کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شڕۆڤەی کوردستانپۆست لە سەر باری ئاڵۆزی رۆژهەڵات

Sunday, 09/10/2022, 21:22


هەروەک ئاگادارن بارودۆخیی وڵاتی ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان رۆژ لە رۆژ زیاتربەرەوئاڵۆزیی هەنگاو دەنێ.چین وتوێژێک لە ووڵاتە بە رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە سەریهەڵداوە کە خۆی بە پارێزەریی ئەو دەسەڵاتە نازانێ کە نزیکەی ٤٣ ساڵە بە زەبریی شکەنجە وبرسیکردنی خەڵک وترس وتۆقاندن وڵات بەرێوە دەبا.
وەک کوردستانپۆست لە ماوەی ٣٢ ساڵی دەسەڵاتداریەتی دووبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی خاوەنی ئەزموونێکی تاڵ وبەرچاوین.لەو ماوەیەدا بۆ هوشیارکردنەوەی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان هیچ کۆتاییەکمان نەکردوە و بە ئەرکی مێژوویی و ئەخلاقی خۆمان زانیوە، کە بەو پەڕی دڵسۆزیی بەربەرەکانێ دەگەڵ دەسەڵاتێك بکەین کە هێدی هێدی باشووری کوردستان بەرەو نەهامەتی ڕادەکێشێ.
بۆیە وەک کوردستانپۆست بەو پەڕی پەرۆشیەوە چاوەدێریی بارودۆخی ئێران ورۆژ هەڵاتی کوردستان دەکات.خەمی مەزنی ئیمە بۆ ئاڵوگۆڕەکانی دوای دەسەڵاتداریەتی ئاخووندەکانە کە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە دەردی باشووری کوردستان نەچێ.ئەوەی  ئێمە  لە ئیستاوە هەستی پێدەکەین،ئەوەیە کە لە ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان ئۆپۆزیسیون وئاڵترناتیوێکی بە هیز بە داهاتوو نابینین. ئەو حیزبانەی کە خۆیان بە نوێنەریی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەزانن،خاوەنی هیچ پڕۆژەیەکی ستڕاتیژیی نین. پەرەتەوازەیی وخۆ بە زلزانی ئەو حیزبانە بۆ داهاتووی ئەو بەشە لە وڵات کارەسات بە دوای خۆیدا دێنێ. خراپتر لەوەی باشوور، بۆیە ئەرکی ئیمە وەک کوردستانپۆست هوشیار کردنەوەی  خەڵکی رۆژهەڵاتە لە ئاست بێ بەرنامەیی حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات. بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بوێڕانە چاو لە ناوچاوانی تاکە بەتاکی خەڵک بکەین و پێیان بڵێن: ئیمە ئەرکی خۆمان لە هوشیار کردنەوەی کۆمەڵگا و کەم تەرخەمیی حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات راگەیاندووە ولە داهاتووشدا بە وردی چاومان لە سەر ئاڵوگۆڕەسیاسیەکان و کۆمەڵایەتیەکانی ئەو بەشە لە وڵات دەبێ، تکایە لە ئیستاوە ئاگادار بن متمانە بە (کۆمەڵە، دیموکرات  و  پارتی ئازادیی یەزدان پەنا) مەکەن،  چونکە ئەوانە دەرچووی قوتابخانەی  (پارتیی و یەکێتیی)ن، وانەی خیانەت و ناپاکییان لە ژێر دەستی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی خوێندووە ، ئەگەر دەرفەتیان پێ بدرێت کەمتر لە 30 ساڵ، رۆژهەڵات بەرەو نەهامەتیی و وێرانی دەبەن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە