کێ خاوەنی دروشمی (ژن، ژیان ئازادی)یە؟
Tuesday, 18/10/2022, 20:44
لێکدانەوەی هێمن سەیدی سەبارەت بە شیعاری ژن، ژیان ئازادی زۆرتر لە چیرۆکی گڵۆپەکەی ئەدیسۆن دەچێت!
لەو بارەیەوە هێمن سەیدی دەڵێت:
حیزبی دێموکرات خوڵقاندی
کۆمەڵە لە حیزبی دێموکراتی وەرگرت و بە ڕێکخراوترو توند و تۆڵتری کرد.
پێکاکا لە کۆمەڵەی وەرگرت و ڕێک و پێک تری کرد
هەپەگە لە پێکای وەرگرت و مۆدێڕنتری کرد.
خالید عەزیزیش دەڵێت:
ئەم شیعارە هیچ ڕەبتێکی بە عەبدوڵڵای ئوجاڵانەوە نیە!
لە ڕاستیدا لێک دانەوەی هێمن سەیدی زۆرتر لە چیرۆکی گڵۆپەکەی ئەدیسۆن دەجێت و جێی سه رنجیشە بۆچی کاک هێمن حاشا لەم ڕاستیە دەکات وبنچینەی ئەم تیئۆریە دەباتەوە بۆ سەردەمە کۆنە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟
لە هەمان کات دا پرسیار ئەمەیە بە تاییبەت حیزبی دێموکرات بۆچی هێندە بەم شیعارە وە تەنگەنەفەسە و لە سەری دەڕوات و تەنانەت لەم ڕۆژانەدا کاناڵی تەلەڤیزیۆنی کورد سات دەگەڵ هێمن سەیدی بەرنامەیەکی تاییبەتیشی پێوە تەرخان کرد؟
خۆ تازە هەر حیزب و جەریان و کەسایەتیەک و بیرمەندێک بێت و هەزارو یەک شێرو ڕێوی بۆ تەوجیه کردنەکەی بێننەوە نایخوات و لە زمان و شۆڕش و بەرخۆدانی کچە شەڕڤانەکانی ڕۆژئاوا داکەوتوە و بە دێموکرات و کۆمەڵە وهیچ حیزب و که سێکەوە مەڕبوت نییەو ناتوانن لە کچانی شۆڕشگێڕو شەڕڤانی ڕۆژئاوای کوردستانی بستێنن.
باشتر وایە بڵێن دەک ئەم بیرو هزرو سەرچاوە هەژێنەرە تان هەر پایەدارتر و گه شە دارتر بێت و ئێمەش هەموومان شان بە شانی ئێوە و هاودەنگ پێکەوەدەیڵێین و دووپاتی دەکەینەوە !
هەر بۆیە دەکرێ بڵێین ئەم جۆرە هەڵوێستە دەتوانێت بۆ هەموو که س و جەریانێکی سیاسی و شۆڕشگێڕ پێشڕەوتر بێت.
قسە و هەراو بەزمی هەمووان لە سەر ئەم سێ وشەیە کە وەک شیعارێکی سیاسی و پێشڕەو دەگوترێت :
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژن
ژێان
ئازادی
ـــــــــــــ
لە ڕابوردوودا ژنی کورد چۆن بوووە و چۆن خەباتی کردوە و چۆن بە گژ داگیرکه ران و بیری پیاوسالاری داچۆتەوە و کۆماری مەهاباد کە لە ژێر ته ئسیری کولتوری ئەرتەشی سووردا چۆن قوتابخانەی کچان و کوڕانی کردۆتەوە و کۆمەڵەچۆن خه بات و تێکۆشانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ڕێکخست هەمووی ئەمانە و هەرهەنگاوێک کە بۆ ئازادی و خەبات و تێکۆشانی ژن هەڵ هێندرابێت لە جێی خۆی دا باش و سودمەند بووە بەڵام ئەم شیعارە هەروەک چۆن سرودی ئەنترناسیۆناڵ داهێنانی ئۆژن پۆتیەیە ئەمەش داهێنانی تیئۆری و فەلسەفەی بەڕێز ئوجاڵانە و ئەمیش لە بیرو فەلسەفەی مارکسی داهێناوە و ژنانی گریلاو شەڕڤان چەندین ساڵە بە دژی داعش و پیاوسالاری و فاشیسمی تورک دەیڵێن و دەیڵێنەوە و ئێستاش بۆتە بە شیعارێکی جیهانی و ژنان و پیاوان تەنانەت لە ناو هەموو پاڕلەمانەکانی دنیاش دا دەیڵێنەوە و تەنیا من گوێم لە پاڕلەمانتارانی باشوری کوردستان نەبووە دەنا لە زۆربەی دنیا دا هەتا ئێستاش دەنگ دەداتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست