کاتێک خیانەت دەبێتە کەلتوری نەتەوەیەک
Monday, 05/09/2022, 14:17
هەروەکو چۆن پیاوی ئاینی و روناکبیرە دەربارەکانی کورد وەکو پارتە سیاسییەکانی کورد و سەرکردە و بەرپرسەکان بەشێک بوون لە خیانەت و ناپاکی، ئاواش وەکو ئەمڕۆ لە رابردوودا پێکەوە هاوبەشی خیانەت و ناپاکییان کردووە و لەگەڵ دوژمناندا دەستیان تێکەڵ کردووە و پاداشت و خەڵات کراون.
ئەم دەستوخەتە، کە بریتییە لە دوو لاپەڕە، لە نامیلکەی یەکێک لەو مەلاخۆفرۆشانەوە تۆمارکراوە، وەکو یادگار ناوی چەند مەلایەکە کە ساڵی ١٩٨٥ ڕاستەو خۆ ستایشی سەدامی دیکتاتۆر دەکەن و داوای پارچەزەوی و زار دەکەن، هەڵبەت ئەم مەلائاینیانە هەرکەسێک دەسەڵاتی هەبێت ئەوان ستایشی دەکەن.
لەم نامەیەدا مەلاکانی پشدەری ئەو کاتە دەکڕوزێنەوە و دەڵێن ئێمە هەژار و نەدارین داوا لە سەرۆک سەددام دەکەین، کە سەرو پارچە زەویمان بداتێ.
سەرنج بدەن، ئەمڕۆی باشوور بەدەست ئەم مەلا و ئاینی و سیاسییانەوە چەنێک لە دوێنیان دەچێت. هەروەکو ئەمڕۆ زۆربەی خەڵکەکەیان وەکو خۆیان سووک کردووە، دەڵێن ئێمەسودمەند نەبووین و داوادەکەن کە زەوی و زارمان بەسەردا دابەش بکەن ، ئەم پێشنوێژ و مەلا و خەتیبە ئاینیانە لەهەمو سەردەمێکدا ستایشی ستەم دەکەن و ئاین بۆ بەرژەوەنی خۆیان بەکار دەهێنن .. هیوادارم ئەم کەسانە لەژیاندا مابن و ڕۆژێک بێت لەبەردەم دادگای گەل و ویژدانی مردویاندا دادگای بکرێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست