کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و عه‌وره‌تانه‌ی مێژویان تۆماركرد

Tuesday, 13/09/2022, 20:10


له‌ مێژوی مرۆڤایه‌تیدا، هه‌روه‌كو زۆرینه‌ی شارستانیه‌كانی جیهان، سه‌ره‌رای زۆرجار زوڵم و زۆری پیاو له‌ ژن و كه‌م جاریش ژن له‌ پیاو،  زۆرێك له‌ ژنانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ ژیری و زیره‌كی و دانایی و زانایی و به‌هێزیی كه‌سایه‌تیان خۆیان فه‌رزكردووه‌ و له‌ پیاو زۆر جوانتر حوكمداریان به‌رێوه‌بردووه‌  و بوون به‌ پاشا و فه‌رمانده‌ و پێشه‌واو و هه‌وڵی بێ پایانیان داوه‌ و پێشكه‌وتنیان له‌ شوێنی قه‌ڵه‌مره‌ویان هێناوه‌ته‌دی و به‌شداری بنیاتنانی شارستانیه‌ته‌ دێرینه‌كانیان كردووه‌ و ناوچه‌كه‌یان گه‌شه‌ پێداوه‌ و هاوشانی و یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ پیاودا بۆ دۆست و نه‌یاریان سه‌لماندووه‌، بۆیه‌ زۆرینه‌یان جێگه‌ی شانازین بۆ میله‌ته‌كانیان.
*له‌سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌می پێش زاین شاژنه‌ نه‌ڤه‌رتیتی كه‌ زۆر راوبۆچونی باوه‌رپێكراو  بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن  كورد بێت له‌ میسری كۆندا، به‌ به‌هێزترین ژنی ئه‌وكاته‌ ده‌ژمێردرێت، كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆی باشی هه‌بووه‌ و باوه‌ری به‌ خۆی هه‌بووه‌ و پشتگیری مێرده‌كه‌ی كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ فیرعه‌ونه‌كانی میسر  به‌ ته‌واوی كردووه‌  بۆ چاكسازی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی  و به‌ هاوبه‌شی  سه‌ركه‌وتوانه‌ حوكمی ئه‌و ئیمبراتۆریه‌ته‌یان كردووه‌ و ئه‌م خانمه‌ له‌ كاره‌كانی پێشه‌نگ بووه‌ .
* له‌ ساڵی 1000 ی پێش زاین شاژنه‌ به‌لقیس  پاشای یه‌مه‌ن ( سه‌به‌ئ) بووه‌، پاش ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی شكاندووه‌ و شكۆ و لوتی داون به‌ئه‌رزدا، توانیویه‌تی له‌ دژایه‌تی كردنی مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی بیّلایه‌نیان بكات و وڵاته‌كه‌ی له‌ شه‌رێنگازیان دوور بخاته‌وه‌ و به‌ حیكمه‌ت و دانایی خۆی وڵاته‌كه‌ی سه‌قامگیر بكات و ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بكات . له‌ كاتی حوكمرانی ئه‌مدا به‌ره‌به‌ستی مه‌ئره‌بی چاك كردۆته‌وه‌ و كۆڵه‌كه‌كانی دیموكراسی جێگیركردووه‌ و ده‌وڵه‌تێكی داموده‌زگایی هێناوه‌ته‌كایه‌وه‌.
* ساڵی 800 پ . ز شاژنه‌ ئاشووری سه‌میر ئه‌میس خاوه‌ن به‌هێزترین كه‌سایه‌تی بووه‌ و حوانترین ئافره‌ت و زیره‌كییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر هه‌بووه‌، توانیویه‌تی به‌ ژیری و زیره‌كی و  توانای خۆی ده‌سه‌ڵاتی میزوپۆتامیا یگرێته‌ده‌ست و به‌ وردی جوانی كاروباری ده‌وڵه‌ت به‌رٍێوه‌به‌رێت.
* هه‌ر له‌ ساڵی 800 پ.ز  شاژنه‌ عه‌لیسه‌ دامه‌زرێنه‌ری پاشایه‌تی قرتاج و یه‌كه‌م پاشای ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ تاجی حوكمداری خسته‌ سه‌ر، به‌ زۆرزانی و جوان رێكخستن و كاربه‌رێكردنی ورد و دروست ناسرابوو، هه‌ر به‌  به‌هێزیی كه‌سایه‌تی  و سه‌لیقه‌ی خۆی توانی باڵ به‌سه‌ر بازرگانی ئه‌و كاته‌ی باكووری ئه‌فریقیا بگرێت و زاڵ بێت به‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌راستدا.
* له‌ ساڵی په‌نجای پ. ز شاژنه‌ به‌تڵه‌می میسر،  كیلۆپاترا له‌ 22 ساڵیدا توانی تاجی پاشایه‌تی میسر بخاته‌سه‌ر، زۆر زیره‌ك و ژیر بوو و كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی هه‌بوو، سیاسیه‌كی بلیمه‌ت و پلاندانه‌ری سه‌ربازی به‌توانا بوو، زمانه‌كانی میسری كۆن و ئه‌مازیغی و یۆنانی وعه‌ره‌بی و ئه‌سیوپی زانیوه‌.
* ساڵی 270 زایینی شاژنه‌ زه‌نوبیا پاشایه‌تی ته‌دموری گرته‌ ده‌ست، ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌هێزترین شاژن بووه‌ له‌ مێژوودا و توانیویه‌تی ته‌دمور  بكاته‌ مه‌زنترین پاشایه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناویندا و دراوی دروست كردووه‌ و به‌ چوار زمان قسه‌ی كردووه‌، گرنگیه‌كی زۆری به‌ بینا و هونه‌ری ته‌لارسازی داوه‌.
* شاژنه‌ له‌میس كچی نۆف شاژنی یه‌مه‌ن (سه‌به‌ئ) كه‌ حكوكرانی یه‌مه‌نی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو توانی بگاته‌ شام و باكووری ئه‌فریقا و كاروباری حوكمداری له‌گه‌لأ مێرده‌كه‌یدا به‌ ئازایانه‌ به‌رێوده‌برد .
* له‌ ساڵی 680ی زاینی شاژنه‌ ئه‌مازیغی دیهیا به‌ هێزی دیاری خۆی و میله‌ته‌كه‌یه‌وه‌  توانی به‌رگری له‌ وڵاته‌كه‌ی بكات له‌ دژی روما ن و عه‌ره‌بی داگیركه‌ر و بووه‌ هێمای ژنان له‌ ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی و ژیری و زیره‌كی ، دوژمنانی پێش دۆسته‌كانی رێزیان لێده‌گرت.
* لا خۆشمان مێژوو شایه‌تی بۆ ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی و سه‌ركردایه‌تی شه‌ری قورس و حوكمرانی قه‌ده‌م خێر و لێزانی حه‌بسه‌ خانی نه‌قیب و رۆشنبیریی مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌لانی و سه‌لیقه‌ی و لێزانی عادیله‌ خانم و  زه‌ریفه‌ خانم و گولًَناز خانم  ده‌دات،.
ئه‌مه‌ مشتێكه‌ له‌ خه‌روارێك، ژن ئاوابوو له‌ مێژوودا، سه‌ركرده‌ و حاكم و پاشا و ژیری و زیره‌كی و عه‌قڵ  و رۆشنبیری، به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا وڵاتی به‌رێوه‌ده‌برد و به‌ دامه‌زراوه‌یی ده‌كرد  و پێشی ده‌خست و پلانی داده‌رێژاو و مه‌مله‌كه‌تی  پێشیده‌خست،  كه‌چی عه‌با له‌سه‌ر و و خاوه‌ن ره‌شماڵ  و به‌ره‌ڵاكانی بیابان هاتن و ئه‌م زه‌ویه‌یان داگیركرد و كه‌لتوری خۆیان به‌ زه‌بری هێز سه‌پاند و ژنیش بووه‌ عه‌وره‌ت و ناقصه‌تو ئه‌لعه‌قل.  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە