کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


طوز به‌رامبه‌ر طوز خورما وه‌ نرخ بازار

Tuesday, 06/09/2022, 23:38


دوێنێ په‌ندێكی پێشینانی شێوه‌زاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی گه‌رمه‌سێرم نوسی، له‌وباره‌وه‌پرسیارێكی زۆرم لێكرا، ئه‌م په‌نده‌ش رێك و كتومت بۆ ئه‌م ركابه‌ری و ململانێَیه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌گونجێت و هه‌ر یه‌كه‌یان به‌رگری له‌ ره‌فتاری نابه‌جێی خۆی له‌كاری نائاسایی وشه‌رم هێنه‌ر و ناپاكی خۆی ده‌كات و هه‌موو مێژووی خۆی زۆر به‌ جوانی  و بێگه‌رد باس ده‌كات،  وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ دڵسۆز و خاكپه‌رست و كوردپه‌روه‌ر بێت نمونه‌ی نه‌بێت و ئه‌ویتریش ده‌داته‌ به‌ر ره‌خنه‌ی هه‌مه‌جۆر و تانه‌ و ته‌شه‌ر و ده‌یگه‌یه‌نێته‌ سه‌ر سفر و هیچ به‌هاو نرخێكی بۆ ناهێڵێته‌وه‌.
كابرایه‌كی كرماشانی به‌ ناوی میره‌وه‌گ له‌ سیه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو له‌ كرماشان خه‌ریكی خورما فرۆشتن ده‌بێت ، عه‌لی میر یش پاوێكی پیری دنیادیده‌ ده‌بێت، رۆژێك ده‌چیّت بۆ خورما كرٍین لای خاڵۆ میره‌وه‌گ . له‌وكاته‌دا كه‌ خه‌ریكی كێشانی خورماكه‌ ده‌بێت ده‌نگێكی لێ به‌رزده‌بێته‌ و به‌ كرماشانی پێی ده‌ڵێن  طوز.  خاڵۆ عه‌لی میریش ده‌ڵێت مادام طوزێكت لێبه‌ربووه‌وه‌ ده‌بێت خورماكه‌  به‌هه‌رزان و نیمه‌ قیمه‌ت پێم بده‌یت، ئه‌گینا ده‌رٍۆم له‌بازار هاوار ده‌كه‌م و ده‌ڵێك میره‌وه‌گ طوزێكی لێ به‌ربۆته‌وه‌ و حه‌یات ده‌به‌م, خاڵۆ میره‌وه‌گیش رازی ده‌بێت ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ ناحه‌قیه‌ و خواهه‌ڵیناگرێت  به‌ڵام قه‌یناكا به‌ نیمه‌ قیمه‌ته‌كه‌ بیبه‌ و باسی طوزه‌كه‌ مه‌كه‌ و حه‌یام مه‌به‌. عه‌لی میریش له‌و كاته‌دا ده‌یه‌وێت خورماكه‌ هه‌ڵگرێت و برٍواته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، ئا له‌و كاته‌دا ئه‌ویش ده‌نگێكی لێ به‌رزده‌بێته‌وه‌، خاڵۆ میره‌وه‌گیش وه‌كو هه‌نگوینی له‌داردا دۆزیبێته‌وه‌، ده‌ڵێت: هاا عه‌لی میر ( طوز به‌رانبه‌ر طوز خورما وه‌ نرخ بازار) باسی كێ ده‌كه‌یت و حه‌یای كێ ده‌به‌یت، ئه‌وه‌ هه‌ردوكمان یه‌كسان بووین و پاره‌ی خورماكه‌شم وه‌ك نرخی بازار پیده‌ده‌یت و هیچ قسه‌ ناكه‌یت . هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ په‌ندێك وله‌سه‌ر زمانی كوردانی گه‌رمه‌سێر ده‌وترێته‌وه‌.
لای خۆمانیش، پارتی 31ی ئابی هه‌یه‌ و یه‌كتێیش 16ی  ئۆكتۆبه‌ر، كه‌چی  هه‌ر یه‌كه‌ و ئه‌ویتر به‌ ناپاك و خیانه‌تكار تۆمه‌تبار ده‌كات و خۆی له‌ هه‌موو شتێك بێبه‌ری ده‌كات و هه‌موو كوردستانیش ده‌زانێت  هه‌ردوانیان دوو طوزیان لێبه‌ربۆته‌وه‌ و رێك وه‌كو یه‌كن، به‌ڵام ئه‌وان وه‌كو ئه‌وه‌ی نه‌ بایان  دیبێت نه‌ باران  تا ئێستاش بزه‌ی سمێڵیان دێت و هیچ شه‌رمێك نایانگرێت. به‌ڵێ با باش خۆیان و كرده‌وه‌كانیان بناسن و طوزه‌كانیان له‌بیر نه‌كه‌ن و كار وا بكه‌ن پاشه‌ڵیان پاك بكه‌نه‌وه‌  و ئه‌وسا یه‌كتر ره‌خنه‌باران بكه‌ن.      

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە