کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


31ی ئاب، ڕۆژە شوومەکە

Wednesday, 31/08/2022, 20:28


خیانەتی (31 ئاب) خیانەتێکی مێژوویی کە لە لایەن بنەماڵەی بارزانی و سوپای داگیرکەری گاردی کۆماری ڕژێمی بەعسی
(سەدام ) ئەنجام درا لە ساڵی 1996 کە نزیکەی 700 تانک و زرێپۆش و چەندین کەتیبەی تۆپخانەو کاتیۆشا بەشدار بوون لەم خیانەتەشدا  نزیکەی  500 پێشمەرگەو  لایەنگرانی  یەکێتی بە بێتاوان بە دیلی  شەهیدکران وە هەزارانی تریش بێ سەروو شوێن کران به هەزارەها خێزانی کوردیش دەربەدەروو ئاوارە بوون و ڕایانکرد لە زێدی خۆیان!
 31 ئابی 1996 خیانەت و شەرمەزاریەکی  گەورەیە  لە بیر کردنی ئەستمە
 31 ئاب  ئەو ڕۆژەی لە زهنی زۆرمادایە بیر چونی محاڵە چونکە هێزێکی بە ناو(دیموکرات)
دەستی دوژمنی پێشووی گرت بۆ ئەوەیی هاوکاری بکات لە ڕاوەدونانی هاوزمانەکەی
 خۆیی
 لەم بارەوە (هیتلەر) ئەڵێ خوێڕیترین کەس ئەوانە بوون کە هاوکاریان کردین بۆ داگیر کردنی وڵاتەکەیان !
 چونکە بکەری ئەم کارە قێزەونە
 حیزبی کوردی ئەنجامی داوە
هەر حیزبی فەرمانڕەواش بووەتە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕو کوشتارو نەهامەتیەکانی بەسەر ئەو  میللەتەدا هاتووە
ئەوان بوونەتە هۆی پاشە کشەو لە دەسدانی خاک و سەروەت  وسامانی وڵات..!،
 حزبە دەسەڵاتدارەکان کە هێزی چەکدار لای ئەوانەو چەندین دەزگای ئەمنی و سەربازیان هەیە! سەرکردەکانیش لە  حیزبی بنەماڵەکانن بەڕێوەی ئەبەن و لە ژێر فەرمانی ئەواندا جووڵەیان پێ دەکرێت!
ئیتر لایان گرنگ نیە  سی و یەکی ئاب بێت یان شانزەی ئۆکتۆبەر بێت گرنگ ئەوەیە ئەوان و حیزبەکەیان چۆن دەڕواننە بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەکانیان 
بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات و پێگەی خۆیان هەموو شتێکیان ئەنجامداوە  
تەنانەت بەرژەوەندی حیزبیش بەلاوە ئەنێن لەناو حزبەکانیانیشدا گوێ بۆ هیچ سەرکردەیەکی تر ناگرن وحساب بۆ ڕای یەک کەسیش ناکەن وەکو خۆیان ئەڵێن
هەر حیزبەکەیان لەگەڵ وڵاتێک یان هێزێکی دەرەکی یان هێزی ناخۆیی ڕێکەوتن ئەکەن بۆ مل شکاندنی ئەوی دیکەیان،  گرنگ نیە لایان خەڵک ماڵوێران و سەرگەردان ئەبێت و تووشی نەهامەتی و ئاوارەیەتی و دەردسەری ئەبێتەوە
 ئەوان بێباکن بەرانبەر لە دەستدانی خاک و سەروەت و سامانی هەرێم 
چونکە بەشی چەندین پشتیان بردوەو بگرە زۆریشیان لێ زیادەو دابەشی ئەکەن بەسەر دەروێش و احبابەکانیاندا
 سەرەڕای ئەوەی بوونەتە هۆکاری ماڵوێرانی چەرمەسەری زۆریشیان  هێناوە بە سەر خاک و میللەت هەر لایەکیان خۆی بەپاک و شەریف ئەزانێت و ئەوی تر تۆمەتبار دەکات بەخیانەتکردن لە خاکەکەی ئەوانە ئەیانەوێت تەنها سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی بۆ خۆیان بێت میللەتیش ڕوت و ڕەجاڵ
ئەو دوو بەناو هێزە کە خۆیان بەخاوەنی هەرێمی کوردستان ئەزانن و خۆیان کردووەتە حاکمی خەڵکی بێ ئەوەی بیریان لە بەرژەوەندی خەڵک کردبێتەوە، بێ ئەوەی گوێ بۆ ڕای خەڵک بگرن 
 نە 31 ئاب و نە 16 ئۆکتۆبەر بە کۆتا ناهێنن .! 
هەتا بەرژەوەندی بنەماڵەی فەرمانڕەوا لەسەرووی بەرژەوەندی گەلەوە بێت ، دەیان جاری تر شەڕو کوشتار دەبینین و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانە بە کوشت ئەدەن، تووشی هەڵهاتنیش ئەبن  هەر جارە ناوێک تۆمار دەکرێت لەمێژووی ڕەش و  ناشرینی ئەم پارتە سەرەتانانەی کورددا
 جارێک دەبابەی سەدام جارێکیش هاوکاری  ئێران ،جارێک هێزی (میلیشای حەشدو داعش)
 و بەردەوامیش هێنانی هێزی تو‌‌رک ، بۆ سەر خاکی سنوردارکراوو تەلبەندکراوی هەرێمی کوردستان
هەتا هێزی چەکدار لە دەستی بنەماڵەدا بێت و ئەو حزبە خۆسەپێنانە دەسەڵاتدار بن
ئیتر چەند ساڵ جارێک ئامادەن بۆ فرۆشتن وهەڵهاتن چونکە بە شیرەوە خواردویانە بۆیە ژمارە گرنگ نیە، چونکە ئەگۆڕێت جا 16 یان31 یان بە هەر ژمارەیەکی تر چاوەڕوان بن بۆ ئابێکی ترو ئۆکتۆبەرێکی تر بزانن کەی ڕوو ئەدا
لە کاتی ئەو ڕوداوەشدا(بیل کلینتۆن) وتی ئەو خیانەتە گەورەیە ئەگەر من بمکردایە دڵنیام پێش ئەوەی میللەت لەناوم بەرێ پاسەوانەکانی خۆم لە ناویان ئەبردم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە