شیكاری دەرونی سیاسیی گێل (بەشی دوو)
Sunday, 09/10/2022, 18:12
1- ئاڵودەبوونی دەسەڵات
ئاڵوەدەبوون روودەدات بەهۆی هەستكردن بە بەدەستهێنانی سەركەوتن و كرانەوە بەروویدا ، وە روردەدات بەهۆی بوونی هەندێك هۆكاری پەیوەستدار كە هەڵسوكەوتی ئاڵودەبوون بەهێزدەكات و دایدەمەزرێنێت، وەگومانی تێدانیە كە دەسەڵات وحوكمرانی هەستی سەركەوتن وكرانەوە دەبەخشێت و لەگەڵیدا هۆكارە پەیوەستدارەكانی ئاڵودەبوونی دروست دەبێت و بەوەی كە هەستی پلە و پایە و بەرزی دەبەخشێت بە دەسەڵاتدارەكە، هەرئەوەشە كە وادەكات هەیبت و ترس خۆی و خێزانەكە زیادبكات زاڵببێت بەسەر خەڵك و ملكەچیان بەدەست بێنێت و خەڵكی ئامادەبن بەهەموو شێوەیەك بێن بەرەو فەرمانەكانی و لە خزمەتی دابن ، بەردەوامی ئەو حاڵەش بۆماوەیەكی درێژ سەرهەڵدەكێشێت بۆ دروستبوونی ئاڵودەبوونی دەسەڵەت واز نەهێنان لێی بەبێ گوێدان بە بارودۆخ و گونجان و لێهاتوویی.
لەژێر رۆشنایی ئەم خەڵە ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە كە چۆن هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری پارتی و یەكێتی ئاڵودەی دەسەڵات بوونەوە هەرگیز ئامادەنین دەست بەرداری بن لەپاش بەرپاكردنی گروتینێكی لەرادەبەدەر و بەرهەڵستی كردنی شبهی مەحاڵە بەبێ راپەرینێكی سەرتاسەری .
2- کەللەرەقی
هەستێكی تێكەڵەیە پێكدێت لە لەخۆباییبون و خۆبەگەورەزانی و بەكەمزانینی خەڵكی تر و ویستی كۆنترۆڵكردن و سەركوت كردنی ویستی كەسانی تر بە بەهانەی ئەوەی كەسی کەللەڕەق خۆی زیرەك و زاناتر و پر حیكمەترینە وە كەسانی تر نەزان و جاهیل و كەمن ، هەستی کەللەڕەقی رێژیەكی گەورە لە دوژمنایەتی و توندو تیژی لە خۆی هەڵدەگرێت و پەیامێكی لەخۆگرتوە بەرامبەر خەڵكی كە ئەوان نەزان و گێل و تێنەگەیشتوو بێ بەهان تا خاوەن دەسەڵات وەڵامی داواكارییەكانیان بداتەوە، وە دەسەڵاتدار هیچ پێویستیەكی بە رازیكردنی ئەوان نیە هەروەك ئەو بە زەبر و زەنگ و هێز دەسەڵاتی خۆی دەچەسپێنێت نەوەك بە رەزامەندی خەڵكی .
3- پەرستن
بریتیە لە گەورەكرنی خود لەلایەن خاوەن دەسەڵاتدار تارادەیەك كەناتوانێت هیچ شتێكی تر ببینێت تەنانەت خودای بەرستراویش، هەوەر فیرعەوەن بە روونی وتی “ما علمت لكم من إله غیري” واتا (من نەمزانیوە كە ئێوە پەرستن ترتان هەبێت جگە لەمن) ،دەسەڵاتداران بەشێوە و زمانی جیاوازی دەری دەبرن پلەكانیان دەگۆردرێت بە گوێرەی گەورەكرنی خودیان لەلایەن خاوەنەكانیانەوە ، وە خۆكردن پەرستراو دەبێتە هۆی زاڵبوون و توندووتیژی و خوێنرێژی و زوڵمكردن بەبێ سنور ، وەهیچ شتێك تێكی ناشكێنێت تەنها مردنی نەبێت .
4-چەقبەستوویی
نیشانەی ئەو سیستەمی حوكومرانیەیە كە ئەمن ئارامی لەدەست دەدات و هەوڵی هێوركردەنەوە و چەقبەستنی كەشەكە دەدات لەبەر ئەوەی هەر جوڵەیەك لە دیدی ئەو بە هەرەشە بۆ سەر ئەمن و ئاسایش لێكدەدرێتەوە ، وە شعاری دەسەڵاەتەكەش بریتیە لە ئەمن و ئەمان و بەردەوامی .
5 – ئیفلاس
ئەو كاتە روودەدات كاتێك ماوەی حوكمرانی درێژە دەكێشێت بە شێوەیەك باردوخێكی كەئابە و بێزاركەری دووبارەبوە و روو لە داكشان لە ژیانی دەسەڵات و دەسەڵاتداردا روودەدات بە هۆی ئەو رۆتینە دووبارەیەی یەك لەدوایی یەكە بێزاركەرەی چەندین ساڵە دووبارە دەبێتەوە، وەبۆشی هەیە دەسەڵاتدار هەوڵی فرویدانی خەڵكان بدات و وانیشان بدات كە نوێبوونەوە لە ئارادایە و دەیخەنە روو لە رێگای چەند هەوڵێكی لاوەكی و سەتحی ، یان لە رێگای رێكلام و پروپاگەندە كە پیشان دەدات قۆناغێكی نوێی یان فكرو هزێكی تر لە بەرنامەدایەو گۆرانكاری روودەدات، بەڵام خەلكی هەر زوو دەركی پێ دەكەن و دەبینن كە هەموو شتێك وەخۆیەتی و هیچ شتێك لە ئارادانیە جگە لە داكشان و بێزاركەری دەسەڵات و دەسەڵاتدار.
6- پیروپەكەوتەیی
بۆی هەیە دەسەڵات پیرببێت نەتوانێت هەزەمی سیستەمی نوێی ژیان بكات یان نەتوانێت لەگەڵ گۆرانكاریەكان بروات بگوێرەی پێویست هەر بۆیە لەجیاكەرەوەكانی دەسەڵات و حوكمرانی پیروپەكەوتە ئەوەیە كە هەمیشە دەست دەگرن بەشێوازێكی كۆن و گوتافی كۆن ، وە دەبێت بە دەسەڵاتی لەسەرخۆ و بێ توانای پەكەوتە كە ناتوانێت بەدەم داواكاری گەل و نەتەوە بچێت هەر بۆیەش هەوڵی پەكخستن و داوكەوتنی گەل و نیشتمان دەدات بۆئەوەی لەگەڵ هەواو ئارەزووی خۆی بگونجێت.
بەسەرنجدانە ئەم خاڵە ئەوەمان بۆ رووندەبێتەوە كە بۆچی سیستەمی حوكمرانی لە كوردستان پێشناكەوێت هیچ پیشكەوتنی شارستانی بەخۆیەوە نابینیێت تەنانەت لەلایەنە سەرەكیەكانی ژیانیش كە مافی سەرەتایی خەڵكە هیچ پێشكەوتنێكی ئەوتۆوی بەخۆیەوە نەبینیوە بەبەراورد لەگەڵ 20 ساڵ بەر لە ئێستا ، ئەوەی بە هۆی ئەو دەسەڵاتە نەزۆك و پەكخواردوەی پارتی و یەكێتی كە هەموو كایەكانی ژیانیان كۆنترۆك كردوە تا دێت بەرەو دواوەی دەبەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست