کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناسر رەزازی، گۆرانی بێژ و شاعیر و لێکۆڵەر!؟

Saturday, 01/10/2022, 22:01


بەرێكکەوت چاوم خشا بەسەر مێدیایەکیی ئامریکایی کە بە زمانی فارسی وەشانی هەیە/ وی،ئۆ،ئا، /.خاوەن بەرنامە ناوی شەپۆل عەبباسیە.دوومیوانی هەبوو،یەکیان بەرەگەزفارسە وئەویدیش ناوی ناسر رەزازیە کە بە رەگەز کوردە.میوانی هەر پڕۆگڕآمێک بۆ هەر مێدیایەک جگە لە ناوی خۆی دەبێ ،پیشەی خۆشی بە خاوەن پڕۆگرآم رابگەیەنێ.رادەی خوێندن وماوەی خوێندنی زانکۆوئەو مژارەی کە ساڵها دەرسی لە پێناوویدا تەواوکردوە دەبێ بۆ خاوەن پڕۆگڕآم دیاری بکا.بۆ نموونە کەسێک شآعیربێ دەبێ باسی بەرهەمە شێعریەکانی بکا،کەسێک گۆرانی بێژە دەبێ باسی گۆرانیەکانی بکا،کەسێک لێکۆڵەر بێ دەبێ شڕؤڤە لەسەرلێکۆلێنەوەکانی بکا.گۆرانیبێژ هەیە تەنیا گۆرانی لەسەرئەو هۆنراونانە دەڵێ کە شێعرەکەی هی شآعێڕێکی دیکەیە وبۆ خۆی هیچ بەرهەمێکی شێعریی بۆ هیچ گۆرانیەک نییە ،وێنەی ناسررەزازی کە رەنگە تاقە هۆنراوەیەکی نەبێ کە بۆ خۆی ئاوازومیلۆدی بۆ دابنێ وبە گۆرانی بیڵێتەوە.
ناسری شآعیر!
من نازانم ئەو کابرایە کەی بۆتە شآعیر؟ ئەگەر شآعیرە کوا بەرهەمی شێعرەکانی؟ئاخر بۆیە لە ناو چین وتوێژە جۆراوجۆرەکانی کوردیی شیعروشاعیریی هیچ بەهایەکی ئەوتۆی بۆ داناندرێ.زۆر جار بیستوومە دەڵێن،لە بێ بەختی ونەهامەتی خۆی بووە کە کەسێک دەبێتە شاعیر.ئەم کاک ناسرە لە کاتی خۆیدا تفەنگێکی ژەنگاوی دەشآن کردبوو،کەسی بە پیاو نەدەزانی وسروودی شۆڕشگێڕێی بۆ کۆمەڵە دەچڕی،زۆری نەخایاند پشتی تێكردن وپەژیوانی لە رابوردووی خۆی راگەیاند.
مامۆستا هێمنی هەست ناسک لە توولی تەمەنی خۆیدا قەت بە ئاسوودەیی نەژیا،چەرمەسەریی دونیا بینینی.لەوەش بترازێ لە سەری پیرییدا تووشی بێرێزیی وجنێوورەخنەی بێ جێی هاوحیزبەکانی خۆی بۆوە.زۆر جار لە ناو گووندەکەی خۆیدالە گەڵ خێزانی کە چآی هەبایە قەندی نەبووە پێی بخواتەوە.قەندی هەبووبێ چای نەبووە  بیخواتەوە،هێمـن شاعیری گەلی خۆی بوو،هیچکاتێکیش ناوی ناکوژێتەوە.کەچی ناسر رەزازییش خۆی وەک شآعیرپێناسە دەکا،لەهەندەران ڕؤنیشتووە پلەوبەڵگەی زانستی لۆ خۆی دادەتاشێ!دونیایەکی سەیرە!
ناسری لێکۆڵەر!
من نازانم لێکۆلێنەوەی لەسەر کام بابەتی زانستی ومێژوویی وزانستی وکۆمەڵایەتی کردوە؟ئەگەر کردوویەتی کوا بەرهەمەکانی؟لێکۆڵەریی ئەرکێکی گرانە وبەهەرکەس ناکرێ،من فکر ناکەم رەزازی٩ کلاسیشیی دەرس خوێندبێ ئەو کات کە لە شآری سنە دەژیا.
دەگەڵ دۆستێکم چوین بۆ زانکۆیەک لێرە تا چاوی بە بەرپرسیی زانکۆ بکەوێ.لە ڕێگادا پێی گووتم.ئەو پڕۆفسۆڕەی کە بەرپرسی زانکۆیە دووپلەی زانستیی وپڕۆفسۆڕیی هەیە خاوەنی سێ تا چل کتێبە لە بواری زانستی ولێکۆڵەریی کە هەرکام لەو کتتێبانەی لە زانکۆکاندا کەڵکیان لێ وەردەگیرێ.کاتێکیش قسەی دەگەڵ دەکەی دەڵێ تکایە پێم مەڵێن پڕۆفسۆڕ،بە ناوی چووکەی خۆم بانگم بکەن.
من نەمزانی بە کوێدا رەزازی بۆ بە شآعیرولێکۆڵەر؟ پێموایە ئەو مێدیایە کەسی وەگیر نەکەوتووە کە هەم شاعیر بێ هەم لێکۆڵەروهەمیش گۆرانیبێژ!ئیدی من لە مەو بەدواباسی چێشتی مجێور ناکەم.ئێوەش مەیلی خۆتانە.
سرنج: ئەو پڕۆگڕامە ئەوڕۆ رێککەوتی ٣٠/٩/٢٠٢٢ لەسەر/ وی،ئۆ،ئا/ بڵاوبۆتەوە.کە دەنگورەنگی ئامریکایە وبە زمانی فارسی وەشآنی هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە