شوناسی پارتی و بارزانیزم یان شوناسی بەعس و سەدامیزم
Monday, 29/08/2022, 12:13
ئه‌زمونی پارتی هه‌مان شوناسی ئه‌زمونی به‌عسی ڕوخاوی هه‌یه و به‌هه‌مان شێوه كارده‌كات ، به‌عس به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عێراقی له سەر كه‌سایه‌تی سه‌دامیزم دا به‌رجه‌سته كردبوو ، پارتیش لە پرۆسه‌ی به جه‌سته‌یكردنی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌مان شوناسی به‌عسیزمی كۆپیكردووه‌ته‌وه‌و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌ستووه‌ته‌وه به بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و له‌ناو بنه‌ماڵه‌شدا به كه‌سایه‌تی مه‌سعود به‌رزانی ، داماڵینی ده‌سه‌ڵات له جه‌سته‌ی بارزانیزم دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ دام ده‌زگاكان و بونیادنانی دام و دەزگای نیشتیمانی و ڕزگاربوونی په‌ڕله‌مان له ئیفلیجبون پێویستی به پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و فیکری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه بۆ تێكشكاندنی ئه‌و بونیاده‌ی كه پارتی له پێگه‌ی بارزانی دا خڕیكردووه‌ته‌وه ، ده‌شێت پرۆژه‌ی یه‌كریزی و كۆده‌نگی و به‌هێزبوونی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێزو ئۆپۆزسیۆن یه‌كێك بیت له‌و پرۆژانه كه جارێكی تر ده‌سه‌ڵات دابه‌شبكرێته‌وه‌و جارێكی تر بونیاد بنرێته‌وه.
پارتی هه‌میشه فیزیاییانه خۆی داده‌پۆشیت و هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌شاریته‌وه ، خۆداپۆشینی پارتی په‌یوه‌سته به‌جوڵەو سیناریۆکانی کە هەر جارەو بەبەرگێکەوە خۆی دەگۆڕێت کۆمەڵگایان سەرقاڵ کردووە بە دونیای شتە بچوکەکان ! دیوێکی تری خۆداپۆشینی پارتی پەیوەستە کە کۆمەلیک سیمبوڵی خێڵەکی کەلەبەردەم کمەلگادا قوتیان کردووەتەوە ، مەسەلەن (مەلا مستەفا و ئیدریسی کوڕی ) کە بنەماڵوی بەرزانی لە کوردیان کردووە بە ڕۆستەمی زاڵ خاوەنی کەسایەتیەکی نزم بووەو هەمیشە جنێو لەسەر زاری بووە لەئاست داگیرکەراندا نەک خۆی بەڵکو میلەتەکەیشی چەماندووەوتەوە و خۆی بە بچوک بینیووە، هیچکات مەلا مستەفا لە ئاست هوشیاری نەتەوەییدا نەبووەو خاوەنی بیر‌و پرۆژەی نەتەوایەتیش نەبووە ، پرسیاری جەوهەری ئەوەیە باشە ئەگەر پارتی مەلا مستەفامان لێ نەکات بە ڕۆستەمی زاڵ و خیانەتی ٣١ـی ئابیش نەکاتە دەستکەوت و پیرۆزی نەکات چی بکات ؟! لەکاتیکدا جگە لە ماڵویرانی بۆ کورد هیچی تری بونیاد نەناوە کە شانازی پێوە بکات !
بیرۆکەی پیرۆزکردنی بنەماڵەی بەرزانی و بەپاڵەوانکردنی مەسعود بەرزانی بیرۆکەی سەدام و بەعسیزم بوو کە دواجار ڕێگایان خۆش کرد بۆ تارمایی کەسایەتیەکی دیکتاتۆری وەکو سەدام و حیزبی بەعس بەسەر عێراقدا ، بۆیە پارتی ناتوانێت شانی خۆی و شانی بنەماڵەی مەلا مستەفا لە تاوان و خیانەت پاک بکاتەوە بەم فێڵ و ته‌كنیكانە خۆی داپۆشێت و رووی راسته‌قینه‌ی نه‌بینرێت ، پارتی جگە لەوەی حیزبێکی بێ شوناسە خۆئەگەر شوناسێکیشی هەبێت ئەوە له‌سه‌ر پانتایی مه‌رگ و هه‌ژموونی بنەماڵەیی و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان و كۆنترۆلكردنی كۆمه‌لگا كارده‌كات و شه‌رعیه‌تی سیاسی له‌سه‌ر بنیات ده‌نێت ، ئەم قسانە مانای ئەوە نییە لە رقی پارتی چەپڵە بۆ یەکێتی لێ بدەین ، مرۆڤی هوشیارو بەئاگا هیچکات رق لە هەناویدا پەروەردە ناکات و لە رقی پارتی چەپڵە بۆ یەکێتی لێنادات لە رقی یەکێتیش چەپڵە بۆ پارتی یان گۆران لێ نادات ،پارتی و یەکێتی و گۆران هیچ جیاوازییەکی فیکرییان نییە و بەشێکن لەم ماڵویرانیەی ئێستای کورد و لە ناو گەندەڵیدا چەقیون .
قۆرغكردنی كایه‌ی ئابوری مانای داگیركردنی كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، پاشان ناچاركردنی كۆمه‌لگا بۆ ته‌سلیمبوون به ئه‌جیندای سیاسی ، کە پارتی زۆر بە سەلیقە کاری لەسەر کایەی ئابوری کردووە ، پارتی وەک حیزب کە فیکری تیدا نییە نا‌توانیت كاریگه‌ری له سه‌ر عه‌قڵ و رۆح و سایكۆلۆژیای تاكی كورد دابنێت ، ناچار په‌نا بۆ كۆنترۆلكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی و گه‌ده‌ی هاوڵاتیان ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگا ته‌سلیم به خەونە خێڵەکییەکەی بێت و ببنە سوتەمەنی پارتی شەڕی نان و قوتی لەگەڵدا دەکات ، پارتی بۆ ئه‌وه‌ی بژی و بمێنێته‌وه به‌رده‌وام له‌سه‌ر مه‌رگ و پیاهەڵشاخان و سڕینەوەی خەڵکی ئازادیخواز نەیاری سیاسی كارده‌كات ، یه‌كێك له ته‌كنیكه‌كانی پارتی ته‌كنیكی كۆنترۆڵ وچاودێریكردن و سزا‌و پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهینانی مه‌رگدۆستییه ، ئه‌زمونی به‌عس له عێراق هه‌مان ستراتیژ‌و ته‌كنیكی كۆنترۆڵ و چاودێریكردن وسزا بوو ،ئه‌زمونی به‌عس له په‌یوه‌ندی به ئه‌زمونی پارتییه‌وه ئه‌وه‌یه كه سزای جه‌ماعی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میله‌تێك ئه‌ده‌ن كه تا سنوری وێرانكردن یه‌كجاره‌كی ده‌ڕۆن ، سزادانی پارتی و به‌عس دانانی شه‌رمه‌رج نییه له‌سه‌ر ئازادی ئینسانه‌كان به‌لكو سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بیرۆكه‌ی ئازادییه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست