کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان كه‌مته‌رخه‌می و نه‌زانی خۆمان

Friday, 04/11/2022, 21:31


له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق، كورد وه‌كو نه‌ریتی هه‌میشه‌یی خۆی هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ ناسراوه‌ی لای هه‌مووان پیشاندا و ئه‌وه‌ی هه‌رزه‌كاركرد و سیفه‌تی ناخ و جه‌وهه‌ری ساده‌یی و نه‌زانی خۆیانه‌، نه‌ك بۆ لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان به‌ڵكو بۆ جیهانیان سه‌لماند كه‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كی یه‌كگرتووی ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی خۆی نیه‌ و له‌سه‌ر قه‌ده‌ر و گۆرٍاناكاریه‌كانی رۆژانه‌ سیاسه‌تی ته‌سكبینی ده‌رٍوات و هیچ ستراتیجێكی نیه‌ و ئه‌م هه‌موو خه‌باته‌  هیچ سه‌ركردایه‌تیه‌كی مێژووكردی بۆ ئه‌م كاته‌ی به‌جێنه‌هێشتووه‌, ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌وروژێنێت، ئایا كورد له‌ جه‌وهه‌ردا بێ مێژووی بێ سه‌كرده‌ی هه‌ڵكه‌وتووی راسته‌قینه‌ دایه‌ یان كۆن و ئێستاش و هه‌میشه‌ كاربه‌رێكه‌ر بووه‌ و مێژووه‌كه‌ی هیچ سه‌ركردایه‌تی و خه‌ڵكی به‌توانا و ژیری به‌رهه‌منه‌هێناوه‌، به‌ڵكو به‌ پێی گۆرٍانكاریه‌كانی رۆژ سه‌ركردایه‌تیان كردووه‌ و رۆژیان به‌سه‌ربردووه‌، له‌وێشدا ئه‌وه‌مان دێته‌وه‌ یاد كه‌ ئێمه‌ خاوه‌نی قازی محه‌مه‌د و شێخ مه‌حمود و مه‌لا مسته‌فا و قاسملۆ و شه‌ره‌فكه‌ندی و ئۆجه‌لانین، ئه‌ی بۆچی له‌م چركه‌یه‌دا كه‌سێك نادۆزرێته‌وه‌ قۆناغه‌كه‌ و پرسه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆمان وه‌كو خۆی بخوێنێته‌وه‌ و برٍیاری راست ودروست و كوردانه‌ و خۆنه‌ویستانه‌ی خۆی بدات.
به‌ تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌دا، ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی هه‌ردولایه‌نی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ئارادایه‌ و چۆنێتی كاركردنیان و ورده‌كاری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ كه‌سی و حزبیه‌كانیان، بۆ هه‌مووانی ده‌رخست كه‌ نه‌ك كێشه‌كانی خۆیان به‌خۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كرد به‌ڵكو كێشه‌شیان بۆ خێرخوای دڵسۆزی گه‌لی كورد و پرۆسه‌كه‌شی دروستكردووه‌. ئه‌وه‌ی روونه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت كاری حزبی و ستراتیجی خۆیانیش به‌ یه‌كجاری سپارد به‌ به‌غدا و كێشه‌كانی خۆیان گواسته‌وه‌ بۆ ناوه‌ندی عیراق و په‌رته‌وازییان له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان به‌ كرده‌وه‌ پیشاندا و عیراقیه‌كان  بوون به‌ ده‌مراستی پرسێك كه‌ ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی داوه‌ و سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌لًَكه‌وتوی له‌ دووتوێی ئه‌و شۆرشه‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ ببێته‌ مه‌رجه‌عی كورد و پرسه‌كه‌ی و خه‌ریكی شته‌ بچوكه‌كان نه‌بێت. ئه‌و هه‌ڵوێست و سه‌ردانه‌ مه‌كوكیانه‌ی هه‌ردولایه‌ن وئه‌و ته‌نازوله‌ شه‌رمهێنه‌ره‌ی هه‌ردوولا بۆ زۆر لایه‌ن و كه‌سی عیراقی بۆ شتی بچوك و تا ئێستا كه‌مته‌رخه‌مبوون له‌مه‌ر شته‌ گرنگ و بنه‌رٍه‌تیه‌كان بۆ  كورد و پرسه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت له‌ شتێكی بچوكی هیچ نه‌بوو له‌چاو پرسه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كورد وه‌كو رێكنه‌كه‌وتن بۆ دیاریكردنی پۆستی بێ به‌ها له‌ به‌غدا، جێگه‌ی شه‌رمه‌. 
په‌شمه‌ كه‌ سه‌ركرده‌ی لایه‌نێكی عیراقی بێت و بڵێت؛ له‌ پاش روخانی دكتاتۆریه‌ت ، كورد ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری زۆرینه‌ی كێشه‌كانی عیراق بوو ئێستا خودی كوردكێشه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ی عیراقی، كه‌سێكی وا بلێت سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ناو كورددا نه‌ماوه‌ برٍیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت و خاوه‌ن په‌یمانی خۆی بێت،  هه‌روه‌ها بڵێت: سه‌ركرده‌ كورده‌كان ئه‌مرۆ قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و  وه‌عدێك ده‌ده‌ن سبه‌ینێ لێی په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌. هه‌روه‌ها بڵێت: به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌ی كورد سه‌ركرده‌یه‌كی تاریخی به‌رهه‌منه‌هێناوه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. شه‌رمه‌  بڵێت ئێمه‌ی لایه‌نه‌كانی ناوه‌ندی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌بێت ئازادی راسته‌قینه‌ی ته‌واوی خۆمان ده‌سته‌به‌ركردووه‌ و ئه‌زمونمان له‌چاو ئه‌وان كه‌متره‌ و ئه‌وان زووتر له‌دیكتاتۆر رزگاریان بوو، كه‌چی ئێمه‌ خاوه‌نی قسه‌و كرده‌وه‌ و برٍیاری خۆمانین و سه‌ره‌رای كێشه‌كانمان گرفتی به‌ریوه‌بردنی كاروباری خۆمان به‌ ئاسایی رایی كردووه‌ و له‌ ناوخۆماندا له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیش رای تایبه‌تی خۆمان سه‌لماندووه‌، كه‌چی كورده‌كان له‌ بچوكترین پرسدا به‌ بێ پرسی ئه‌م و ئه‌و بریار ناده‌ن و ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ ناراسته‌وخۆش بێت له‌ هه‌وڵی قرٍكردنی یه‌كتر و نه‌هێشتنی قورسایی و پێگه‌ و كاریگه‌ریی یه‌كترن.
 زۆر حه‌یفه‌ مێژووی خه‌باتی كورد و ئه‌و هه‌موو قوربانیدان و ئه‌و هه‌موو كه‌ڵه‌ سه‌ركرده‌یه‌ی كه‌ خاوه‌نی پلانی گه‌وره‌بوون به‌ نه‌زانی و بێ سه‌روبه‌ری و كاڵفامی و نه‌رجسیه‌تی ئه‌م و ئه‌وی خه‌ڵكی ده‌ركه‌وتووی سودفه‌ و كه‌م رۆشنبیری و بێ پێگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری، شوێنیان بسرێته‌وه‌ و خوێنیان به‌فیرۆبدرێت و كورد بێ باوك بمێنێته‌وه‌.  
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیار و سه‌رسورهێنانه‌، كه‌سێكی توندره‌وی ره‌گه‌زپه‌رستی هه‌میشه‌ ناسراو به‌ دژه‌ كورد و پرسه‌كه‌مان بێت و بڵێت كه‌مته‌رخه‌می كورد نه‌ك هه‌ر بۆ خۆیان به‌ڵكو بۆ ئێمه‌ش بونه‌ته‌ گرفت، عیراقی عه‌زیم رێگه‌ به‌و جاهلانه‌ نادات بۆ خۆیان وئێمه‌ش وابن و  حه‌قه‌له‌مه‌ودوا قبوڵی نه‌كه‌ین و دوور له‌وان به‌خۆمان كاری خۆمان بكه‌ین و چاره‌نوسی عیراقی مه‌زن نه‌ده‌ینه‌ ده‌ستی ئه‌م و ئه‌وی كه‌مته‌رخه‌م  و نه‌زان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە