قەرەزاوی ئەو جانەوەرەی، کە خۆرهەڵاتی ناوینی خەڵتانی خوێن کرد
Wednesday, 28/09/2022, 23:46
بە دەنگ ڕەنگەوە "هیلاری کلینتۆن" ئەڵێ ئیسلامی سیاسی ئێمە دروستمان کردن، بۆ دژایەتی یەکێتی سۆڤێت، هەمووشمان ئاگادارین، کە لەو سینارێۆیە ترسانک و خوێنڕێژیەدا، یوسف قەرەزاوی ڕۆڵی هەرە کاریگەری بینی، پێشتر بورهانکراوە کە سەرجەم شەڕەکان لە پێناو دۆشینی گەلانی جیهاندابوو، لەبەرانبەریشدا گەلانی جیهان دەریایەک خوێنیدا،
کاتێک ئینگلیزەکان دەگەنە کەنارەکانی نیمچە کشوەری هندستان، ئینگلیزەکان بە ژمارەیەکی کەمی سەربازیەوە، هندستان کۆنترۆڵ دەکەن، ئەوەش بەهۆی بارزانیەکەی هندستانەوە، چوونکە" میر جافەر" خیانەت لەگەلەکەی خۆی دەکات و زۆربەی سوپاکەی دەخاتە خزمەت سوپای داگیرکەری بەریتانیا، هەروەها ئەو خیانەتەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هندستان ١٣ ملێۆن مرۆڤی لە برسا بمرێت، هەروەها وولات وێران دەکەن، ئەو خیانەتەی میر جافەر، بارزانیەکەی هندستان دەبێتە هۆکار لە ٢٥٠ ساڵ هندستان بەدەست هەژاری و نەداریەوە بتلێتەوە، ئەو کارەی بارزانیەکەی هندستان هەرە دڕننداترین کاری مێژووی مرۆڤایەتیە، چوونکە هندستانیەکان ناچاکران کە بەرهەمی کشتوکاڵ خۆیان بدەنە ئینگلیز و خۆیان برسی بمێینەوە، بۆیە ١٣ ملێۆن کەسیان لە برسا مرد.
قەرەزاوی ڕێک ڕۆڵی بارزانیەکەی هینستانی بینی، بەلام بۆی نەچووە، ئەوە ڕوسیابوو، کە ڕێگای پێگرت، ئیتر لەبەر ترسی بەرژەوەندی خۆی تەشنە نەسەندنی ئیسلامی سیاسی، کپ کردنی دەنگی سەرجەم ئازادخوهان، ئەگەرچی نیشتیمان پەروەریشیان بە ئاستی پێویست نەبووبێت، بۆ نموونە "معمەر قەزافی" هەرچی بوو ونەبوو، ووڵاتی ئاوەدان کردبویەوە، گەلەکەی ئاسوودەبوو، بەلام بەهۆی قەرەزاویەکانەوە، ووڵاتیان بە وێرانکردندا، ئەوەی ئێستا دەیبین بەڵگەیە، کە ووڵات تاڵانکراو ئەگەر نیە لەم زوانە، لیبیەکان دەروازەی ئاسایش لێبکرێتەوە، بەهەمان شێوەی، یەمەن، لوبنان، عێراق، لەسەری هەمووشیانە کوردستانەکەی بە خۆشمانەوە، ئەوە فەتوای قەرەزاویە کەگەنجی بێژێری کوردی ڕەوانەکرد، کە دەستبداتە چەک وبچێت لەکوبانی ببێتە سووتەمەنی هەرە جانەوەرترین و دڕنندەترین بونەوەرەکانی سەرروی زەمین، داعشە وەحشیەکانی کەردۆغانی، ئەوە ئەوکاتەبوو کە قەرەزاوی ووتی"خواو مەلائیکەتەکان لە پشت هەرە دڕنندەترین بونەوەر کەردۆگانەوە نوێژ دەکەن، ئەمە بەسە کەلاوی سەرلێشێوای گەلەکەمان، ببێتە هاوکاری جانەوەرێکی خوێنخۆری وەک کەردۆغان، ببینە ئەم کەسە لە شاری دەربەندیخانەوە، چی نووسیووم!
ئەمەش لەکاتێکدایە کە شاری دەربەندیخان هەمیشە بێشکەی پەروەدەی ئازادیخواهان، نیشتیمان پەروەری بوو.
خوێنەری هێژا،
ئەوەی کە سەرۆکی ئایندەی ئیتالیا "جۆرجیا میلۆنی" ئەڵێ کە ماکرۆن لە ١٤ وولات پارەیان بۆ چاپ دەکات وتاڵانیان دەکات و باجیان لێدەستێنێت بەکەڵەگایی، هەروەها لە٣٠ یۆرانێۆمی نەیجیریا بەتاڵان دەبات، تا کارەبای فەڕانسای پێدابین بکات، لەهەمان کاتدا لەسەدا٩٠ نەیجیریا کارەبای نیە، نوێ نیە، هەڵبەستراو یان پڕپاگەندەی پێش هەڵبژرادن نیە،
(کلیکی ئەمەی خوارەوە بکە)
بەڵکوو بەرنامە بۆ داڕێژراوە و ببینە لە خوودی خۆیانەوە، کەناڵی "دێ دەبلیوو" ی ئەڵمانی بەبەڵگەی مەیدانی دەیسەلمێنێت کە ووڵاتانی ئەوروپا هێشتا بە ئێستاشەوە،ئەفەریقا تاڵان دەکەن و خەڵکەکەشی دەکەنە کۆیلە، بەئاستێک کە خەڵکی ئەفەریقا نەتوانێت کشتوکاڵ بکات، بەڵکوو بەروبومی ئەوروپی بکڕێت، مەگەر هەموو نەمان بینی کە جووتیارەکانی نیشتیمان بەرموومی خۆیان دەڕژێننە سەر شەقامەکان وبە پێلەقە دەکوونە سەر تەماتەو خەیارەکانی کەبەدەستی خۆی چاندوویەتی، چوونکە خەڵک بەربوومی تورکی دەکڕێت چوونکە هەرزانتر، خەڵکیش توانای نەماوە، لەبەر تاڵانی جووت مافایکەی مچە بارزانی وبلەی ئەحەڕەش.
(کلیکی ئەمەی خوارەوە بکە)
ئینگلیزەکان کە هیندستانیان تاڵان دەکرد، هەرچی بەربوومی هندستان هەبوو، بەکەشتی دەیان گواستە بۆ بەریتانیا، لەوێش تەنها ئەمباریان دەکردو لەبەریتانیا نەیان دەفرۆشت، بۆئەوەی نەبێتە هۆی دابەزنی بەهای بەروبوومی نیشتیمانی ئینگلیز، لەبەریتانیا بەربوومەکەیان نەدەفرۆشت، بەڵکوو دەیان نارد بۆ ئەوروپاو وولاتانی کاریبی"بڕوانە دووەسێهەم وچوارەم لینکی سەرەوە".
سەرجەم ئەم کارانەیان بە یوسف قەرەزاویەکان دەکرد، خۆ خودی هیلاری کلینتۆن نەهاتە ناو گەلانی خۆرهەڵاتەوە و هاوار بکات کە سۆڤێتیەکان کافرن، تەنانەت ئەوە هیلاری کلینتۆنەکان نەبوون کە هاوار بکەن بە گوێی لاوی کاڵفامی کورد کە خواو مەلائیکەکان پشگیری ئەردۆگان دەکان، بەڵکوو لە ٥٠٠ ساڵی رابردوەوە، ئەوە قەرەزاویەکانن، "دیسمۆند توتو"واتەنی" پێش ئەوەی بێن خاوەن زەوی خۆمان بووین، کەهاتن بۆینە خاوەن کتێب و زەویەکانمان دۆراند"
بەداخەوە، هێشتا خەڵک گوێ لەساختەچیەکی وەک قەرەزاوی دەگرێت، تا کەسێکی نیشتیمان پەروەری وەک "دوکتۆر نجیب الله" ڕووبەڕووی مەلاکان ئەڵێ: ئەمانە لە دوورەوە دێن، بۆچی دێن" بۆ جیهاد، ئەی بۆ ناچن بۆ فەلەستین ڕزگار بکەن، خۆ فەلەستین نزیکترە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست