ڕاگەیاندنکار وبێژەری  شۆڕشی چەکداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وای کردبوو پێشمەرگە حەز بکات ڕۆژێ زوتر شەهید بێت تا فریای فلوتەکەی بەرنامەی کاروانی شەهیدان بکەوێت کە ئەوسا لە ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان دەخوێندرایەوە ....  
ئەگێڕنەوە لەسەروبەندی سەرکەوتنی ڕوخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە عیراق و کوشت و بڕی بنەماڵەی پاشا ودەسەڵاتی پاشایەتی "با بە قسەی خۆیان پێی بڵێین شۆڕشی ١٤ی تەموزی ١٩٥٨، کەبەس شۆڕش نەبوو" ، عەبدولکەریم کەسێکی پابەند وگورجوگۆڵی سەربازی بوو . قەومیەکان کردیانە ڕابەری خۆیان و گەیاندیانە لوتکەی دەسەڵات ، شیوعیەکانش چووبونە بن کەوڵیەوە لە هەردوو دینی قەومی و سۆشیالیستیان کردبوو ،  کۆمۆنیستەکان بۆ جێبەجێکردنی هەندێ ئامانجی سۆشیالیستی بەکاریان هێنا ، کەیەکێ لەو ئامانجانە لێدانی دەرەبەگ بوو ئەوەبوو دەرەبەگەکانی کوردستان مەلامستەفایان کردە پێشەوای خۆیان لەدژی بڕیاری " زەوی هی ئەو کەسەیە دەیکێڵێ " ئەیلولیان دروست کرد ، هەر دەرەبەگەکانش خێرا پشتیان لە ئەیلول کرد ..
بێینەوە سەربابەتەکە ، عەبدولکەریم قاسم  جگە لەکورد (بەهۆی بەرزانییەوە) ، قەومیە عەرەبەکانشی لە خۆی ودەسەڵاتەکەی هارکرد لەپێش هەموویانەوە هاوڕێ و هاوسەنگەری خۆی عەبدولسەلام عارف بوو . ئەو کاتە میسر و سەرۆکەکەی جمال عبدالناسر بە مەڵبەندو سەرکردایەتی یەکێتی عەرەب دەژمێردران،   ڕادیۆی دەنگی عەرەب لە قاهیرە ، ڕادیۆیەک بوو دەنگی قەومیەکانی عەرەب بوو،  هەرووتارێک (بێژەر) احمد سعیدی میسری لەو ڕادیۆیەوە بیخوێندایەتەوە ، شۆڕشێک بوو بۆ خۆی . 
حەسنە مەڵەس یەکێ لە تیاترۆ و سوزانیە بەناوبانگەکانی ئەوکاتەی بەغدا و بەتایبەت مەنتیقەی مەیدان بووە ، وەبەرهێنەرەکەشی ( گەوادەکەی) ناوی عەباس بیزا دەبێت کە لە بواری پیشەکەی خۆیان زۆر بەناوبانگ دەبن ، ئەمانە لە بەغدا زۆر  ناسراو و پیشەیی بوونە وخەڵک بۆ نوکتە و جنێوی سوک بەیەکتری کردن ناویانی هێناوە .
تا دێت نێوان جمال عبدالناسر و دەسەڵاتی عبدالکریم قاسم بەرەو ئاڵۆزی دەچێت ، کە شیوعی دەوری باڵای هەبووە لە دژایەتی کردنی ئەو یەکێتی عەرەبیەی ناسر بەتەمای بوو ، یان بە ڕونی بڵێین تێک چوونی نێوان مسر و ئێراق ،  بۆیە ڕۆژانە ڕادیۆی دەنگی عەرەب دژایەتی ئەم هەڵگەڕانەوەیەی عێراقی کردووە لە یەکێتی عەرەب ، هاندانی قەومیەکانی ناو دەسەڵاتی ئێراق لە دژی عەبدالکریم قاسم . 
ڕۆژێک هەر بۆ ئەتک کردنی ئەو ڕادیۆیە و خودی بێژەر احمد سەعید ، شیوعیەکان هەواڵێکی هەڵبەستراو دەکەنە هەواڵ و بۆی دەنێرن ، کە دەسەڵاتی عبدالکریم قاسم هەردوو تێکۆشەر وپاڵەوانی قەومی عەرەبی حسنە مەڵەس وعەباس بیزایان گرتووە لەسەر هەڵوێستی قەومیان.
ئیتر ئەو ڕادیۆیە بێ تەئکید کردن و لێکۆڵینەوە لە ئەسڵ و ڕاستی ودروستی  ڕوداوەکە و کەسایەتی ئەو دووکەسە ، فووی پیا دەکات و لە ڕادیۆکەوە داوا دەکات بەریان بدەن ، بە دروشمی "( ئەگەر حسنە مەڵەس بمرێ هەموو عێراق حەسنە مەڵەسە ، ئێمە هەموو حەسنە مەڵەسین.......هتد"
کاتێک ڕاستی ڕوداوەکەیان بیست ئیتر ڕادیۆکە بوو بە پەڕۆی بێ نوێژ لای گوێگرەکانی ، ئەو شەوق و حەماسەتەی جارانی لای گوێگرەکانی نامێنێ ...
ئەمەش کاری ڕاگەیاندن و بەلاڕێدا بردنی ڕاگەیاندنکار  ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە