کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەکی سەرئاواڵا بۆ سەرۆکی قەڵای دێمۆکڕات!

Monday, 31/10/2022, 17:57


مستەفای هیجری:

کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد(ژێ،کاف)ئەگەر هیچ قازانجێکی بۆ سەردەمی خۆی نەبووە،ئەوەندەی قازانج هەبووە کە خەڵك فێڕی دەستەواژەی کوردستانی گەورە بکا.ئەکڕێ بێژین یەکەمجار بووە کە لەلایان ژێ ،کافەوە هێدی هێدی هەستی نەتەوەیی وبە نەتەوە بون لە شآری مهابادەوە بڵاو بۆوە بۆ بەشەکانی دیکە کوردستان.دەکڕێ وەک مێژووی کورد بە دەستکەوتی ئەژمار بکەین.
شەڕی دووهەمی جیهانی تازە کۆتایی پێ هاتبوو،دونیایئەوشەڕە گەڵێک وڵاتی وێران کردبوو.ئیدی شەڕگەیشت بوو بە شەڕی بەرژەەندی وفیداکردنی ئەو نەتەوانەی کە زلهێزەکان لە بەر هۆی سیاسیی وئابوری حیسابیان بۆ نەدەکرد.کوردیش یەکێک بوو لە نەتەوانەی کەسەری بێ کڵاومایەوە ووەپاش گوێ خرا تا ئەو سەردەمەشی دەگەڵ بێ.کێ خەتابارە؟کێ بەرپرسە؟مژاری ئەو بابەتەنییە.
پێش ئەوەی پێشنیاری بەقازی محەممەد بکرێ کە بیکەنە سەرۆککۆماریی ،کۆماری مهاباد.داوا لە قەرەنی ئاغای مامەش دەکەن ئەو ئەرکە وەئەستۆ بگرێ.(قەرەنی ئاغای مامەش دەرەبەگێکی ناوچەی پیرانشاربووە ودەستڕۆیشتووی ئەو دەوەرەکە ئاغآوموڵكدار بووە).قەرەنی ئاغا زۆرزیرەکانە دەڵێ،من ئەوداوایە قەبوڵ دەکەم بە مەرجێک ئیستالین دەستخەتم بۆ بنێرێ وئیمزای بکا.ئەوانیش ئەو کارە ناکەن ووازلە قەرەنی ئاغا دێنن وپەیوەندیی بە قازی محەممەدەوە دەکەن.
پێش ئەورووداوانەش ژێ،کاف،خەریک بووپەرەی دەستاندوبەرفراوانتر دەبۆوە.تا ئەوکاتەی کە ئامریکا وسۆڤیەت لەسەر نەفتی باکوی ئیران سازان وبە قازیان گووت،دەبێ ژێ،کاف،هەڵبوەشێتەوە چۆن هیچ دەوڵەطێکی زلهێزباوەڕی بە بەرنامەی ژێ،کاف ودامەزراندنی دەوڵەتی کوردیە نییە.لە گەڕآنەەی سەفەری دووهەمی قازی لە باکو بۆ مهاباد ئەو قسانەی دەگەڵ خەڵک باس کرد وگووتی:پێیان گووتووین دەبێ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستاندابمەزڕێنی ووەدووی خودموختاری بکەوین لە چووار چێوەی ئێڕاندا.
بۆیە لەوکاتەوە تا ئەوڕۆشی دەگەڵ بێ لە ڕێگای کەسایەتی قازیەوە هەستی نەتەوایەتیی کوردیان تێکقرماندووەدووی تراویلکەی خودموختاریان خستین.لە بەرئەو هۆیەش بوو کە هەم کۆماری ئازەربایجان وهەمیش کۆماری مهاباد لەناوچون ومحەممەد رەزاشآی ئێڕان جڵەوی سیاسەتی لە ئێڕان بەدەستەە گرت ونیزامی پادشآیی دامەزراند.
مێژوو،دووپات دەبێتەوە؟
ماوەی جل رۆژزیاترە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وئێڕان سەرهەڵدانێکی بێ وێنە لە مێژووی گەلانی ئێڕاندا سەری هەڵداوە کە پێشهەنگیی ئەو سەرهەڵدانە بە دروشمی:ژن،ژیان،ئازادی،فرچکی گرتووە ودونیای تەنیوە.کوردی تامەزرۆی ئازادی وسەربەستی ئەو جار بەدەستی چین وتوێژێک سەریهەڵداوە کە زۆر جیاوازە لە سەرهەڵدانەکانی دیکە.ئێستێ دەتوانین بڵێن (ژن ) رێبەرایەتی ئەو شۆڕشە دەکا.
لەکاتێكدا رۆژلەرۆژ زیاتر لەسەر شەقامەکان توندوتیژیی زێدە دەبن وشەهید دەدرێ ،ڕێک لەو کاتە ئەستەمەدا پادشای قەڵای دێمۆکڕات لە کەمپەکانی کۆی سەنجەقڕا،مستەفای هیجری لەو فەرموودانەی کە بڵاوی دەکاتەوە داوا لە خەڵکی خاوەن شەهید وبرینداروونبوو بەدەست بکوژەکانی کۆماری کەمتیارەکان دەکا کە هێوریی وئارامی خۆیان بپارێزن وفریوەی ئەو کەسانە مەخۆن کە لە دوورەوە رێنموونیتان دەکەن!!ئەوە لە حاڵێکدایە بۆخۆشی لە ڕێگای دوورەوە فەرمایشتان بەرەڵڵا دەفەرموێ.
هیچ گومان لەوەدا نییە کە ڕێنموونی سەریڕەش وهەڕەشەکانی مەسعود بارزانی وپاکانە بۆ کۆماری ئیسلامی وای کردوە کە هیجری بەوشێوەیە پەیام بداتە خەڵکی تینووی ئازادی.ئەو ئاکارە ناسیاسیانەم وەک سەردەمی ژێ،کاف،دێتە بەرچآو کە لە ڕێگای قازیەوە هەستی نەتەوەیی کوردیان تواندەوە.ئێستیش کا...هیجری هەمان کار دووپات دەکاتەوە ودەڵێ با دڵی کەسمان لێ نەڕەنجێ وپۆست وپلەو پایەی منیش وەلەرزین نەکەوێ.خەڵكی وەخرۆش هاتوو هیچ حیسابێک بۆ ئێوە ناکاتەوە،ئێوە لە فکری دوارۆژی خۆتان دابن.خەڵك گومانی لەو هەڵویستەی تۆهەیە.لە کام سەرچآوە هەڵقوڵیوە،بە زویی روون دەبێتەوە.شوێنی مانەوەت لە بآشوری کوردستان ناو ناوە قەڵای دێمۆکڕات.کەسێک نەزانێ وابیر دەکاتەوە ٣٠بۆ ٤٠ هەزارپێشمەرگە وچەکدارت هەیە کە چآوەڕوانی ئاماژەیەکی چآوی تۆن کە رۆژهەڵاتی کوردستان بە خڕووپتوونی رزگار بکەی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە