کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


كۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگه‌ری یان ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌وانی سور !

Tuesday, 18/10/2022, 22:38


چه‌ند سیخورمه‌یه‌ك له‌ په‌راوێزی فه‌زیحه‌كه‌ی هاوژین زیبا


جه‌نگی علی 

له‌ سه‌رده‌می شاخدا كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ چوونه‌ لای نه‌شیروان مسته‌فا و داوایان لێكرد له‌ باره‌ی دیموكراسیه‌وه‌ سیمینارێكیان بۆ بكات، نه‌وشیروانیش پێی وتن (بچن بۆ لای مه‌لا به‌ختیار سیمینارتان بۆ بكا). پێشمه‌رگه‌كان وتیان بۆ مه‌لا به‌ختیار باشتر له‌ دیموكڕاسی ئه‌زانێ؟ نه‌وشیروانیش وتی (نه‌خێر، ئه‌ویش وه‌ك من وایه‌ هیچی لێنازانێ، به‌ڵام ئاماده‌یه‌ ٢ سه‌عات قسه‌ی له‌سه‌ر بكا). 
ڕۆژانێ مه‌لا به‌ختیار خۆی كردبووه‌ ده‌مڕاستی دیموكڕاسی له‌ كوردستان، ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو دیموكراسی سوك و ڕیسواكرد ، هه‌ر خۆی وتی یه‌ك كورسیش بهێنین ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم ناكه‌ین. له‌ دواین چاوپێكه‌وتنیشیدا له‌گه‌ڵ ڕووداو ده‌ڵێ كێ له‌و قسه‌یه‌م تێنه‌گه‌یشتووه‌ حه‌قه‌ ئێستا تێبگات !
دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی خۆی و یه‌كێتی به‌ دیموكڕاسی هێنایه‌ سه‌ر پلێتی ئه‌سڵی و دیموكراسی سوك و ڕیسواكرد، ئێستا هاتووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر (فێمێنیزمی ڕۆشنگه‌ری) ده‌كا ! عه‌جیب و غه‌ریب ده‌یان و سه‌تان ژن له‌ ده‌وری پیاوێك كۆبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕووی نایه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا پێمان بڵێ ژنی دووه‌ی چۆن هێناوه‌ ! ده‌بێت ژن و كچی كورد ئه‌وه‌نده‌ هۆشیاری هه‌بێت بزانێ شوێن كێ ده‌كه‌وێ و بۆ شوێنی ده‌كه‌وێ؟ ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ كه‌ شوێنی ده‌كه‌وێ و ڕابردووی چیه‌ و چۆنه‌؟
له‌ ماوه‌ ڕابردوودا بینیمان كچێكی قوربانی ده‌ستی بانده‌كانی فێمێنیستی و به‌ناو ڕۆشنگه‌ری، كوژرا . هه‌ر زوو كه‌سێكی هۆشیار و ڕۆشنبیری وه‌ك شێركۆ عه‌بدوڵا وتی ڕێكخراوه‌كانی ژنان به‌ كوشتیان دا. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌زیحه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هاوژین زیبا، هه‌موو شتێك ڕوون بووه‌وه‌، ده‌ركه‌وت حاڵی فێمێنیزمی ڕۆشنگه‌ریه‌كه‌یان له‌ حاڵی دیموكڕاسیه‌كه‌یان زۆر بیمارتره‌ ! هاوژین زیبا كه‌ خۆی كردووه‌ به‌ ده‌مڕاستی به‌ناوڕۆشنگه‌ریه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار و واجیهه‌ی پڕۆژه‌ نه‌فره‌تی و دۆزه‌خیه‌كه‌یه ، له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا ده‌ڵێ ؛
-  شه‌و تا به‌یانی مه‌سته‌
- له‌و ژووه‌ی بۆم به‌كرێگرتووه‌ ناخه‌وێ، ده‌چێت له‌ ژوورێكی تری هوتێله‌كه‌دا ئه‌خوێت
- كاتێك پێی ده‌ڵێم مه‌چۆ ناو سه‌یاره‌كه‌ی ماكوان، ئه‌ڵێ جگه‌ره‌ ئه‌كڕم، ئه‌چێ مه‌شروب و جگه‌ره‌ ئه‌كڕێ و سواری سه‌یاره‌كه‌ی ئه‌و ئه‌بێ
-  بۆ من جگه‌ره‌ ناكێشم ! بۆ من مه‌شروب ناخۆمه‌وه‌ ! بۆ من سێكس ناكه‌م ؟! هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌كه‌م.
- ئه‌مه‌وێ سه‌د ئه‌وه‌نه‌ی تۆی بێ ئه‌خلاق به‌ ئاگابم نه‌ك ئازادبم
- كه‌ هات بۆ كۆنفڕانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگه‌ری له‌سه‌ر من كه‌وت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و ژوره‌ نه‌خه‌وتبوو كه‌ بۆم به‌كرێگرتبوو، هه‌تا به‌یانی مه‌ست بوو، چوو بوو بۆلای پیاوێكی تری حیز، له‌به‌رئه‌وه‌ی چێژی لێوه‌رگرتبوو!؟
با ویژدان حه‌كه‌م بێت، ئه‌م قسه‌ و باس و كار و كرده‌وانه‌ زیاتر له‌ كۆنفرانس ده‌چێ یان ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌وانی سور؟ ئه‌مه‌ بوو پڕۆژه‌ی فێمێنیزمی ڕۆشنگه‌ری؟! 
كارێكی باشه‌ كه‌ بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێ، چونكه‌ مه‌لا به‌ختیار كوفرده‌كات، بو‌دجه‌ی ده‌زگاكه‌یم بڕیوه‌، به‌ڵام گرنگیشه‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ڕێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌م جۆره‌ كۆنفڕانسانه‌ ئه‌نجام بدرێن كه‌ زیاتر له‌ شه‌وانی سور ده‌چێ و جگه‌ له‌ زیان هیچ سودێكی نیه‌. گرنگه‌ ده‌زگای میدیایی روودایش سپۆنسه‌ری ئه‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ نه‌كات ، چونكه‌ ئه‌مه‌ سپۆنسه‌ری نیه‌ و له‌ كورده‌واریدا شتی تری پێده‌و‌ترێ!
گرنگه‌ دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری كوڕ و كچه‌كانیان بن تا فریونه‌درێن و نه‌بنه‌ نێچیری بانده‌ ئایدیۆلۆژیه‌كان و تا به‌ ناوی ڕۆشنگه‌ریه‌وه‌ و ژیانی خۆیان و كه‌سوكاریان نه‌كه‌ن‌ به‌ دۆزه‌خ . گرنگه‌ كچان و كوڕانیش هۆشیارتر و چاوكراوه‌تربن به‌ قسه‌ی باق و بریقی ئه‌وانه‌ فریونه‌درێن كه خۆیان‌ له‌ ژیانیاندا دۆڕاون.

لینكی فه‌زیحه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی هاوژین زیبا :



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە