کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆماری ئیسلامی لە تاڵەمویەک دەترسێ

Sunday, 18/09/2022, 21:27


ڕژیمێ کەلە دەرخستنی تاڵەمووێی بترسێ و سڵکاتەوە بێگۆمان زوو یان دێر بەپەلکەی گیراوەی کێژۆڵە شەهیدەتیرۆرکراوکانی وڵات پەتی سێدارەی خۆی
هەڵدەخات:
کردەوەی جەنایەتکاری و دژەدیمۆکراسێ و نامرۆیی سەرانی ویلایەتی فەقیە مەحکوم و ڕیسوادەکەم و پەیامی هاوخەمیم ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزی
- مەسا، ژینا، ئەمینی و بەگشتی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم
- تۆڵە بەسەبرە بەڵام بەزەبرە.
بەرێزان بە کورتە سەرنج و بەرئاوەردێکی یاسایی و شەرعی و ڕوانگای مرۆیی و ئازادیخۆازی لەنێوان، چۆنیەتی رواڵەتی مەعسومانەی شەهید ژینا ئەمینی و ئەم گرتەویدیۆە کە گۆیا رێزلێنانی ئەربەعینی حسەینیە  کە بەتێکەڵ بوونی هەزاران ژن و کیژۆڵە و کۆڕ و پیاو بە ژستی دەست لەسەرشانی و دەست بە کەمەریەکەوە گرتن و لەمس و پەیوەندی ئەندامەهەستیارە شهوت ئەنگێزەکانی دیکەی جەستە بەهۆی قەرەباڵخی لەم مەراسیمە ماراتونیە کە بەراستی کێی بەکێیە وگرەوی لە دیسکۆ و هەڵپەڕکی ڕەشبەڵەک و بێ بەندوباری یانەشەوانەکان بردوەتەوە و پیشان ئەدات کە بەها ئەخلاقیەکانی شێواندوە، و هەر بینەرێ دەخاتە ژێرپرسیار و
قەزاوەت و وەڵامدانەوە  کە ئایا دەرکەوتنی رواڵەتی مەعسومانەی 
-  ژێنا ئەمینی ئیسلامیتر و محتەرەمانەتر و رێزمەندانەترە یان جموجوڵی کۆڵمەزی ئەم کاروانەگۆمڕا وەقاحەتبارە سکس وروژێنە کە ئایەتۆڵاکان بەناوی ئەربەعینی حسەینی خستویانەتەڕێ بەرەوکەربەلا؟
ئەنجامی ئەم پرسیارانە دەیسەلەمێنێ ئەوەی بە ووتار و کردار و فەزێحەتی ئەخلاقی و ناشەرعی و نایاسایی هەڵسوکەوت بکات بە مەرجێ لەبەرژەوەندی ئیسلامی سیاسی و هەژمونگرایی کۆماری ئیسلامی بشکێتەوە وەک بەهرەیەکی ئیلاهی رێزی لێدەگیردرێت و مۆرکی شەرعی و حەڵاڵی لێ دەدرێت و پشتیوانی دەکرێت !
بەڵام بچوکترین هەڵسوکەوتی هاوڵاتیان کە نە دژبە یاسایە و نە بەهائەخلاقیەکان و نە شەرعیەتی راستەقینە سزای مەرگی بۆ دەستنیشان دەکرێت ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە