چلە! دەنا و سروست و ژیانی ئاسایی دا!
Wednesday, 26/10/2022, 0:55
وشەی چلە دەناو فەرهەنگی کوردی و فارسی دا مانای جۆراو جۆری لێ دەکرێت.
لەچلە ی زستان دا چلە گەورە و چلە چکۆڵە هەن.
چلەی هاوین هەیە
چلەی هەستانەوە سەرپێی دایک هەیە کە پاش چل ڕوژ منداڵ بە دنیاهێنانی دێتەوە ناو ژیانی ئاسایی خۆیەوە
چلەی کۆرپەڵەمان هەیە کەدەگاتە تەمەنی چل ڕۆژەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە ناو مەزهەب دا!
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
چلەی سۆفی و دروێش و دیندارە کانی تەرکە دنیا هەیە کە ڕۆژ انەون دەبن و دەناو ئەشکەوت و گۆشە و کەلێنی مزگەوت و خانه قاکان دا دەچنە ناو دنیای ختم و پاڕانەوە و نوێژو تاعەتی خۆیان و خواردن و خواردنەوەش دەگۆڕن.
چلەی مەرگ و مردن هەیە کە پاش تێپەڕبونی چل ڕۆژ لە مەرگی ئینسانێک که س و کار و ئازیزانی ئەم ئینسانەی بە هەر هۆیەکەوە گیانی بە خت کردبێت چلەی بۆ دەگرن و لە سەر گۆڕەکەی گوڵ دادەنێن و مۆم هەڵ دەکەن و یان هەڵوا و خورما دەبەشنەوە ودیسان وەک ڕۆژی هەوەڵ لەگەڵ کەس و کار شیوەن و تازیەی چلە دەگرن کە ئەم شێوە یادکردنەوە بە ناوی چلەی مەرگ لە ناو کولتوری کۆمەڵگای ئیسلامی سوننە و شیعەدا ڕەنگ و بۆنی مەزهە بی هەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژینا ئەمینی!
خۆزگە ئەحزابی سیاسی کورد یادکردنەوەی ژینای جوانەمەرگیان لە جلە دا نەکردبایەوە.
ژینا کە بە دەستی پۆلیسی ئیڕشادی ئیسلامی گیانی بەخت کرد و بوو بە هێمای گوڵی سەربەستی و لەهەموو دنیا دا ناو و ناوبانگی شۆڕشگێڕی و ئازادی خوازی دەرکرد و شیعاری ژن ژیان ئازادی بە هەموو زمانێک بەجیهانی کرد نەدەبوو لە ناوچلە و هیچ جۆرە ڕەنگ و بۆنێکی ئیسلامی دا یادی لێ بکرێتەوە!
خۆزگە ڕۆژێک پێش لە چلە یان ڕۆژێک پاش لە چلە ئەم بانگەوازە درابا!
خۆزگە لە بری ئەوەی خەڵکی شارەکان بچنە ناو گۆڕستانەکانەوە هەموو مەشخەڵ بەدەست و لەڕێپێوا نێکی مەزنی جەماوەری دا دژایەتی گەوەرەترو بەرچاوتریان دژ بە جمهوری ئیسلامی نیشان دابا و لەم کولتورە مەزهەبیەش دوور کەوتبانەوە کە هەرهەمان کولتوری ئیڕشادی ژینا کوژە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست