هه‌ڵماڵینی نهێنییه‌كی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان و قوباد تاڵه‌بانی!
Sunday, 09/10/2022, 20:38
مه‌لالایا یوسفزای ژنه چالاكوانی ناسراوی پاكستان كه ساڵی (2012) له‌سه‌ر هه‌ڵماڵینی نهێنیه‌كی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان رووبه‌ڕووی په‌لامارێكی تیرۆریستی بۆوه و تائێستایش له‌لیستی ره‌شی تاڵیباندایه.
نهێنیه‌كه‌یش ئه‌وه بوو...
یوسفزای له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ژنانی ئه‌فغانی و پاكستانی وریا كرده‌وه كه به‌ڵێ تاڵیبان به‌قسه دژی كوشتن و تیرۆی ژنانه به‌ڵام له واقیعدا قێزه‌ونترین پیلانی خستوه‌ته‌گه‌ڕ له‌بۆ كۆیله‌كردنی ژنان، ناهێڵن ژن هیچ هه‌لێكی خوێندن و كار و به‌رپرسیارێتی هه‌بێت، به‌قه‌یره‌كردنی كچان و بڕینی سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بۆته هۆی هه‌ڵكشانی رێژه‌ی له‌شفرۆش و فره‌ژنی.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا قوباد تاڵه‌بانی له دوو كابینه‌ی حكومه‌ت كه به‌قسه دژی تیرۆری ژنانه، چۆن جه‌هه‌نه‌مێكی بۆ ژنان و كچان خوڵقاندووه؟ والێره‌وه تیشك ئه‌خه‌ینه‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و زوڵمه گه‌ورانه:
-هه‌ڵكشانی رێژه‌ی قه‌یره‌یی كچان به‌هۆی نه‌مانی سلفه‌ی زه‌واج و دووركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌نجان له زه‌واج.
-نه‌مانی هیچ جۆره دامه‌زراندن و هه‌لێكی كاری فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بۆ ئافره‌تان و نه‌مانی هیچ ده‌رفه‌تێكی كار به‌تاییه‌ت به‌هۆی هاتنی ئافره‌تی بیانی.
-هه‌ڵكشانی رێژه‌ی جۆره‌ها توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستان.
-زیادبوونی رێژه‌ی ته‌ڵاق و كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هاوسه‌رگیری ئافره‌تان به‌هۆی ده‌یان قه‌یرانی دارایی و خزمه‌تگوزاری كابینه‌كه‌ی مه‌سرور و قوباد و گۆڕان.
-بڕینی هه‌موو هاوكاریه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ژنانی هه‌ژار.
-رێگه‌دان به فره‌ژنی و زه‌واجه‌كانی مسیار و موتعه كه زۆرجار به‌نهێنییه.
-بڕینی هاوكاری له هه‌موو رێكخراو و سه‌نته‌ر و ناوه‌نده‌كانی ژنان
-داخستنی چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاری ئافره‌تان به‌بیانوی قه‌یرانی دارایی
-بڕینی ده‌رماڵه‌ی ده‌یان هه‌زار كچه خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگه‌كان تا موحتاجی كڕینی پێویستیه‌كانیان بن
-بڕینی بودجه‌ی كڕینی ده‌رمان بۆ ده‌یان نه‌خۆشخانه‌ی مناڵان و ژنان كه ئافره‌تان ناچارن له سه‌یده‌لیه‌ی لاكۆڵان ده‌رمان و چاره‌سه‌ر بكڕن.
-پشت گوێ خستنی هه‌زاران قوتابخانه‌ی بنه‌رٍه‌تی و ئاماده‌یی تا دایكان و باوكان مناڵه‌كانیان ببنه مه‌كته‌بی ئه‌هلی ئه‌مه‌ش خه‌فه‌ته‌كه‌ی هه‌ر بۆ دایكه.
-هیچ جۆره منحه و هاوكاریه‌ك بۆ ژنان و ئافره‌تان نیه له‌كاتی هیچ لێقه‌ومانێكدا.
-رێگه‌نه‌دان به‌هیچ ئافره‌تێك به‌ته‌نها له خان‌و یا شوقه‌یه‌كدا بژی هه‌تا ئه‌وانه‌ی دایك و باوكیان مردوه و به‌قه‌یره‌یی ماونه‌ته‌وه، ئه‌بێ ببنه‌بار به‌سه‌ر ماڵه خوشك و برا.
-سه‌ختكردنی به‌خشینی هه‌رجۆره مۆڵه‌تێكی شوێنی كار به ژنان وه‌ك مه‌تعه‌م و ماركێت.
-جۆره‌ها كۆسپ له كابینه‌كه‌یدا بۆ هه‌ر ژنێ دروست ئه‌كرێت كه بیه‌وێ به ته‌نها بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خوێندن.
-چاوپۆشی له هه‌زاران دۆسیه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت كه تائێستایش له دادگاكان به‌بێ ئه‌نجام ماونه‌ته‌وه.
قوباد و مه‌سرور له‌م دوو كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت تاڵاوی زۆریان به‌گه‌رووی ژنان و ئافره‌تاندا كرد، ئێستا هه‌ر دروشمی باقوبریق و قسه‌ی زلیان به‌ده‌سته‌وه ماوه له كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه په‌رده‌پۆشی تاوانه‌كانیان به‌رامبه‌ر ژنان بكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست