ئایا حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان ئەوجاردەبێتە سێ لەت؟
Wednesday, 26/10/2022, 17:27
کۆنگرەی یەکەمی ئەوحیزبە لە شاری مهاباد بە کۆکردنەوە واژۆکردنی ٧٢کەس لە زەویداروسەرۆک هۆزودەسترؤیشتووی شاربە تێکڕایی هاودەنگ بون کە قازی محەممەد بکەنە یەکەم سکرتێری ئەوحیزبە!لەوسەردەمیشدائاڵایەکیش دروستکرابووتا وەک ئاڵای کۆماری مهاباد دەست نیشآن کرا.دوای رووخانی کۆمار،کۆنگرەی دووی ئەوحیزبە لە ژێرتەمومژی ناکۆکی ودووبەرەکیدابەرێوەچوو.لەوکاتەوە تا ئەوسەردەمەش هەرچەندساڵ جارێک لێکدەترازێن وئاشت دبنەوە،بە بێ ئەوەی پرس بەکەس بکەن وحیساب بۆ رایگشتیی کورد بکەن.
دوایین لێکترازانی ئەو حیزبە ١٦ ساڵ لەوەی پێش بووە.ئێستیش هۆیەکەی بەڕوونی باسی لێوەنەکراوە.تا ماوەیەک لەوەی پێش دووبارە ئاشت بوونەوەیان راگەیاند وبوونەوە یەک حیزب،لەسەرناوی ح،د،ک،ئیڕان.لە خۆشیان دەتگووت شاگەشکەبون کە دووبارە پاشناوی ئێڕانیان بە حیزبەکەیان چەسپاندەوە.ئەوان بوونەوە یەک حیزب،بەڵام هیچ لە ژیانی کەمپنشینیان نەگۆڕاوە.ئەوەی کە زیادر کردووە زەختوزۆریی کۆماری ئیسلامی ودەسەڵاتدارانی زۆنی زەردوسەوزە کە پێداگرن لەسەربەربەستکردنی تەوەاوەتیی کارتێکۆشآنی ئەو حیزبانەی کە لە باشووری کوردستانن.وادیارە دەسەڵاتدارانی تاران وباشووری کوردستان تا ئێڕە لە سەرچەککردنیان نەگەیشتوونە هیچ ئاکامێك.دوارۆژیش دیارنییە ئەو زەختانە تاکوێ بڕدەکا.
ئاڵای سەردەمی کۆمار:
حیزبێک لە مێژووی خۆی خاوەن دەرنەکەوێ وبوێرانە بڕیاریی لەسەرچارەنووسی خۆی نەدا لە کەمپەکاندا خۆی دەدۆزێتەوە.ئەوەی قیادەمووەقەت بە سەرپەرستیی بنەماڵەی هیچكات مەلاکان نەیانتوانیوە بەکردەوە ئەنجامی بدەن.تەنانەت ئەو ئاڵایەی کە بەئاڵای سەردەمی کۆماردەهاتەئەژمار،ئەویشیان لێ هەستاندنەوە وئەوئاڵایەی کە ئێستێ بنەماڵەی بارزانی بازەرگانی پێوەدەن بە زۆرە ملی ولە بێ دەسەڵاتیدابەەسەریاندا سەپاندون.
لە چەندرۆژی رابوردوودا پاڕتی ژیانی ئازادی کوردستان،بەهەڵویستێكی کوردخوازانە ئاڵای سەردەمی کۆماری مهابادی بە ئاڵای رەسمی رۆژهەڵاتی کوردستان ناساند.رایگەیاند تا بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی ئەو ئاڵایە،ئاڵای رۆژهەڵاتی کوردستانە.
دوای ئەو بڕیارە بوێرانە،حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وبەتایبەت ح،د،ک،ئێڕان وەک کێچ هەڵبەزیونەتەوە وئەو رێکارەی پژاک قەبوڵ ناکەن وبە دەست تێوەردانی دەزانن لە کاروتێکۆشآنی سەربە حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات!بەواتایەکی دیکە دەڵێن:ئەوەی کە ئیمە ناتوانین بیکەین،نابێ حیزبی دیکە بیکا!دوای ئەو ئاڵوگۆڕە لە نێوان بەدەنە وکادروهەوادارانی ئەو حیزبە چەند لایەنی دروست بووە،هیچ دوور نییە تەشەنە بکاتە ناو دەفتەری سیاسی وئەندامانی کومیتەناوەندیش.ئێستێ سێ بۆچوون بەدی دەکرێ.
بۆچوونی یەکەم:
بەشیک لە بەدەنە وکارگێڕی ح،د،ک،ئیران لەسەر ئەو باوەڕەن ئەوکارەی پژاک کردوویەتی دەبێتە هۆی دووبەرەکی وناکۆکیی لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان!دەڵێن مرۆڤی درۆزن کەم حافیزەیە.ئەو حیزبە لەوەتی دامەزراوە لە قەیراندا دەژی وبەبێ دووبەرەکی ولێكترازان ژیانی نەکردوە،چاو بە رابوردوویدا بخشێنن چەند جار لێكترازاون.ئەو بەشە لەو حیزبە دژی ئەو کردەوەی پژاکن.
بۆ چوونی دووهەم:
بەشێکی دیکەش لەوحیزبە دەڵێن،ئێمە ئاڵای سەردەمی کۆرمان قەبوڵە،بەڵام لە بەرپاراستنی ئەزموونی باشوری کوردستان بێ دەنگی هەڵدەبژێرین وئەو ئاڵایەی کە بنەماڵەی بارزانی هەڵیداوە بە ئاڵای کوردستانی ئێڕانیشی دەزانین وقەبوڵمان کردوە.بێ گومان ئەوکارەش بۆئەوە دەکەن دژایەتی خۆیان بەرانبەر بە پژاک نیشآن بدەن.
بۆ چوونی سێهەم:
بەشێکی دیکەش لەو حیزبە لەسەر ئەو باوەڕەن کە دەبێ ئاڵای سەردەمی کۆماری مهاباد،وەک ئاڵاوهێمای ئەو بەشە لەوڵات بنرخێنین ورێزی لێبگرین.بەڵام گرفتی سەرەکی ئەو بەشە لە بەدەنەی ح،د،ک،ئێڕان لەوەدایە کە لەسەرئەو باوەڕەن کە پژاک ناتوانێ سەربەخۆیانە بڕیار بداوسەر بە پاڕتی کرێکارانی کوردستانە!بێ گومان ئەو بیانوویە هیچ بنەمایەکی زانستی وسیاسیی تێدانییە.پژاک نایشآرێتەوە کە فەلسەفە ورێبەرایەتی بەرێزئۆجەلانی قەبوڵە وکاری لەسەر دەکا.
دونیایەکی سەیرە!ئەوان بە پژاک دەڵێن،سەربەخۆنییە.کەچی بۆخۆیان دوای هێرشی قیادەمووەقەت نێوئاخنی کەمپەکان کراون وئیرادەی بڕیاردان وئیرادەی سیاسیان لێ وەرگیراوەتەوە.تەنانەت بەستنی کۆڕوکۆنفڕانس وکۆنگرەشیان لە ژێڕ سایەی دڵ نیگەرانیی لە مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی تێپەڕدەبێ.
وتەی کۆتایی:
حیزبێک دوای حەوت دەیە زیاتر نەتوانێ لە ئاڵایەک خاوەن دەرکەوێ ونەتوانێ بڕیاریی سەربەخۆیانەبداچۆن دەتوانێ لە داهاتوودا ١٢میلیون کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوە بدا.بەداخەوە ئاسۆی سیاسیی وکۆمەڵایەتی وحیزبیی لە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان لێڵوتاریکە.دەڵێن: ساڵی خۆش لە بەهاری ڕا دیارە.بەهاری ئازادی لەو بەشە لەوڵات پڕە لە نامۆیی وپرسیاری بێ جواب.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست