کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌شه‌كارانی ئیسلامی فێری گاڵته‌وگه‌پ بوون

Wednesday, 31/08/2022, 18:09


ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێرٍامانه‌، له‌م چه‌ند ساڵه‌دا شێوه‌ ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ پێی بارودۆخه‌ بابه‌تی و خودیه‌كه‌ و تا راده‌یه‌ك ئابووریه‌كه‌ش جۆره‌ گۆرٍان و ریزبه‌ندیه‌كی چینایه‌تی و گردبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری تێدا به‌دیده‌كرێت كه‌ یان خودپارێزو موحافزكارن یان به‌ گشتی لیبراڵ و میانره‌و و ئاسایین، جگه‌ له‌ویتریان  كه‌مینه‌یه‌كی دیاری دونیاپه‌رست و عه‌لمانین،  له‌ رووی ئابووریشه‌وه‌ چه‌ندین ریزیان تێدایه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر توندرٍه‌وه‌ داعشیه‌ خورافات په‌رسته‌كه‌ به‌ كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌م دانیێن، كه‌ هیچ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ره‌وتی كاروانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆی گشتی بیری خه‌ڵك نه‌بێت.
له‌م به‌ینه‌دا زۆر جار ئه‌وه‌ ده‌بینرێت كه‌ هه‌ر بۆچون و ئاراسته‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌ویتر ده‌بێت و له‌ زۆر لاوه‌ به‌شێك لاسایی ره‌فتار و گوفتار و شێوازی ژیان و ته‌كتیكی رۆژانه‌ی ئه‌ویتر ده‌كاته‌وه‌ و وه‌ك ده‌بینین ئیسلامگه‌را بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئاراسته‌كه‌ی خۆی جۆرێك له‌ ژیاندۆستی و قه‌ناعه‌ته‌كانی بیركردنه‌وه‌ و ره‌فتاری ئه‌ویتر به‌ بیچ قه‌ناغه‌ت پیاده‌ده‌كات و به‌وپێیه‌ ده‌جوڵێته‌وه‌ ( بۆ نمونه‌ بانگه‌شه‌كاران وئیسلامه‌گه‌رای مۆدێرن له‌ سیاقی قسه‌كردن و وتاره‌كانیاندا نوكته‌ ده‌گێرٍنه‌وه‌ و گاڵته‌و گه‌پ ده‌كه‌ن و خۆشی ده‌به‌خشنه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانیتر چێژ له‌ ژیان و گوزه‌ران ده‌بینن). 
به‌ وردبونه‌وه‌یه‌كی خێرا له‌ ژیانی خه‌ڵك به‌ گشتی، جیاوازیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان  له‌ قۆناغه‌ له‌دوای یه‌كه‌كانی مێژووی نوێی كورد و جۆنێتی گۆرٍانكاری له‌ بیركردنه‌وه‌ جیاوازه‌كان به‌ روونی ده‌رده‌كه‌ون و ئاستی پێشكه‌وتن و زۆر جار دواكه‌وتنیش له‌ قۆناغه‌ دیاریكراوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م واقیعه‌ شرۆڤه‌ كردنی و چۆنێتی كارتێكردنی له‌ لایه‌ن بژارده‌ و به‌تایبه‌تی رۆشنبیرانه‌وه‌ ئه‌وه‌كمان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ كه‌مته‌رخه‌میه‌كی له‌ راده‌به‌ده‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌م توێژه‌وه‌ ده‌بینرێت، بۆیه‌ زۆرجار ئاراسته‌ی جه‌هل و  نه‌زانیه‌كه‌ زاڵتر و گوێلێگیراوتره‌ .
له‌م دواییانه‌دا  بانگه‌شه‌كارانی ئیسلامی و به‌ تایبه‌تی له‌ به‌كارهێنای سۆشیال میدیا و ئامرازه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی راگه‌یاندن  رۆڵی خۆیان ده‌گێرن. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێرٍامانه‌، وه‌ك ده‌زانین و له‌سه‌ری راهاتوین كه‌ باس و خواسی ئایینی و چیرۆكه‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی ئایینی ئیسلام به‌رده‌وام خۆی له‌ خه‌م و خه‌فه‌ت و گریان و گرژی و مۆنی و مردندا ده‌بینێته‌وه‌ ، كه‌چی ئێستا بۆ مه‌به‌ستی جیاواز و  خۆگه‌نجاندن، گۆرانی سه‌ره‌كی له‌ ره‌فتار و كوفتاتریاندا روویداوه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ی بۆچون و بیركردنه‌وكانی دیكه‌ی خه‌ڵكی ژیاندۆست و ره‌فتارئاسایی چۆنێتی ژیان و قسه‌ و ره‌فتاریان گۆرٍیوه‌ و زیاتر پشتیان به‌ كاریگه‌ریه‌ ژیانیه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌به‌ستن، رۆژ نیه‌ بانگه‌شه‌كارێك نه‌بینیت كه‌ كۆمه‌ڵێك نوكته‌ی ریزكرنه‌كردبێت و خه‌ریكی فشقیات نه‌بێت به‌ تێكه‌ڵ كردنی به‌ ئایین و عه‌قیده‌ و له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كه‌ی نه‌یگونجێنێت و بۆ مه‌به‌ستی سه‌رنجراكێشان و له‌خۆگرتنی ئه‌ویتر هه‌مان شێوازی عه‌لمانی به‌كارنه‌هێنیت و نوكته‌ و كاڵته‌ و گه‌پ و پێكه‌نین و فشقیاتی به‌سه‌ر قسه‌ و دوان و ئامۆژكاریه‌ ئیسلامیه‌كانیدا زاڵ نه‌كردبێت. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر زۆرێكیان به‌ نواندنیش بێت، به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ بۆ هه‌مووان و نزیكبوونه‌وه‌ی  ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌ له‌ ژیانی خۆش و مه‌شره‌ب خۆشی  ژیان و گوزه‌ران و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خۆقه‌تیسكردن  له‌چوارچێوه‌ی ته‌نها بیركردنه‌وه‌ له‌ ئاخیره‌ت و مردن و سفركردنه‌وه‌ی ژیان و ته‌مه‌ن  و به‌سه‌رهاته‌كان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە