حیزبەکانی رۆژهەڵات خاوەنی ئەم راپەڕینە جەماوەرییە نیین
Monday, 26/09/2022, 10:48
داواکارم سەرۆک حیزبەکانی رۆژهەڵات چیدی لە دەنگی ئەمریکا و بی بی سی و ئینترناسیوناڵ و تەلەڤزیۆنەکانی خۆیان دەم نەکەنەوە و خۆیان بە خاوەن ڕاپەڕینی خۆڕستی گەلانی ئێران بەتایبەت گەلی کوردنەزانن،
قۆناغی ئامادەیی زەینی و عەینی خەڵک لەئێران گەییشتوەتە ئاستێکی هەرەبەرز دژبە کۆماری سێدارە ، بەدەیان شەهید و سەدان بریندار و گیراو هەیە ، لە زۆربەی شارەکان حکۆکمی عەسکەرتاریە ،ژیانی خەڵک زۆر بەتاڵی وناهەمواری بەڕێوەدەچێ، خەڵکی شاری شنۆ خەڵتانی خوێنە ، داوایان لە جووتەحیزبی تازە یەکگرتوی رۆژهەڵاتی کوردستان کردوە بەهانایانەوە بڕۆن و شعاردان و پڕوپاگەندە وشیعر و پەخشان ئیدی بەسە و دەردی ئێمە دەواناکات :
ئەمانیش ووتویانە کاتی نییە و عەلی خامنەای رازی نییە ؟
ئەم بێ دەنگی و خۆپاراستن و دورەپەرێزیە شمولی حاڵی یەک بەیەکی حیزبە کەمپنشینەکانی کوردستان و حیزبەکانی دیکەی مەرکەزییەتی ئێرانە و تەنیا بەسەردیمۆکراتەکان و کۆمەڵەکاندا ناشکێتەوە ، زۆربەی سکرتێری حیزبەکان لە کەماڵی بێ شەرمیدا ووتیان سپاس لە خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵات کوردستان دەکەین کە بە هانای بانگەوازەکەمانەوەهاتن مەبەستیان ڕاپەڕین و مانگرتن بوو ؟
بەڵام دەرکەوت ئەم بانگەوازە تەنیا قمار و چەلەحانەیەکی سیاسی بوو و لێدوانێکی هەوانتەی دووفاقەیی کە ئەگەر:
گەل بەسەر رژیمی ویلایەتی فەییەدا سەرکەوتوبێ ئەوە ئەمانیش بێ یەک و دوو سواری شەپۆڵ و مەوجی سەرکەوتنی گەلان دەبن و وەک حیزبەکانی باشور هەمان کارەساتی ئیداری و سیاسی و نایاسایی و تاڵانچیەتیان دووپاتتر دەکەنەوە !
ئەگەریش گەل شکستی هێنا و بەدەستی جەنایەتکارانی رژیمی سێدارە هەپرون بوون و تێکشکێنرا ئەوە ئەمانیش شکور بۆخۆدا تووشی هیج زەرەر و زیانێکی گیانی و ماڵی نەبووگن و تا شۆڕشێکی دیکە بەهەمان نهج و بەلاغەتی سیاسی و هەڵوێستی کوردانە چارەنووسی گەل بە دەستی قەزاوقەدەری ئایەتۆڵاکان دەسپێرن !
بەراستی بەدەنگ و هاواری نابەرپرسیارانە خەڵک بەکوشت و گرتندان و خۆیشیان لە دورەوە دانیشتون و تماشادەکەن قەت کار و کردەوەی مرۆڤ و حیزبی شۆڕشگێرنییە !!
گەلی رۆژهەڵات ئەگەر ئەم شۆڕشەیان بە چاوەڕوانی هاوکاری وپاڵپشتی حیزبەکان کردوە بەسەختی تووشی هەڵەبوون ، ئەگەریش پشتبەخۆن و تەرکیزیان لە سەرئێرادەی خۆیان کردوە ئەوە جوانترین هەڵوێست و گرنترین رۆڵی خەبات و ڕاپەڕینە و نابێت چاوەڕوانی سیاسی نیزامی لە حیزبە کەمپنشینەکانی باشوربکەن ،
دەڵێن چۆلەکەی کوێربەتەمایە خۆدا هێلانەی بۆببەستێ ، بیلاتەشبیە
حیزبەکانی ئێمەش چاوەڕوانن ئەمریکا نان وخۆان و کورسی حاکمیەتیان وەک حیزبەکانی باشوری کوردستان بۆ فەراهەم و دابین بکات بەبێ هیچ ماندوبوونێ بقۆننە سەرکورسی حاکمییەت و پاشان هەمان ئەزموونێ نۆقسان و فاشلی حکومەتی هەرێم لە رۆژهەڵاتی کوردستان دژبە چینوتوێژەکانی گەل دەستەبەر و کۆپیەبکەن !
باشتروایە بێدەنگ بن و چاوگوێیان ببستەن و چیدی ورتەیان لێوەنەێیت و نەبنەمایەی فریوکاری گەل لە پێناوی سیاسەتی سەوداگەری و سەوداسەری و رازاندنەوەی بازارودوکانی حیزبی،
سڵاو لە ئێرادەی خۆڕاگری گەلانی ئێران
درود بۆ رۆحی پاکی سەرجەم شەهیدان و هیوای سارێش بوونی زامی برینداران،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست