هاوپه‌یمانێتیه سێ قۆڵیه‌كه كۆتایی هاتووه ؟
Tuesday, 13/09/2022, 18:53
خه‌ریكه گرێكوێره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق به‌ناچاری به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌روات و هه‌نگاوه‌كان هه‌مووی به‌ره‌و گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی ناچاری ده‌رۆن و هه‌ر لایه‌ك فریای خۆی ده‌كه‌وێت و كۆتا بریاری خۆی ده‌دات و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه كه ره‌وتی صه‌دره ته‌نها دوو ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌میدا ده‌مێنیته‌وه؛ یان به‌ه‌ناچاری رازیبون به پێكهێنانی حكومه‌ت له لایه‌ن چوارچێوه و كورد و سونه و مانه‌وه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن وه‌ك خۆده‌ربازكردن به ده‌رچه‌یه‌كی گونجاو یان پشێوی و به‌رده‌وامی ململانێی سه‌ختی له‌گه‌ڵ هه‌مووان ته‌نانه‌ت گرتنه‌به‌ری كرده‌وه‌ی چه‌كداری، له‌و باره‌وه صه‌در ته‌نها رێگه‌ی له‌وه‌دا ده‌مێنیته‌وه بۆ دواخستنی ئه‌و هه‌نگاوه ناچاریانه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌یگرنه به‌ر.
پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارتی و سیاده‌ی سونه ده‌رچه‌یه‌ك كرایه‌وه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان روو له‌وه‌یه كه حكومه‌تێك ئه‌گه‌ر كاتیش بێت پێكبهێنرێت و واده‌ی هه‌ڵبژارنی پێشوه‌خته كه ئه‌ویش ئه‌گه‌رێكه به‌م بارودۆخه‌ی عیراق دوور ده‌بێت و له‌م نێوه‌نده‌دا صه‌در و جاده‌كه‌ی به ته‌نها ده‌مێننه‌وه و هه‌نگاوی كرده‌یی ته‌نها له هه‌وڵدان بۆ پشێوی زیاتر و دانه‌نیشتنی یان دواخستنی كاری په‌رله‌مان خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌گینا پارتی تیشكی سه‌وزی وه‌رگرتووه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزب به دڵخوازی پارتی و به‌شداری كارای له حكومه‌تی نوێی عیراق كه به‌رای زۆرینه‌ش باشترین رێگه‌یه بۆ پارتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی صه‌در متمانه‌پێكراو نین و هه‌ر رۆژه‌و له‌سه‌ر رایه‌كه و ته‌نانه‌ت له بنه‌ره‌تدا زۆریش باوه‌ری به مافه كانی كورد و سونه نیه و ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی له‌گه‌ڵ سونه و كورد پێكهێنابێت به‌ڵام كارێكی ته‌كتیكی بووه.
به پێی سه‌رچاوه‌كانیش له‌وه ده‌چێت كه له 20 ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنی خۆی ببه‌ستێت و پرسی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی بكرێته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش ده‌چێت سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێش ته‌كلیف بكرێت و لایه‌نه‌كان به‌ناچاری زۆر نزیكن له‌وه‌ی حكومه‌تی كاتی پێكبێت. ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌نگاوه‌كانی خێراتر كردووه بریاری داداگای فیداراڵی بوو له مه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ره‌له‌مانی عیراق و هه‌موو رێگه‌كانی له‌وه كۆكرده‌وه كه هه‌موو ناچاربن ته‌نها پێكهێنانی حكومه‌ت تاكه ده‌رچه‌یه‌كی كراوه بێت له به‌رده‌میاندا، ئه‌وه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه بوار بدات حكومه‌ته‌كه كاتی بێت نه‌ك هه‌میشه‌یی. هه‌نگاوه‌كانیش هه‌مووی ناچاری ده‌بێت به‌و پێیه‌ی كه‌س نایه‌وێت پێشێلكردنی ماوه ده‌ستوریه‌كان به‌رده‌وام بێت و هه‌ر هیچ نه‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانه كه بریاری ناچاری بده‌ن ئه‌گه‌ر رازیش نه‌بن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هاوپه‌یمانێتیه سێ قوڵیه‌كه كۆتایی هاتووه و سونه و كوردیش له حكومه‌تی نوێ به‌شدار ده‌بن و چوارچێوه‌ش ئه‌مه‌ی له‌خودا ده‌وێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست