کورد درۆن
Thursday, 06/10/2022, 23:20
کورد درۆن
لەهاوسەنگی سەر بازی دا، ئەگەر هەمان چەکت نەبێ کەتوانای روو بەروو بوونەوەی چەکی بەرامبەری هەبێ، پێویستەلانی کەم چەکی دژت هەبێ، بۆ نمونەفرۆکەی F-۳٥ ئەمریکی بەرامبەرە بەسۆخۆی رووسی ٥۷ لەرووی توانای تەکنیکی و مانۆری سە ربازیەوە، بەلام ئەگەر لایەنیک توانای روو بەروو بوونەوەی هەوایی بەرامبەری نەبێ لانی کەم ئەبێ جۆرە مووشەکیکی هەبێ کە بتوانێ فرۆکەی بەرامبەری بێ کاریگەر بکات.
وا چەند ساڵێکە درۆنی وڵاتان بەتایبەت تورکیا و ئێستاش ئێران بەردەوام هەر کوێیان بوێت دەیکەنە ئامانج، هەر لە تەقاندنەوەی چەندەها ئەنباری چەکی پێش کەوتە. کە لەمیانی شەڕی داعش دەست کەوتبوون. تا تیرۆ کردنی هاوڵایانی کورد لە زاخۆوە تا پێنجوین و هەموو شوینیکی هەریم. ئێستاهێرشی درۆنەکان بوونەتە هەڕەشەی یەکەم لەسەر ئاسایشی باشووری کوردستان نەک هەر لە سەر کەس و پارتە سیاسی و دامەزراوە سەربازی و ئابووریەکان بەڵکو لەسەر هاوڵاتیانیش، چونکە هیچ بەربەستێک نیە بەرامبەریان نەسیاسی نە سەربازی نە لەسەر ئاستی عێراق وەک بە ناو خاوەن سەروەری دەوڵەت و نە لەسەر ئاستی هەرێم وەک بەردەوام هێرش کراوەتە سەر وەک بەشێک لەعێراق.
درۆن بەسەرئا سمانی کوردوستانی باشوور بۆتەشەڕێکی بەردوامی دەرونی و فیزیکی کەزیانەهەمەلایەنەی هەیەلەسەر هەموو ئاستیک، بەڵام لەهەمووی ترسناک تر ئەمەیەکەخەڵک نەتوانی ئەم وەڵامەپەیدا بکات تا کەی وە چۆن هەرە شەی دۆرنەکان کۆتایی دێت؟.
هەڵبەتە وەڵامی ئەم پرسیارە بۆیە گرنگە چونکە بەردەوامی یا کۆتایی ئەم دۆرنانە پێوەرن بۆ کۆی رەوشی سیاسی، سەربازی، ئابووری و دەروەنی کوردستانی باشوور، لەبەر ئەوەی بەبەردوامی ئەم ڕ ەوشە یا زۆر بوون و چڕتر بوونی هێرشەکانی درۆن رەوشی هەریم بەرە دژواری زیاتر ئەبات کە ئاکامەکانی نادیارە، و بەکۆتایی هاتنیشیان بەهەر جۆرێ بێت گەلیک خوێندنەوە و ئەگەری بۆ ئەکرێ لەوانەیە بۆ کورد خراپتر بێت لەب ەردەوامی هێرشەکانی درۆن بەم جۆرەی ئێستا هەیە.
پەرەسەندنی رووداوەکانی ناوچەکە و جیهان لە ئۆکرائین و ئەرمەنیا و ئازاربایجانەوە ئەمجار سوریا و ئێران و ئێرا ق تا دەگاتە ئەفغانستان وەک ناوچەی گەرمی شەر و کێشەکان، کە زۆربەی هێڵەکانی ئەم کێشە و شەڕانە بەکوردستان تێپەر ئەکەن، وا دەکات کەکوردستان ببێتە چەقی ململانە گەورەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان، بۆیە تا تینی کێشەکان و شەرەکان زیاتر بێت کورد ستان زیاتر ئەبیتە ئامانج لەچەند لاوە بۆ درۆن و مووشەک .
بۆ ئەوەی کورد بتوانێ لایەنی هەرە کەمی ئامرازی هاوچەرخی بەرگری کردنی لە خۆی هەبێ، پێویستە لە چوار چێوەی سیستەمی بەرگری عێرا ق بۆ کاتی ئێستا هەوڵی پەیدا کردنی تکنۆلۆجیای پێشکەوتو بدات بۆ ودروست کردنی سستەمی بەرگری لە نیشتیمان و لە خەڵک ئەویش بە هاوکاری ئۆرگانەکانی بەرگری عێرا ق ٠ پرسیار ئەمەیە ئایا بەرپرسانی وڵات وەک هەنگاوی یەکەم، بیریان کردۆتەوە لە دروست کردنی بۆ نمونە کورد درۆن ئەمجار دروست کردن و مووشەکی دژی هەوایی لەداهاتوودا تا بتوانن پارێزگاری لە سەر ئاسایشی هاوڵاتیان بکرێ؟ مامەڵە و کاردانەوەی بەر پرسان لەمەر بەردەوامی و چڕتر بوونەوەی هێرشەکانی درۆن وەڵام ئەبێ بۆ ئەمە.
ئەمڕۆ لەم ناوچانەی کورد لە دەور و بەریاندا ئەژی لەبەشی هەرە زۆریان حکومەتی میلشیاکان هەیە، هەر گروپیکی میلشیاش ئامرازی شەڕی خۆی هەیە لەوانە درۆن و مووشەک کە بۆ پاراستنی مانەوەی خۆیان سڵ ناکەنەوە لەبەکار هینانی، هەتا بۆ نمونە بەدرۆن هێرش کردنەسەر تاکیکیش، ئا لەم رەوشە، و لە بوونی دەوڵەتی یاسا وای لێهاتوە نەک هەر گروپی میلشیا بەلکو هەندی مال و خیزان و خیلیش درۆنی خۆی هەبێ، لەبەر ئەمە ئەبێ هەموان بیر لە مامەلەی جددی بکەنەوە لەگەڵ درۆن، هەم بۆ پەرچدانەوە، هەم بۆ دروستکردنی، هەروەها بۆ چاودێریکرنیش لەسەر ئاستی ناوخۆ، بۆ نمونە: کی بۆچی مەبەستی دروستکردنی ئەکات، چونکە ئیمە لە رووی سەربازی و ئاسایشەوە لەسەردەمی درۆنا ئەژین. وە ک ئەبینین، ئەمرۆ لەجەنگی ئۆ کرانیا درۆن بەتایبەت درۆنی بەیرەقداری تورکی کە لەدەستی سەربازانی ئۆکرانی دایە ڕۆلی گرنگ ئەبینن لەمەیدانی شەڕەکان دژی رووس.
درۆن نەک هەر بۆ مەبەستی سەربازی، بەڵکو بۆ مەبەستی مرۆیی و زانستیش گرنگی و کەڵکی زۆرە، بەڵام لەم ناوچانەی حکومەتی میلشیا هەیە مەبەستی سەرەکی لەبەکار هێنانی بۆ شەڕ و هێرشە نەک وەک نمونە بۆ چاودێری کردنی رەوشی ئاو، ژینگە یا تەندروستی لەناوچەیەکی دیاری کراودا، بۆیە هەتا ئەگەر تەنها بۆ مەبەستی زانستی و مرۆیش بێت کورد درۆن گرنگە هەبێت، تا کورد لەبەکاریهێنا ن و تەکنیک و سەردە می درۆن دوا نەکەوێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست