کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا لە کۆتایی ئەم شۆڕشە دا چەپ و کۆمونیزم سەری بێ کڵاو دەمێنێتەوە؟

Thursday, 20/10/2022, 18:21


هەرچەند بزوتنەوەی چینی نوێ خوازو بەرابەری تەڵەب دەستی داوەتە شۆڕش و ڕاپەڕینێکی ڕوخێنەر و بەبێ دەگۆڕنانی  جمهوری ئیسلامی ئێران بە هیچ ڕێفۆرم وسازانێک ڕازی نابێت و دەشبینین
 کە هەتا ئێستاش سەرکردایەتی دیاری ئەم شۆڕشەهەر دەناوخۆی جەرگەی ڕاپەڕین دایە بەڵام  پێوستە ئەم سەرکردایەتە شۆڕشگێڕو متمانە بە خۆیەش ئاگاداری هەموو سناریۆ لاوەکیەکان بێت کە هەر
 لە ڕۆژی  هەڵگیرسانی مەشخەڵی سووری شۆڕشی  ژیناوه هەموو لایەنە سنارێۆ ڕەنگاو ڕەنگەکانی خوازیاری   دەسەڵاتی داهاتوو لە پرس و گفتوگۆی هاوبەش دان !
ئەم وتەیە کە بۆتە قسەی سەرزاری هەموومان کە جارێ کەس باس
 لە حاکمییەتی پاش جمهوری ئیسلامی نەکات و ئەساس ڕوخاندنی جمهوری ئیسلامییە هیچ  حەسڵ و حەقانییەتی نییە و فریوێکی سیاسی  نەبێ هیچی تر نییە!
چۆن دەکرێت شۆڕشێک وەک دەریا  شەپۆلا ن بدات و بەڵام  تاقه یەک پاپۆڕو پاپۆڕەوانی تێدا بە دی نەکرێت و  هەر خۆ تێخستن و خنکان ببینین؟
بەم شێوە نییە و ئەم شۆڕشە  ڕابەری و سەرکردایەتی دیاری کراوی پێویستە و تەنانەت ئەگەر دەناو خۆی وەڵاتیش دابێت ئەم دەنگ و ڕەنگە  پێوستە  ببیسترێت و ببیندرێت!
خەڵکی ڕاپەڕیو و جەماوەری شۆڕشگێڕ  لەماوەی ئەم دوو مانگەد دا  جیا لە شیعاری ژن ژیان  ئازادی  مەرگ بۆ جمهوری ئیسلامی دەڵێن و بەرەو ئاڵ وگۆڕی بنەڕەتی و چارەنوس ساز دەچنە پێشەوە. 
ناسیۆنالیسم و سەرمایەداری ئێرانی هەروا سوک وسادە و بێ موبالات نییە ئەم تۆفانە به بەرچاوی دا بڕوات و لرفەی بێت و بناغەی چوار چێوەی ئێرانێکی هەزاران ساڵە لێک هەڵتەکێنێت و بێ غەم بێت!
ئێمە لە داهاتوێکی نزیک دا ناو و ڕەنگی ستادی ڕەهبەری ئەم شۆڕشە مان بە گوێ دەگات و دەبینین چونکین ئەگه ر وانەبێت  هیچ مەنتقێک دەم سیاسەت و بارو دۆخەدا ناتوانێت بونی هەبێت!
ئەمەی جێگای سەرنجە بزوتنەوەی چەپ و کۆمونیستی ئێرانە  کە بە هۆی پرش و بڵاوی و بێ  هێزی  نایەکگرتویی دەگەڵ چینی کرێکار و جەماوەری ڕاپەڕیو هەتا ئێستا ش ئاسۆیەکی ڕونی بە تیشک و تینی  نەخستۆتە بەرنیگای چینی کرێکارو ئازادی خوازو بەرابەری تەڵەبی ئێران!
ئەم بزوتەوە پرش وبڵاوە بەم شێوە بمێنێتەوە بێ گومان لەپەڕاوێز دەخرێت  و لەهەر ئاڵوگۆڕێکی چارەنوس سازدا  هەرحیزب و سازمان و تاکێکی کۆمونیست لە گوشەیەک دا و بەتەنیا  ودەست بە ئاڵایەکی سوور دەمێنێتەوە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە