کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه‌ مه‌خسه‌ره‌ی مێژوو!

Monday, 24/10/2022, 20:08


به‌ڕێزینه‌ به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پێم باشه‌ وه‌ك دڵسۆزێك ئامۆژگاریه‌كتان بكه‌م هه‌رچه‌ند دڵنیام ئامۆژگاریه‌كه‌م له‌گوێ ناگرن، به‌ڵام بۆ مێژوو پێتان ده‌ڵێم.
 خۆزگه‌ هه‌ریه‌ك له‌ئێوه‌ به‌تیمی ڕاگه‌یاندنه‌كانی خۆتان ده‌گووت له‌سه‌ر ئه‌و لێدونه‌ جییدیانه‌تان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌رشیفی كۆمێنته‌كانی هاوڵاتیانیان ده‌كرد بۆتان و نیشانیان ده‌دان بزانه‌ شه‌رمتان له‌خۆتان و لێدوانه‌كانتان نه‌ده‌كرد، ئاخر كه‌ناڵ و سایت و په‌یجه‌كان كاریان بووه‌ به‌وه‌ی كه‌لێدوانه‌سه‌یره‌كانی ئێوه‌ دێنن له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كتان و زومی ده‌خه‌نه‌سه‌ر، ئیتر خه‌ڵكیش هه‌ریه‌ك به‌پێی تێگه‌شتن و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری خۆی كۆمێنتتان بۆ ده‌نوسن، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كۆمێنته‌كان وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ی توند و زبر و ناشیرینه‌، له‌لایه‌كه‌وه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ش ناحه‌قی نییه‌ چونكه‌ ئێوه‌ لێدوانی زۆر بێ مانا و نا مه‌عقول و نالۆژیكی و بێسه‌روبه‌ر ده‌ده‌ن، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر شیاوبێت بڵێم له‌وكاته‌دا ده‌كرێنه‌ م ه‌ ز ه‌ ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
له‌لایه‌كیتریش ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ئه‌و لێدوانانه‌ی ئێوه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ مێژوو، ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌مڕۆدا خه‌ڵكی ئاواتان پێبڵێن و ئاواتان لێبكه‌ن ئاخۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو چیتان پێبڵێن و چه‌ند ناشیرین سه‌یری مێژوه‌كه‌تان بكه‌ن!
بۆیه‌ لێره‌وه‌ پێتان ده‌ڵێم له‌به‌ر هیچ نا له‌به‌ر ناو و ناوبانگی خۆتان و منداڵ و نه‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌كانتان ئیتر لێدوانی پوچ و بێ مانا و ناڕاست مه‌ده‌ن دڵنیابن به‌ولێداونانه‌تان خۆتان ده‌كه‌نه‌ مه‌خسه‌ره‌ی مێژوو وه‌ك چۆن ئێسته‌ بونه‌ته‌ مه‌خسه‌ره‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە