میتی تورک و دەسەڵاتی لە زۆنی سەوزدا
Sunday, 09/10/2022, 21:06
چاوەڕوانی نەوەیەکی نوێن کە ئاسان هەڵنەخڵەتێن ، ئەوەش ئەمڕۆ لەنیشتمانی ئێمە نابینرێت ، چونکە نەوەی نوێ بەگشتی نەوەی سۆسیالمیدیا و منداڵێ بەر دەم کەناڵەکانی تەلەفیزۆن و دراما بەدڕەوشتەکانی تورکیاو ووڵاتانی عەرەبی و ئێرانن .
هەربۆیە لەگەڵ هەموو قەیرانەکانی تردا، ئەوەتانێ تەنها لەماوەی ساڵێکدا هەشت کادێرو سەرکردەی پەکەکە تیرۆرکراون ، لەئاسمانەوە بەدرۆن و لەزەوێوە بەئاشکرا بەتفەنگ ، بێئەوەی یەکێک لەو مرۆڤە تیرۆریستانە بگیرێت و بێخەم وترس لەناو دەزگا قارەمانەکانی ئاسایش و هێزی چەکداردا کە لەخۆپیشاندانەکاندا تیرۆری خەڵکی ناڕازیان دەکردو لە شەقامەکاندا خەڵکی هەژارو بێموچەیان دەدایە بەر شەق و گازی فرمێسک ڕێژیان بۆهەڵدەدان ، لەزیندانیشدا وەک تاوانبارانی گۆنتانامۆ بەرگی پرتەقاڵیان لەبەردەکردن و لەکەناڵەکانەوە نمایشیان دەکرد.
قوربانێکان
•شوكر سەرحەد لە رۆژی٢٠٢١/٩/١٧لە گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی تیرۆركرا
•زەكی چەلەبی لە٢٠٢٢/٥/١٧لە گەڕكی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركرا
•بێریڤان زەلان لە٢٠٢٢/٧/٢٨لە كەمپێكی نزیك شاری سلێمانی تیرۆركرا
•سوهەیل خورشید٢٠٢٢/٨/٢٨لە قەزای كفری تیرۆركرا
•ناگەهان ئاكارسەل لە٢٠٢٢/١٠/٤لە گەڕكی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركرا
دلحەز گابار لە٢.٦ .٢٠٢٢ لە چەمچەماڵ تیرۆرکرا .
فەرهد عەبدی شاهێن لە ١٩.٦.٢٠٢٢ تیرۆرکرا
دەلال سەعید ئۆغلو لە ٢٤.٦.٢٠٢٢ تیرۆرکرا
ئەمە جگە لە دەیان گەریلای و دۆست ولایەنگری پەکەکە کە لە سنوری زۆنی سەوز تیرۆرکراون لەڕێگەی درۆنەکانی تورک یان تیرۆرو بەشێوەیەکی ئاشکرا ڕۆحکێشانیان لە ناو ئۆتۆمۆبیل یان لەڕێگەی ترەوە . فوادە ڕەش یان فوادی کوردستانسۆڵیدارێتی یەکێکە لەو مرۆڤە جوامێرانەی کە خزمەتێکی بەرچاوی بە دۆسیەی ڕۆژ ئاڤاکرد ، کەچی میتی تورک شوێنپێیان هەڵگرت و لەچیایەکەوە بەئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵیان دایە خوارەوە ، کەسیش بەدواچونی نەکرد.
پرسیارەکە لێرەوە سەر هەڵدەدات ، پرسیارێک کە پڕمان دەکات لەگومان و دەمان باتە ناو تونێلێکی داخراوەوە و دەپرسین ئایا پەکەکە بۆچی هێچ کاردانەوەی نییە ؟
زۆر لەدۆستەکانی پەکەکە دەڵێن تەنانەت بەخۆشمەوە کە ئەوان خواستیار نین مەیدانێکی تر بکەنەوە بۆشەڕکردن و خۆیان لەشەڕی کورد دەپارێزن . بەڵام لەناو هەموو بزووتنەوەو ڕەوتێکدا لەجیهاندا سیخوڕ، خائین ،، خۆفرۆش نیشتمان فرۆش ، بەر لەدوژمن کراوەتە ئامانج و دەبێت مرۆڤ گەر بەڕێگەیەکدا بڕوات ، سەرەتا ڕێگەکە بناسێت و پاکی بکاتەوە پاشان بکەوێتە ڕۆشتن .
ئەوەی جێگەی داخە و زۆمانی نیگەران کردوە ئەوەیە کە پەکەکە وێنەیەکمان دەداتی کە زۆنی سەوز ئاهێکیان تێدا ماوە و ئەوان خائین و خۆفرۆش نین وەک زۆنی زەرد . لەکاتێکدا یەکەمین جار تاڵەبانی بوو پێشنیاری چەک داماڵینی کرد لە پارتی کرێکاران و کوڕەئازاکەی پڕۆژەی کۆپتەرە کەی ڕانیەی پێشنیارکرد کە بەشێک لەسەرکردایەتی پەکەکە بفڕێنن و بەکۆپتەر بیان بەنە شەڕناخ . هەمووان دەزانین باشورلەهەر جێگەیەکەوە بڕۆی خەڵکی شەوڕۆژ جمەیان دێت و مێشولەیەک ناتوانێت لەو گەڕەک وشەقامانەدا هەڵبێت کە تیرۆریست بێت .
چونکە دوورەدەست ترین کۆڵان جمەی دێت لەمرۆڤ و لەزۆربەی ماڵەکانیشدا کامێرایەکی زۆڵ چاودێرت دەکات ، خێرە میت و مرۆڤە قەزمە هەرزانەکان تەراتێن دەکەن و وەک کاسپەر کەس نایان بینێت و بەدیوارو شەقامەکاندا گوزەر دەکەنو تیرۆری مرۆڤی کورد دەکەن ؟
ڕاستی لەژیانی خۆمدا هەرگیز قسەیەکی بێهودەو بێمەبەستم نەکردوە ، سروشم وایە یەکسەر دەچمەسەر کاکڵێ مەبەستەکە ، ئەگەر تائێستا لەو کارەدا سەرکەوتنی تەواوم بەدەست نەهێنابێ ئەوە مانای ئەوە نییە بەهەڵەدا چووبم ، بەڵام دڵنیام ئەمەی کە پەکەکە تەنها قوربانێکان سەرژمێر دەکات گەورەترین هەڵەیەکە کە باجی زیات و زیاتری دەوێت .
بۆیە دەبێت سنورێک بۆ ئەم پاشاگەردانییە دابنرێت ، ئەوەی کە هەڤاڵ جومعە داوا لەخەڵکی ناوچەی سۆران و سلێمانی دەکات جگە لە داوا هیچ نییە ، چونکە کاتێک خەڵکی سلێمانی خەڵتانی خوێن کرا لە ١٧ی شوبات وڕۆژانی دواتردا، ئێوە بێدەنگیتان هەڵبژارد و سەیری ڕووداکانتان دەکرد. هەر بۆیە ئێستا بەبەر چاوی خەڵکی گەرەکەوە خۆفرۆشێکی میت ئاسان دەتوانێت تیرۆری جوانترین و بەئەمەکترین مرۆڤەکانی کورد بکات .
کەم کەس هەیە بەچاکی پەی بەکەم و کوڕیەکانی خۆی ببات ، بەڵام بۆ پارتێکی خاوەن ئەزموون و خاوەن هێز ئەمە دەچێتە خانەی کاری خراپەوە ،چونکە ڕێخراو پارت کاری کۆمەڵە خەڵکێکە . کۆمەڵە خەڵکێک باشتر لەتاکێک بیر دەکەنەوە . ئەزمون پێمان دەڵێت : ئەم بێدەنگیەی پەکەکە خراپی خراپەکانە، چونکە تورک شوڵی لێهەڵکێشاوە و خۆی بەدەسەڵاتدار دەزانێت ، لەکاتێکدا هەمووان دەزانین کە گومان ئەنجامی لاوازیە، یان نەبونی بڕوایە . لەیەکێک لەبەرهەمەکانی سەرۆک ئاپۆدا هاتووە کەدەڵێت :" نابێت گەریلا هەرزان بمرێت" داخۆ ئەوانەی بەدرۆن و لەشەقام و کۆڵانەکانی باشوردا ڕاودەکرێن ڕۆحیان دەکێشرێت هەرزان شەهید نابن ؟
من وەک کوردێک کە لەباشوردا لەدایک بووم ساڵانی دوای ئەنفال لەڕۆژهەڵات بووین، بەڵام ڕۆژێک نەکەوتینە بەر تانە یان تیرۆرکردن ، ئێستا هەست بەشەرمەزاری دەکەم کە لەشارەکەمدا براو خوشکەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتم تیرۆر دەکرێن و ئێمەش بەردەوامین لەسەیرکردنی درامای تورکی و ئیرانی و ماست و کەمپوتی ئەو ووڵاتە داگیرکەرانە دەخۆین و شادمانی دەچنینەوە.
هەموان دەزانین گەر کوردی خۆفرۆش و دەسەلاتداران نەبێت ، میتێک نازانێ کێ کێ یە ؟ بەڵام ئێمە هێندە خۆفرۆشیمان قبوڵکردووە کەسیخوڕێک جاشێک جاسوسێک دەمرێت ، شینی حەسەن و حسێنی بۆدەکەین و هەموومان بوینەتە گاندی و لەخائینان دەبورین .
بەلای منەوە دەبێت پەکەکە بە رخوردێکی نایەب تر بکات لەگەڵ ڕووداوەکان ، کە شایستەی ئەوەبێت لایەنگرانی پارێزراوبێت .
هیچ تاوانێکم پێ گەورەتر نییە بەناوی نیشتمانەوە سنوری ئەخلاقی خۆت ببەزێنیت و کورد لەبەشيکانی تردا بێتە لات تۆش بیدەیتە دەست دوژمنەکات و بێدەنگیش بیت لەتاوانەکە و وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست