کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راوەستەیەکی سەر پێیی لەسەر(ژێ.کاف)

Friday, 09/09/2022, 21:15


یادێک لە مامە قالەی دەباغی:

کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژێ.کاف) پێش ئەوەی کە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دابمەزرێ،دامەزراندنی خۆی راگەیاندووە.ئەو کۆمەڵەی بەتەواوی کەمووکورتیەکانی کە هەی بووە.لە ماوەیەکی کورتدا توانیویە لە ناودڵی خەڵکداجێگای خۆی بکاتەوە.سەڕای ئەوەی کە بەرنامەو ئەساسنامەی ئەو کۆمەڵەیە جگە لە دووخاڵی ئەوئەساسنامەیە ئەوانیدیکەی زۆر بەهێزنین.کاتی خۆیدا لە سەر کوردستانپۆستدا بەوردیی باسی لەناوچونی ژێ،کاف،ودروستبونی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە فیتی باقرئۆف وتارم نووسیوە،بۆیە لێردابە پێویستیی نازانم دووپاتی بکەمەوە.

دەردە کورد:

مامۆستاهێمنی کوردپەروەروهەست ناسک بەرآشکاوی دەڵێ:تاقوتوانای لە من بڕیوم دەردە کورد.لە ناوبەشێکی بەرچآو لەکۆمەڵگای رووناکبیرونووسەروشاعیرو زانکۆکاریی کورد بەتایبەت لە باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان نەخۆشیەکی مەترسیدارچەکەرەی کردووە.ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن،مێژووی سەت ساڵی رابوردووبە پێی سەدەی سەردەم هەڵناسەنگێندرێ!هەرقۆناغە بیرکردنەوەی قۆناغێکی سەردەمی گەرەکە.من لەو بابەتەتێناگەم،ئەگەر رووداوەکانی سەت ساڵی رابوردوومان مێژوونین،ئەدی بۆ پەیتاپەیتا بۆنە ومڕاسیم ویادەوەریان بۆ دەگرین؟رابوردوو لە یاد ناچێتەوە وپێداچوونەوەی پێویستە چون مێژووموڵكی داهاتوانە وبەرپرسایەتیی مێژوویی پێویستە.توێ کاری ورەخنە وشڕۆڤەی مێژوومان ئەرکە کە دەکەوێتە سەرشآنی کوردیی دڵسۆزوبە ئەمەگ.هەرچەند رەخنە گرتن لە لای ئێمە لە حیزب وسەرکردەی حیزبیی گرانە،بەڵام کەمتەرخەمیەکەشی گرانترە چون مرۆڤی ئازاوبوێریی دەوێ.حیزبۆکە کلاسیکەکان ئەو دووبەشە لە وڵات لەسەر رەخنە گرتن هیچ نەماوەی بەسەر کوردیی ئازادیخوازی نەهێنن.لە ترۆروشکەنجە وزیندان ورفاندن وشکاندنی کەسایەتیی تاکەکان قەت نەوەستاون.

واتای شۆڕشگێڕیی:

بەرێزئۆجەلان گووتنێکی بە نرخی هەیە کە دەڵێ: هەرتاکێکی کورد نەکەوێتە بەرکاریگەریی سێکس ودۆلآر،دەتوانێ ببێتە مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ.مەبەست لە وەبیر هێنانەوەی ئەو گووتنەی بەرێزیان چییە؟
رەنگە زۆرینەی کورد لە ناوخۆی وڵات ودەرەوەی وڵات بەرێز عەلی کەریمی بناسێ.کەسایەتیەکی دڵسۆز وراستبێژ ورەخنەگرە.بۆخۆی ئاڕشێوێکەی هەیە کە لە یوتیوب دایبەزاندووە ،هەر کەس دەتوانێ چاوی لێبکا،بۆئەو کارەش زەحمەتێکی زۆری کێشاوە.وتوووێژی دەگەڵ زۆر لە کەسایەتیەکانی کورد کردوە کەرەنگە زۆرینەی ئێمە ئاگاداریی ئەو مێژوویە نەبین کە لەو وتووێژانەدا بەرێز کەریمی تۆماری کردوە.
من یەکێک لەو وتووێژانەم بە وردیی گوێ دایە کە دەگەڵ رەوانشآد مامەقالە دەبباغی ئەنجامی داوە / رەوانی شآدبێ/.مامە قالە بۆ خۆی کتێبێک بووە،چون لەسەردەمی ژێ،کافدا،ژیاوە وزۆرینەی رووداوەکانی بینیوە وکاری تێداکردوە./ بۆ بیستنی ئەو وتووێژە دەتوانن سەردانی ویدئۆیەکانی بەرێز کەریمی بکەن.
ئەوخاڵەی کە سرنجی منی ڕاکێشاوە کە گووتارەی لە سەر بنووسم.دان پێدانانی مامە قالە بووە کە کاتێک دەگەڵ چەند کەسی دیکە دەچنە شآری تەورێز بۆ لە چاپدانی گۆڤاری نیشتمان.مامەقالە دەڵێ:دەگەڵ کاک هەژاروکەسێکی دیکە چوین بۆ راپەڕآندی ئەرکێکی حیزبیی ،ئەوکات لە مهاباد چاپخانە نەبووە،بۆیە چوونەتە تەورێز.گۆیا چاپخانەیەکی لێ بووە کە هی کابرایەکی ئەرمەنی بووە.
مامەقالە دەڵێ:لە نزیک مسافیر خانەیەک بە ناوی شەبیستەری ژنێکی زۆر جوانی ئازەریی (تورک) لێ ژیاوە.منیش کاتێک چآوم پێی دەکەوێ ئاشقی دەبم وبۆ ماوەی ٢٠رۆژ سیغەم کردوە وزمانی تورکیشی لێ فێڕبووم!ئەوکاتیش سیغە لەناو سوننە ئاییندا بوونی نەبووە،بەڵام شیعە ئایینەکان بەڕەوایان زانیوە.ئەوەش یەکێک بووە لە شآنسەکانی مامەقالە،بەرۆژچاوەڕوانی لە چآپدانی گۆڤاری نیشتمان بووە بەشەویش خەریکی گایینی ژنە تورک بووە.هەم حەج وهەم تیجاڕەت.
من نازانم لە ناو بەرنامە وئەساسنامەی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد ئەوە هاتووە کە کاتێک ئەندامێک بۆ راپەرآندنی ئەرکی سیاسیی روولە شآرێکی دیکە دەکا تا گۆڤاڕێک لە چآپ بدا،ئیزنی پێدراوە بەرۆژ کوردوکوردستانی بێ،بەڵام بەشەو ژنێکی تورک بگێ؟ تۆ بڵێی لەو چەند رۆژەدائەو ژنە ببایە دووگیان وپاشآن منداڵێکی لە مامەقالە دەرفرتاندبایە ناویان دەنا چی؟ هیچ دوورنییە ناوی نابایە خەبات!
هەرمرۆڤێک نەکەوێتە بەرکاریگەریی دۆلاروسێکس دەتوانرێ وەک شۆڕشگێڕێک بحەسپێنرێ وببێتە کەسایەتیەکی شۆڕشگێر.جانازنم مامەقالەی دەبباغی / رەوانی شآد بێ/ شۆڕشگێر بووە یان نەبووە؟ رەنگیشە مامەقالەی گانکەر بەوجۆرە ویستبێ پەیوەندیی نێوان وکوردوئازەریی بەهیزتربکا!لەناو کۆمەڵەی ژیانەوەی کورددائەوکات نەهێنیی کاریی زۆر بەهێزبووە،مامەقالەی رەحمەتی دەبوایە ئەو نەهێنییە ئاشکرانەکا لەو ویدئۆیەداکە دەگەڵ بەرێزعەلی کەریمی ئەنجامی داوە!سیاسەت وکاری سیاسیی بارێکی گرانە هەرکەس ناتوانێ بیگەیەنێتە ئامانج.
تێبینی: نەمر مامەقالە لەو ویدئۆیەدا بۆخۆی باسی ئەو ژنە تورکەوداستانی سیغەکردنی ئەوژنەی کردوە بۆیە منیش باسم کردوە،کەس لۆمەم نەکا،من تۆمەت بۆ نەمر ماوەقالە هەڵنابەستم. سپاس.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە