له‌م وێسته‌گه‌یه‌ش دۆرٍاین
Tuesday, 18/10/2022, 22:37
له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عیراق، عه‌ره‌ب و به تایبه‌تی چوارچێوه هه‌ماهه‌نگی و به تایبه‌تیتر مالیكی گۆڵی خۆیانان كرد و گره‌ویان برده‌وه و براگه‌وره‌یی خۆیان نواند و به كرده‌یی خۆیان كرد به ده‌مراستی كورد. كوردیش به ویست و ئیراده‌ی خۆی جڵه‌وی كاره‌كه‌ی دایه ده‌ست ئه‌وانه‌وه. ئا ئه‌مه‌یه كورتبینی و چاوت ته‌نها به‌رپێی خۆت ببینێت و، دووهه‌نگاوی دواتر له هیج كونجێكی بیركردنه‌وه‌تدا نه‌بێت.
ساڵێكه پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له نێو ژووره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه ده‌سورێته‌وه و هیچ ده‌رچه‌یه‌كی لێ دروست نه‌بوو. نه‌زانین و كه‌له‌ره‌قی ، به فه‌رامۆشكردنی ستراتیج و ته‌نها به بیركردنه‌وه‌ی حزبی، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا كرد و گه‌یاندیانه ئه‌وه‌ی به‌خۆیان براگه‌وره‌یی ئه‌ویتری جیاواز قبوڵ بكه‌ن، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لا مه‌به‌ستیان بوایه ده‌كرا به‌ده‌ست و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی خۆیان بگه‌نه چاره‌ه‌سه‌ر، پارتی له‌سه‌ر رای خۆی دانه‌به‌زی و برا گه‌وره‌یی گه‌وره‌ی نه‌نواند و یه‌كێتی به دروستی مامه‌ڵه‌ی نه‌كرد و لایه‌نه گرنگه‌كه‌ی پرۆسه‌كه‌ی نه‌خوێنده‌وه و له‌سه‌ر تاكه رای خۆی مكورٍ بوو، خاڵی ناوه‌راستی له‌به‌رچاو نه‌گرت و بیركردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كلایی بووه كه سیناریۆكه‌ی 2018 دووباره ده‌بێته‌وه، له‌ویَِشدا كه به‌رهه‌م صاڵح زانی ئه‌م دوو لایه‌نه له‌سه‌ر ئه‌م رابۆچونه به‌رده‌وامن و هیچ رێگه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنیان نیه، ئه‌ویش نه‌رجسیه‌ت و خۆویستیی زاڵكرد به‌سه‌ر خۆیدا و به هیوای دووباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیه‌ی پێشتر هه‌ڵوێستی كه‌وره‌ی مێژوویی خۆی نه‌نواند، كه خۆی بكێشێته‌وه و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی خۆنه‌ویست ده‌ركه‌وێت و هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستانه حسابی سه‌ركرده‌ی مێژووییی راسته‌قینه‌ی بۆ بكه‌ن و ئاینده‌ی سیاسی خۆیشی ده‌سته‌به‌ربكات. بۆیه گرتنه‌به‌ری چاره‌سه‌ری ناوه‌راست به ده‌ست و ویستی خۆیان خسته ده‌ست ئه‌وانی عیراقی و ئه‌وان گره‌وی یاریه‌كه‌یان برده‌وه. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی راستی بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی صه‌در نه‌كشابایه‌وه و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌نها ویستی ئه‌وه نه‌بوایه ئه‌م پرۆسه‌یه به خێرایی برٍوات، كاره‌كه وا به ئاسانی مه‌یسه‌ر نه‌ده بوو و دكتۆر عه‌بدولله‌تیف به ئاسانی ده‌رنه‌ده‌چوو و پارتیش ده‌كه‌وته نێو سیناریۆی دیكه و رازی نه‌بوو به ده‌رئه‌نجامی دیكه و لێكه‌وته‌ی زیانبه‌خشتری لێده‌كه‌وته‌وه و ئه‌م قه‌یرانه‌ش ساڵانی تری ده‌كێشا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه كه كورد له ژیانیدا بیری له به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ته‌كه‌ی نه‌كردۆته‌وه و هه‌میشه كێشه‌كانیان گه‌یاندۆته مریشكه ره‌شه و هاوكێشه‌كانیان له رووبه‌رێكی ته‌سكدا لێكداوه‌ته‌وه وخه‌ڵكی نه‌یار ده‌ستی تێوه‌رداوه و ئه‌مان به زه‌لیلی تۆپینی كه‌ره دێزه و زیان گه‌یاندن به خاوه‌نه‌كه‌ی رازیبوون و كۆتاییان به هه‌موو پرسێك هێناوه. مێژوومان پره له‌م شێوه بیركردنه‌وه و گوفتار و ره‌فتاره و ئێمه‌ش له‌و ناوه‌دا گیرۆده‌ی عه‌قڵ و بیر‌و ده‌ستی ئه‌مانه‌ین و ئازاری بێ كه‌سی و نه‌بونی سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه گه‌یشتۆته سه‌ر ئێسقانمان و هه‌میشه چاوه‌رێی بارودۆخی ئاڵۆزیی زیاترین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست