کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند هەواڵێک لە شاری سنە و سەقز

Sunday, 30/10/2022, 14:40


شاری سنە:

هەرئێستێ لە شاری سنە شەڕ لە شەقامەکان بەردەوامە،خەڵك وهێزی ئەمنییەکان رووبەڕووی یەکتردەوەستنەوە.خەڵك بە بەردوئەو ئامرازانەی لە بەردەستیاندایە درێژە بە خۆنیشاندانەکان دەدەن.زۆرینە خۆنیشاندەرەکان کچ وکوڕێ گەنجن .کە شەوانە شەقامەکان دەهوروژێنن.ئاماری برینداروشەهید جارێ رانەگەیاندراوە.

شاری سەقز:

هەرئێستێ کە لە شاری سەقز،لیباس شەخسیەکانی سەر بەدەسەڵات کەوتوونە ناوکۆلانەکانی شارو لە گەرەکانی،بەردبڕان،قەوخ،سیلۆ،کەریم ئاوا،ساڵی ئاوا، خەڵك دەگەڵ چەکدارەکانی دەسەڵات تووشی ئاڵؤزی وهەڵچوون بون.تاکاتی نووسینی ئەو هەواڵانە کوچە وکۆلانی ناو ماڵان لە شاری سەقز،لە لایان هێزە سەرکوتگەرەکان گەمارۆ دروان وپەیتا پەیتا تەقە لە خەڵك دەکڕێ.ئاماری شەهید وبریندارەکان جارێ نازانرێ.

کوردستانپۆست



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە