پیلانی بارزانی لە شنۆ
Saturday, 24/09/2022, 19:36
تکایە ئاگادار بن
پیلانێکی دیکە لە دژی رۆژهەڵات و گەلانی ئێران لە ئارا دایە
***
شوێنکەوتوانی قیادە موەقەت لە شنۆ خەریکی چین؟
لەم کاتە دا کە هەمو گەلانی ئێران بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازدی" خەباتی مەدەنی دەکەن. ڕژێمیش لە ئاست ئەم خەباتە دا لە شکان و پاشەکشە دایە.
نانخۆرانی بارزانی دەیانهەوێ ئەم خەباتە لە شکڵی مەدەنی بکێشنە خۆناغی شەڕی چەکداری. ئەویش تەنیا لە ناوچەیێکی بچوکی کوردستان.
****
ئامانجی ئەم گێرەشێوێنیە چیە؟
١- ترساندنی زۆرینەی خەڵکی ئێران لە جیاخوازی کوردەکان.
٢- ترساندنی تورکەکان کە زۆرترین تێکەڵاوی جوغڕافیان لە گەڵ کوردەکان هەیە.
٣- ڕەخساندنی بەهانەی سەرکوتکردنی خوێناوی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە هەمو جۆرە چەکێک.
****
مێژوو گەورەترین مامۆستایە. دەچینەوە ٤٣ ساڵ پێش ئێستا لە شاری نەغەدە نزیک شنۆ.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە بەهاری ١٩٧٩ لە شاری پێکەوە ژیانی کورد و تورکی نەغەدە، بۆ خۆنیشاندان و ترساندنی تورکەکانی نەغەدە میتینگێکی چەکداری لە ناوچەی تورکنشینی ئەم شارە بەڕێوە برد.
بە وتەی سەعید کوێستانی ئەم میتینگە زۆرتر لە مانۆڕی سەربازی دەچو. هەمو جۆرە چەکێکیان هێنابو. پێش میتینگ ڕێپێوانی گەورەی چەکداریان لە ناو شار دا کرد.
چەند تورک وەک کاردانەوە لە حەساری ماڵی خۆیان چەند تەقەی هەواییان کرد.
کورد و تورک تا ئەو ساتە ژن و ژنخوازیان لە یەکتر دەکرد و زۆریان ببونە خاڵ و خوارزا.
ئیتر کورد و تورک بەربونە گیانی یەکتر.
هەر کوردێکی چەکدار کڵاو حەجەمیەکی دیبایە دەیکوشت. هەر تورکێکی چەکداریش پێچ و کڵاو لەسەرێکی دیبایە دەیکوشت. حیزبی دێموکڕات شەڕەکەی هەڵایساند و لە شار هەڵات.
کوژران و گیران و ئاوارەیی بو بە چارەنوسی کوردانی دانیشتوی نەغەدە. ئێستاش ئەم برینە ساڕێژ نەبوە.
ئەو زەمان دێموکڕات بەم مانۆڕە سەربازیەی نەغەدە باشترین دیاری پێشکێش مەلاحەسەنی ورمێ و دەسەڵاتدارانی ئێران کرد.
زۆرینەی تورک و دوایەش گشت گەلانی ئێران بونە دوشمنی کورد.
ئیدریس بارزانی وتویەتی:
" ئەگەر شۆڕشمان پێنەکرێ، پێمان تێکدەدرێ"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست