مانیفیستهكانی شۆرش
Sunday, 09/10/2022, 18:20
هه‌میشه هه‌روابووه، كۆشكی سته‌مكار له پشت دیواری به‌رزی ترس و تۆقاندنه‌وه هه‌ڵچنراوه، هه‌ر كه ئه‌و دیواره داڕوخا، كۆشكهكانیش هه‌رس دێنن.
ئه‌وه‌ی روخانی ئه‌و دیواره ئاسانتر ده‌كات، به‌خشینی واتایایه به ره‌نج، قورباندیدان و هه‌نگاوه‌كان.
"سه‌رخۆشیمان لێمه‌كه‌ن، درێژه به راپه‌ڕینه‌كه بده‌ن" ، "له ماڵه‌وه مه‌مێننه‌وه، ئه‌و كاره تازه ده‌بێت ته‌واو بكرێت، ئه‌بێت ئیتر نه‌مێنێت ئه‌م كۆنه‌په‌رستیه" ئه‌مه یه‌كیان په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی داریوش عه‌لی زاده‌یه كه دوێنێ له خۆپیشاندانه‌كانی سنه‌دا شه‌هید بوو، ئه‌ویتریان وته‌ی باوكی فه‌ره‌یدون مه‌حمودی بوو كه له‌سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌كه له سه‌قز شه‌هیدبوو.
ئه‌مانه مانیفیستی ئه‌م شۆڕشه‌ن، دروشمن گۆڕدراون بۆ دركی قوڵ، شوعارن بوونه شعور، هیچ دیوارێك له‌به‌رده‌میاندا خۆ ناگرێت، مزگێنین بۆ سه‌ركه‌وتن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست