پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی
Thursday, 13/10/2022, 21:26
ئەوەی بیستوومە لێرەوە وبۆتان دەگێڕمەوە و بە سپاسەودەنێڕم بۆ کوردستانپۆست تا بڵاوی کاتەوە،تائەو چین وتوێژەی کە تازە دەگەنێ سوودی لێ وەرگرن وبە بێ دەمارگرژیی بڕیاری خۆیانی لەسەر بدەن.چین توێژیی تەمەنی من بە دەست حیزبە کلاسیکەکان وسەرکردەو بنکردەی ئەوان سووتا!با چین وتوێژیی داهاتوو نەسووتێ.
دەڵێن،کاتی خۆی لە شآری مهاباد بنەماڵەی قازی محەممەدی گورجستانی دەسترؤیشتوووبڕیار دەربون.هەرلەوکاتەوە کە بناوانی ئەو بنەماڵەی لە گورجستانەوە رویان لە رۆژهەڵاتی کوردستان وشآری مهاباد کرد،دەستیان بە رێکوپێك کردنی کاروباری سیاسی وکۆمەڵایەتی ئەو شآرە کرد.
دەڵێن.کاتی خۆی بۆ پاراستنی دەسکەوتە سیاسیە وکۆمەڵایەتیەکان ئەوشارە وپرسی کۆماروپرسیی حیزبیی لە شوێنی کاری قازی محەممەد چەند کەسێک لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە تا ناوێکی گونجاوبۆ ئە هێزە دەست نیشآن بکەن کە وڵات بپارێزێ.
لە مشتوومڕەکاندا بۆدیاری کردنی ناوی ئەو هیزە وشيی / سەرباز / دیاری دەکەن.لەو گیرودارەدا چاپەزیی قازی محەممەد لە هاتووچووی هێنانی / چا / بۆ میوانانی قازی لە پڕ دەڵێ:ئەرێ ئیزن هەیە منیش ناوێک دیاری بکەم لە جیاتی ناوی سەرباز؟ئەوانیش دەڵێن،ئەو ناوە چییە دا پێـمان بڵێ.کابرای چاپەزیش دەڵێ لە جیاتی وشەی سەرباز،ناوی / پێشمەرگە / بۆ پاراستنی کوردوخاکی کورد بە باش دەبێنم.قازی ومیوانەکانی بە گووتنی ئەو پیاوە نەخوێندەوارە شآد دەبن وئەو ناوە هەڵدەبژێرن.
لەو سەردەمە تا ئیستێش رەنگە ٧٦ ساڵی تێپەڕآندبێ کە ناوە بۆتە ویردیی زوانی چوک وگەورەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان.خەڵکان وەک ناوێکی پیرۆز سەیری دەکەن وبۆتە هێـماوسیمایەکی خۆشناو بۆ گەلی کوردستان.
پێشمەرگە وپێشمەرگایەتی:
هەرکەس بۆی هەیە دەستێک جلوبەری پێشمەرگە بکاتە بەری و تفەنگێک بە دەستەوە بگرێ بڵێ،ئێستی من قەڵافەتم وەک پێشمەرگە دەچێ.وەک ئەوەیە کە ژن یان پیاوێک جلوبەرگیی کەسێک بکاتە بەری کە پلەی پڕۆفسۆڕیی وەرگرتووە،ئایا توانیویە پلە وپایەی پڕۆفسۆڕی بە دەست بێنێ،یان تەنیا بە جلوبەرگە کە خۆی وەک پڕۆفسۆڕێک بە خەڵک نیشآن بدا؟بۆیە پێشمەرگەش بە جلوبەرگ نییە.بە ئەرکی پێشمەرگایەتیە.ئەو ئەرکەش گلێک گران وقورسە وبە هەر ناڕاپەڕێ.
بەرلە هەمووشتێک پێشمەرگە مرۆڤە.مرۆڤیش خوێندەواربێ یان نەخوێندەوارخاوەنی بیر کردنەوەیە.چون ئەزموونی ژیان ئەوەی پێ بەخشیوە.هەرمرؤڤێکیش کە لە هەر پلەو پۆستێکدا بێ خاوەنی بیرکردنەوە خۆی نەبێ وسەرەڕۆیانە ژیان تێپەڕبکا،قازانجی بۆکۆمەڵگاکەی نابێ جگە لە زیان زیاتر.
بە بێ هەستی دەمارگرژیی ودوورلە خۆفریدان دەتوانم بڵێم،لەوەتی پێشمەرگەوپێشمەرگایەتی سەریهەڵداوە زیاتر لە خزمەتی سەرکردە وبنەماڵە وحیزبدا بووە.گومان لە شەڕانە ناکەم کە مرۆڤی دڵسۆز وفیداکاروقارەمان لە سەر ناوی پێشمەرگە وپێشمەرگایەتی گیانی خۆیان لە دەستداوە.بەڵام هیچ گومانم لەوەدا نییە کە حیزبیی کوردیی وسەرۆک خێڵی کوردیی وسەرکردەی حیزبیی ئەو هەلە مەزنانەیان بە خاتری بەرژەوەندیی بنەماڵە وپلە وپۆستیی حیزبیی خۆیان ودەوروبەرەکانی خۆیان بەکارهێناوە.
لە کوێی دونیادا دیتراوە کە کەسێک وەک پێشمەرگە گیانی خۆی لە سەردەستان دابنێ بۆوڵاتەکەی،بەڵام بۆ دوکتورودەرمانی خۆی وژن ومنداڵی دەست لە بازاڕدا بگەڕێ ودەست بۆ خەڵك پان کاتەوە؟لە باشووری کوردستان چەندین نموونەمان هەبووە.کە چی ژن ومنداڵی سەرۆک وبەرۆکی حیزبیی بۆ ددان هێشەیەک سەردانی دوکتوردەکەن لە دەرەوەی کوردستان!
ئێستێ،لە باشووری داگیرکراوی چەنگی ئەو دووبنەماڵەیە،پێشمەرگە دەڵێ، پارەی دەوامم پێ نییە،کرێ خانوو قەرزدارم،خەرجی ناردنی منداڵەکانم بۆ فێرگەکان بۆ خوێندن دەدەستدانییە!کەچی منداڵ وژنی بەرپرسان وئەو دووبنەماڵەیە بە فڕۆکەی تایبەت هاتووچووی هەندەران دەکەن.کاتێکێش پێشمەرگە لە شەڕ دەگەڵ داعش شەهید دەبێ،بەرهەمی خوێنەکەشی لە لایان دەسەڵاتدارانی زۆنی زەردوسەوز بازەرگانیی پێوە دەکرێ وخۆیان پێ مەزن نیشآن دەدەن.
ئیدی کاتی ئەوە هاتووە لە پێشمەرگە پرسیار بکەین،تۆ پێش...مەرگی نیشتمانی یان چەکداری ئەو دووبنەماڵەیە.ئایا چاوت دەبێنێ لە ئاست ئەو زۆردارییەی کە بەرانبەر بە گەلەکەت دەکرێ؟یان خۆتی لێ گێل دەکەی؟
هێدی هێدی خەریکە وڵات دەفرۆشرێ،تۆ بێدەنگی!
خەڵک برسی وبێكارن،تۆ بێدەنگی!
مامۆستا شەقی لێدەدرێ تۆ بێدەنگی!
زیندان وشکەنجەئ ئازادیخوازان هەیە،تۆ بێدەنگی!
دەسەڵاتدارانی تورک وفارس وعەڕەب خەریکە وەک خۆرە دەگیانمان بەربن،تۆ بێدەنگی!
شەنگالیان تووشی تڕآژیدیا کرد،تۆ بێدەنگ بوی!
کەرکوکیان بە ئاشکرا رادەستکرد،تۆ بێدەنگ بوی!
رۆژان ژن دەکوژرێ تۆ هەر بێدەنگی!
بڕە مووچەیەکت جار جار وێدەن وجارجاریش نادەنێ،تۆ بێدەنگی!
خەڵكی تێکۆشەربە بەرچاوی تۆتڕۆر دەکرێ،تۆ بێدەنگی!
هاوقەتارەکانی تۆ جارجارییش سواڵ دەکەن،تۆهەر بێدەنگی!
هەڵبژاردن لە ژێر کاریگەریی فێل وگزەی سیاسی پێکدێ،تۆ هەر بێدەنگی!
خولی پارڵمان کۆتایی پێهاتووە وتازە ناکرێتەوە،تۆ هەر بێدەنگی!
پارڵمان دریژکرایەوە بۆ نەوت دزەکان هەر بێدەنگی!
بۆ پێم ناڵێی ئاخر، تۆ پێشمەرگەی بێ ویژدان؟ ڕێگوزەرو ئەخلاقی پێشمەرگایەتیت کوا؟ تۆ پێش...مەرگی وڵاتی یان هی سەرکردە وبنەماڵە؟
پەراوێزێکی پێویستە:
لە کتێبی لە کوردایەتیەوە بۆدابەشكردنی کوردستان لە نووسینی د،فایق گوڵپی لە لاپەڕەی ٣٨٤و٣٨٥دابەوشێوەیە باس لە هەڵسوکەوتی هێزێکی کوردیی دەکا کە خۆی بە پێشمەرگەی کوردستان دەزانێ.
یەک:لە ساڵی ١٩٨٧ بەدواوە هێزەکانی باشووری کوردستان دەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران هاوپەیمانیی سەربازیان دروست کرد!
دوو:لە ئۆکتۆبری ١٩٨٦دا هێزی سپای پاسدارانی ئێران بە چآوساغیی هێزی پێشمەرگەی یەکێتی بۆردمانی چاڵە نەوتیەکانی زەمبور،جەبەل بۆ،وباباگوڕگوڕی دەوروبەری کەرکوکیان کرد!
سێ:لە ١٣/٤/١٩٨٧داهێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە وپاسداران،پەلاماری ئەزمەروگوێژە وقەیوانی دەورووبەری سلێمانیاندا!
چوار:لە ساڵی ١٩٨٨دا پێشمەرگە وسپای پاسدارانی ئێڕان بەرنامەیان دانابوو قەڵادزێ ودوکان وهەڵەبچە ئازاد بکەن!
ئەوە بەشێکی کەمە لە ئەرکی پێشمەرگایەتی / نۆکەرایەتی / بۆ داگیرکار.بە بێ گومان ئەو کارە بە ڕاوێژیی سەرکردەوبنکردەی حیزبیی نەکراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست