چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر كۆنگره ڕژنامه‌وانیه‌كه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه
Monday, 29/08/2022, 16:21
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێز شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه له كۆنفڕانسێكى ڕۆژنامه‌وانیدا كه بۆ میدیاكان ئاماده كرابوو له هۆتێل شیراتۆن له هه‌ولێر له میانى قسه‌كانیدا و له وه‌ڵامى پرسیارى رۆِژنامه وانه‌كاندا باسى هه‌ندێك بابه‌تى كرد كه شایانى ئه‌وه‌ن قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موان بیزانن . من لێره‌دا پرسیاره‌كانى ڕۆژنامه‌نوسه‌كان و وه‌ڵامى به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌كه‌مه ده‌روازه بۆ چونه ناو كرۆوكى مه‌به‌سته‌كه‌م :
1-زوربه‌ى ڕۆژنامه نوسه‌كان پرسیارى ئه‌وه‌یان كرد كه‌ى هێزى پێشمه‌رگه به ته‌واوى یه‌كده‌گرێته‌وه‌و هێزێكى نیشتمانى پیك ده‌هێنرێت و تۆ وه‌كو وه‌زیرى پێشمه‌رگه تا چه‌ند بڕیاره‌كانت لاى هه‌موو هێزى پێشمه‌رگه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت ؟. كاك شۆڕش وه‌ڵامێكى گشتگیر‌و جۆرێك لاستیكى دایه‌وه . واته وه‌ڵامێكى ده‌قاو ده‌ق و ڕ‌ونى ڕۆژنامه نوسان نه‌بوو.
له وه‌ڵاما وتى : ده‌بێ یه‌كێتى و پارتى بگه‌نه ڕێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى هێزێكى یه‌كگرتو پێك بهێنرێت و ئێمه هه‌نگاوى باشمان ناوه‌و كارى باشمان كردوه‌و له قسه‌كانیدا ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ته‌نها ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانى به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا هه‌یه كه له ژێر گوشارى هاوپه‌یمانان یه‌كیان گرتۆته‌وه‌و ئه‌وان پاره‌یان پی َده‌ده‌ن . واته باقى هێزه‌كانى 70 و 80 و هه‌ندێ هێزى تر هه‌ن له ژێر فه‌رمانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دانین . ئه‌مه ڕاستییه‌كه‌یه‌تى و هه‌مومان باش ده‌زانین . له ماوه‌ى 32 ساڵى حوكمڕانیدا ئه‌م هێزانه یه‌كیان نه‌گرتبێته‌وه تازه هه‌ر یه‌ك ناگرنه‌وه چونكه ئێستا نێوانى یه‌كێتى و پارتى له هه‌موو كاتێك خرابترو ئاڵۆزتره . ئه‌و هێزه‌ى ئَیستا هه‌یه هه‌رگیز هێزى نیشتمانى نه‌بوه به‌ڵكو هێزى حیزبى بوه و له ناو حیزبیشدا كه‌سانى ده‌ست ڕۆیشت‌و خاوه‌نى هێزى تایبه‌ت به خۆیان بون . به‌ڵام ئێستا ئه‌م هێزانه به ته‌واوى بونه موڵكى بنه‌ماڵه‌و له ژێر كۆنتڕۆڵى حیزبیشدا نه‌ماون .
2- یه‌كێك پرسیارى ده‌ریاره‌ى هێزى ڕۆژ كرد كاك شۆڕش زۆر به كورتى وه‌ڵامى دایه‌وه‌و وتى ئه‌و هێزه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه نییه . به‌ڕاستى ئه‌م وه‌ڵامه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه زۆر سه‌رنج ڕاكێشه‌و پێویست ده‌كات هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكرێت . هێزێكى چه‌كدار به ژماره‌ى 7000 هه‌زار كه‌س له هه‌رێمى كوردستان هه‌بن و خه‌رجییه‌كى زۆریان هه‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێم و وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ش بڵێ په‌یوه‌ندیان به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه نییه. كه‌واته ده‌بێ بپرسین جه‌نابتان چۆن وه‌زیرێكن و چۆن ڕ‌ازى ده‌بیت ئه‌م هێزه هه‌بێت و له ژێر كۆنتڕۆڵى وه‌زاره‌ته‌كه‌تدا نه‌بن ؟.
هێزى ڕۆژ له كورده ئاواره‌كانى سوریا پێك هێنراون . ئه‌مانه بۆ هه‌ندێك له‌و سه‌ركرده كوردانه‌ى سوریا پێك هێنراون كه ئێستا له هۆتێله‌كانى هه‌ولێر شاهانه له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵكى هه‌ژارى هه‌رێم ده‌ژێن . ئه‌مانه دژى هێزه‌كاتى سوریاى دێموكراتن له سوریا. به هۆى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریاى دێموكرات ئاماده‌نین بچه ژێر فه‌رمانى بارزانیه‌وه ، بۆیه بارزانیش ئه‌م هێزه‌ى دژى ئه‌وان دروست كردوه به به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌مانه به‌شێكن له په‌كه‌كه‌و پارتیش په‌كه‌كه به دوژمنى خۆى ده‌زانێت.
هه‌موتان له بیرتانه كه چۆن پارتى خه‌نده‌قى به‌ڕوى كوردانى سوریادا لێ ده‌داو چۆن سنووره‌كانى له‌سه‌ر داده‌خستن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى چونى خوارده‌مه‌نى و ده‌رمان و پێداویستى تر بگرن كه به‌ره‌و سوریا بڕوات و خه‌ڵك برسى بكه‌ن . كه‌واته ده‌بێ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه چ بایه‌خێك و گرنگییه‌كى هه‌بێت له كاتێكدا هێزێكى ئاوا سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمدا هه‌بێت و له ژێر كۆنتڕۆڵى وه‌زاره‌تى پیشَمه‌رگه‌دا نه‌بن . كه‌واته ده‌توانین بڵێن ئه‌و سه‌ركرده به‌ناو كوردانه‌ى سوریا كه ئه‌م هێزه‌یان بۆ دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر فرسه‌تێكدا بۆیان بگونجێت بچنه‌وه سوریا‌و بارودۆخى ئه‌وێ تێك بده‌ن زیاتر نین له سه‌رۆك جاشێك و هێزه‌كه‌ش جاشن نه‌ك پێشمه‌رگه . ئه‌وانه ساڵانه ملیاره‌ها دینار له‌سه‌ر حسابى فه‌قیرو هه‌ژارى هه‌رێم ده‌كه‌ون و له كاتى هه‌ڵبژاردنیشدا هه‌ر یه‌كه‌ى دوو جار ده‌نگیان پی َده‌ده‌ن و ئه‌ندامێكى په‌ڕله‌مانیان پێ مسوه‌گه‌ر ده‌كه‌ن .
3- ڕژنامه نوسێكى تر پرسیارى كرد ئایا ئه‌و هێزه‌ى بۆ عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌ك دروست كراوه سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه ؟. كاك شۆڕش له وه‌ڵاما وتى نه‌خه‌یر ئه‌و هێزه‌ش په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه نییه‌و موچه‌ش لاى ئێمه وه‌رناگرن . پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێزه سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌بێت ، پارتى بۆچى و له پێناوى چیدا دروستى كردوه‌و كه‌ى به‌كاریان دێنێت ؟.
هیچ گومانێكى تێدا نییه كه ئه‌م هێزه بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه دروستكراوه له سنوورى یه‌كێتیداو كه‌ى به پێویستیان زانى به‌كاریان بهێنن و بارودۆخى ناوچه‌كه تێك بده‌ن . ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نییه ئایا چه‌كدار كردنى ئه‌وانه پێویسته له كاتێكدا هه‌رێم خاوه‌نى سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه ؟. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه پێشمه‌رگه‌ن بۆچى نه‌خراونه ژێر فرمانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه ؟.
4- ڕۆژنامه‌وانێكى تریش وتى حیزب بۆى هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هێزى تایبه‌تى به خۆى هه‌بێت و مانۆڕى سه‌ربازى بكات ؟ . به كورتى مه‌به‌ستى حه‌مه‌ى حاجى محمود بوو به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ى ڕۆژنامه‌وانیانه كرد . واته لاستێكى و چۆنت بوێت ده‌توانى لێكدانه‌وه‌ى بۆ بكه‌ى . به پێی یاسا نابێ حیزب هێزى چه‌كدارى هه‌بێت نه‌ك مانۆڕى سه‌ربازى بكات . له كاتێكدا حێزبێك له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هێزى خۆى هه‌بێت و مانۆڕى سه‌ربازى بكات ، ماناى وایه هێزێكى سه‌ربه‌خۆیه‌و په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌شه‌وه نییه و ئه‌وه ئیهانه‌یه بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه. ئه‌و هێزه‌ى حه‌مه‌ى حاجى محمود هه‌یه‌تى خودى بارزانى بۆى دروست كردوه‌و ئه‌گه‌ر بارودۆخ وه‌كو ئێستا به‌رده‌وام بوو ئه‌وه هێزێكن و له ماڵى خۆیان دانیشتون و موچه‌ى به‌لاش له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵك وه‌رده‌گرن . ئه‌گه‌ر بارودۆخ گۆڕاو پارتى پێویستى پێیان بوو ، ئه‌وا چۆنى بوێت بكاریان دێنێت .
ئه‌گه‌ر وانییه چۆن ده‌بێ حیزبێك له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه خاوه‌نى هێزى خۆى بێت و به ئاره‌زوى خۆى به‌كاریان بهێنێت و حساب بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌كات . ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت نه‌خه‌یر ئه‌مه وانیه، ئه‌ى باشه ئه‌م هێزه بۆچییه له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه . خۆ ئه‌گه‌ر موچه‌ش له وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه وه‌رگرن ئه‌وه هه‌ر به ناوه‌و ئه‌وانه له ماڵى خۆیان دانیشتون و موچه‌ى خۆڕایی وه‌رده‌گرن .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بده‌ین و لێكدانه‌وه‌یه‌كى ڕاست بۆ ئه‌و بارودۆخه خراپ و بێ سه‌رو به‌رى و ناو ماڵى كورد و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بكه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه پۆستى وه‌زیرى پێشمه‌رگه له هه‌رێمى كوردستان ته‌نها ناوه‌و بۆ ڕازیكردنى لایه‌نێكى سیاسییه‌و وه‌زیر پێشمه‌رگه خاوه‌نى بڕیار نیه‌و له كۆنگره ڕۆژنامه وانیه‌كه‌داو وه‌ڵامه‌كانى وه‌زیرى ئه‌و ڕاستیانه ده‌ركه‌وت .
لێره‌دا پرسیارێكى گرنگ دێته پێشه‌وه‌و وه‌ڵامى ده‌وێت :له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى دارایی دوو وه‌زاره‌تى سه‌ره‌كى هه‌ر حكومه‌تێكن ، چۆنه پارتى به ئاسانى ئه‌م وه‌زاره‌تانه ده‌داته گۆڕان و یه‌كێتى ؟. ئه‌مه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه له پشتى ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌وه هه‌ر پارتى خاوه‌ن بڕیاره ، بۆیه به‌لایانه‌وه گرنگ نییه ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته له ده‌ستى كێدابن . وه‌زیرى دارایی هه‌یه ، به‌ڵام به‌ڵام سه‌رچاوه‌ى پاره لاى پارتییه .زۆرینه‌ى داهات لاى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه و ئه‌و وه‌زاره‌ته هه‌ر لاى پارتییه‌و نه‌دراوه به‌كه‌س . له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پارتى هێزى خۆى هه‌یه‌و ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت ده‌یكات بێ ئه‌وه‌ى پرس به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بكات . كه‌واته به‌لایانه‌وه گرنگ نییه ئه‌م وزاره‌ته له‌ده‌ستى گۆڕاندابێت یان یه‌كێتى . ئێستا كه وه‌زیرى پێشمه‌رگه یه‌كێتییه ، به‌ڵام له زۆر لاوه جیاوازى هێزه‌كانى 70ى سه‌ر به یه‌كێتى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى 80ى سه‌ر به‌پارتى ده‌كرێت . ئه‌ى نه‌تان دێ چۆن پارتى هێزى خۆى برده زینوى وه‌رتێ به بێ بڕیارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه .
هه‌رچه‌نده ئه‌مه په‌یوه‌ندى به بابه‌تى كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌وه نییه به‌ڵام به پێویستم زانى بابه‌تى چونى 32 مه‌لا بۆ ناو ڕیزه‌كانى پارتى باس بكه‌م . لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم سه‌یركه‌ن چۆن پارتى به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى تێكدانى ناوماڵى كورد ده‌دات دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى میلله‌ته‌كه‌ى .
سه‌یرى دوو ڕویی وفێل و فه‌ره‌جى سه‌رۆكى به‌ناو زانایانى ئیسلامى مه‌لا عبدالله وه‌یسى بكه‌ن كه سه‌ر به پارتییه له لایه‌ك ده‌ڵێت نابێت دین و سیاسه‌ت تێكه‌ڵاو بكرێت و له‌ولاشه‌وه پێشوازى له‌ومه‌لایانه‌ده‌كات كه مه‌لا گه‌یلانى به‌شێكیانى خه‌ڵه‌تاندوه‌و جه‌نابیان ده‌ڵێن : پێغه‌مبه‌ریش هه‌ر سیاسه‌تى كردوه . زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌كراوه‌و هه‌موان له بابه‌ته‌كه گه‌یشتون پێویست ناكات زیاتر قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م چونكه ئه‌وه‌تا دینى ئیسلامیشیان تێكدا
له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى حیزبی‌دا.
به بۆچونى من تا له هه‌رێمى كوردستان پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى باڵاده‌ست بن ، نه ناو ماڵى كورد یه‌ك ده‌خرێت و نه هێزى چه‌كدارى نیشتمانى پێك ده‌هێنرێت و نه كوردیش مافه‌كانى خۆى به‌ده‌ست دێنێت . ئه‌گه‌ر به وردى لێكدانه‌وه بۆ ئه‌م سیاسه‌ت و هه‌ڵس و كه‌وت و فرت و فێڵانه‌ى پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى بكه‌ى ته‌نها ئه‌وانه‌ى له‌م نوسینه‌كه‌مه‌ى مندا ئاماژه‌ى بۆ كراوه كه ئه‌مانه مشتێكن له خه‌روارێكى زۆرى له‌و شێوه‌یه ، هه‌رگیز نابێ
چاوه‌ڕوانى باشتریان لێ بكرێت له‌وه‌ى ئێستا به‌رامبه‌ر به میلله‌ت ده‌یكه‌ن . ماوه‌ته هاوڵاتیانى كورد چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و چۆن بڕیار ده‌ده‌ن . دواقسه‌م ئه‌وه‌یه : ئه‌وه بێده‌نگى بێ هه‌ڵوێستى خه‌ڵكه كه هه‌میشه دیكتاتۆره‌كان به‌رهه‌م دێنێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست