کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوەش لە کوشتنی کۆمار بەرپرسن

Tuesday, 01/11/2022, 15:17


ئەوەی کە هەر ئیستا لە ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستان رۆژانە روودەداودەیبینین دەستپێکی سەرهەڵدانێکی سەراسەریە کە بەرەو شۆڕشیی سەراسەریی لە ئیڕان هەنگاو دەنێ.ئەوقۆناغە،قۆناغی شکستی ترسە لە دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر.بە باوەڕی من ئەوسەرهەڵدانە نەگەیشتۆتە ئاستێک کە چین وتوێژیی مامناوەندی وباڵای کۆمەڵگا وبازاڕیان تێیدا بەشداربن.خوێندکاری زانکۆوبەشێکی بوێریی گەنج لە وڵات بە دەستی بەتاڵ بەرەنگاریی نادادپەروەریی بوونەتەوە.خاڵی سرنجڕاکێش دانیشتوانی دەرەوەی وڵاتن لە هەموو چینوتوێژەکانی جۆراوجۆر کە لە ماوەی ٤٣ ساڵی رابوردوودا بێ وێنە بووە.
هۆیەکان زۆرن بۆ دەستپێک و هەڵگیرساندنی شۆڕشێکی واتادار.هیچ سەرهەڵدان وشۆڕشێک یەکدا بەدووپێكنایە.ساڵها کۆمەڵێک پرسیاروگرفت وبێ یاسایی وزۆرداری وزیندانی شکەنجە هەژاری وفەساد ودزی و...بەسەریەکدا دەکەون ودەبنە هۆی سەرهەڵدانێکی سەراسەریی لە هەر وڵاتیك.رێک ئەوەی کە ٤٣ رۆژلەوەی پیش بە شەهیدکردنی ژینای کورد کەخەڵكی شاری سەقزبووە لە تاران روویدا.
ئەوەی ئەورۆژانە دەیبینین تایبەتمەندیەکی خۆی هەیە بۆ کورد لە ئیڕان.مەبەستم خۆدوورڕآگرتن نییە لە گەلانی دیکەی ئێڕان.مەبەستی من ئەو بارودۆخەی کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سێ دەیەیە زیاتر ناخواستە ولە رووی بێ دەسەڵاتی وەستاوی دەسەڵاتێن کە بۆ خۆی تا بینەقاقا نۆکەری ێێران وتورکیەیە.پرسیاری گرینگیی مێژوویی لێرەوە دەستپێدەکا.
دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان بە بێ هەڵبژاردن ورەچاوکردنی ئاڵوگۆڕەکانی ناوخۆودەرەوەی وڵات خۆیان کردۆتە کوێخای خەڵك لە رۆژهەڵاتی کوردستان.پەیتاپەیتا راگەیاندن دەردەفرتێنن وخەڵک نەسیحەت دەکەن کە چۆن خۆنیشآندان بکەن وچۆن بێنە سەرشەقامەکان وچۆن کۆماری ئیسلامی بڕووخێنن ،ئەویش بە هێدی وهێمنانە بە هێوریی!!بۆ خۆشیان ژن ومنداڵیان جێگایان گەرومگوڕە وترسیان لەسەر نییە.
لەلایەکی دیکەش دەسەڵاتێک لە تاران کاربەدەستە کە بەها بۆ هیچ یاسایەکی ناوخۆیی وناونەتەوەیی دانانێ.لەو رۆژانی رابوردودا سەدان کەس بە فیشەکی راستەوە خۆکوژراون.دەیان کەس رفێندراون وبێ سەروشوێنن.کە چی کا...مستەفای هیچری دەڵێ:هێور بنەوە ئارامیی شەقامەکان بپاڕێزن نەکا بەرۆکی هەرێم بێسوود بارزانی دڵی بڕەنجێ وئەوئەرکەی کە لەلان تارانەوە پێی سپێردراوە مایە پووچ دەرچێ.
سەرکردەی نەترس ولێزان وهوشیاروشیاوو خوێندەواروبە هێز،دەستەمۆی کەمپەکان نابێ ولەوێڕا دەستوران بڵاو ناکاتەوە.ئەوئەرکەی دراوە بە مستەفای هیجری بۆ هێورکردنەەی ناڕەزایەتیەکان،ئەرکی کەسێکی شۆڕشگێڕولێهاتوونییە.کەسیش چاوەڕوانی ئەوە نییە کە خەڵک هان بداوبە کوشتیان بدا.بەڵام لەوەها کاتێکدائەرکی شۆڕشگێڕیی یەکجارو گران وئەستەمە.حەوجێی بە ڕێکخستن وهێز وپشتیوانیی خەڵك هەیە.ئەوانە وەک کابرای  قەراغ دۆشەگیان لێهاتووە،لە قەراغی دۆشەگیی زۆرانبازیی رۆنیشتوون کەچی بە زۆرانبازەکان دەڵێن.چی بکەن وچی نەکەن!
لە چەند رۆژی رابوردووداگەنجێکی ١٦ ساڵە بەناوی / کۆمار / لە شآری پیرانشآر بە فیشەکی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی خۆی لەدەستداوە،ئەوگەنجە هیچ جۆرە چەکێکی بکوژی بە دەستەوە نەبوو،تەنیا بەدرووشم وخۆنیشآندان ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە. لە خوڵقاندنی ئەو تڕاژیدیایە بۆ ئەو بنەماڵە هەژارە بە بارتەقای کۆماری ئیسلامی خەتابارن.چون ناتوانن رێبەرایەتیەکی سەردەمیانە بکەن بۆ ئەو بارودۆخەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە.لەو کورتە ویدئۆیەی کە کاتی بە خاک سپاردنی /کۆمارە / لە لایان خەڵكەوە وباوکی کۆمار بە گریانەوە باسی شەهید بونی کوڕەکەی دەکابۆمان دەردەکەوێ کە بۆ داهاتوو ئەو حیزبە نین کە بەرپرسایەتی ١٢ میلیون کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەئەستۆبگرن.
باوکی ئەوجوانەمەرگە دەڵێ:لە بەر خۆشەویستیی کۆمارو٢٥ی گەلاوێژ ناوی کوڕەکەم ناوە کۆمار.جێگای داخە کە نەتەویەک مرۆڤی ئاوا دڵسۆز وبە ئەمەگی هەبێ،بەڵام خاوەنی حیزبێک بێ کە نە دەڵسۆزە نە بە ئەمەگ.

روونکردنەوەیەکی پێویست:

زۆرینەی بەرپرسانی ح،د،ک،ئێڕان ئاگایان لە ساڵوەگەڕوبۆنەکانی حیزبیی نییە.بە زۆرە مڵێ دەخوازن بڵێن:٢٥ی گەلاوێژساڵرۆژی دامەزراندنی ح،د،ک،ئێڕانە.کەچی بە پێی بڵاوکراوە گۆڤاری کوردستان ورۆژنامەی کوردستان ٢٣ئۆکتۆبڕی ساڵی ١٩٤٥ ساڵرۆژی دامەزراندنی ئەو حیزبەیە.
٢٥ی گەلاوێژساڵ رۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردە / ژێ،کاف

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە