کەناڵی رووداو لە کۆیە و زڕگوێز رۆڵی سیخوریی دەبینێت
Wednesday, 28/09/2022, 10:13
ئەم بەیانییە رێکەوتی 28-09-2022 لە کاتژمێری 9 بۆ 10ی بەیانی هێرش کرایە سەر بارەگا و بنەکەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە کۆیە و زڕگوێز. دوای ئەوە تەلەفیزیۆنی رووداوی پارتیی، گەیشتە شوێنی رووداوەکە و پەیامنێرەکەیان رستەوخۆ چووە ئەو شوێانەی بوردومان کراوە، ئەوەی جێگای سەرنج بوو کەناڵی رووداو راستەوخۆ رووداوەکەی دەگواستەوە، وەکو کارێکی سیخوڕی چووە سەر بارەگا و ئەو شوێنانەی کە بەرکەوتوون و پیشانی دەدا، هەروەها لەهەمان کاتدا دەستنیشانی ئەو شوێنانەی دەکرد، کە بەرنەکەوتوون، وەکو ئەوەی راستەوخۆ و گەرماوگەرم بە ئێران بڵێت، ئەمانەی کە بەرنەکەوتوون وەرن جارێکی دیکە بوردومانی بکەنەوە.
کەناڵی رووداو و کەناڵەکانی دیکەی پارتەکانی باشوور بەردەوام رۆڵی خیانەت و سیخوڕیی بۆ دوژمنان دەبینن و وەک ئەم رووداوەی کە ئەمڕۆ رووی دا، زانیاریی بە دوژمنان دەدەن تا بکرێتە ئامانجی هێرشەکانیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست