ناوی بافڵە ، کوڕ تاڵەبانی
مەسول بەحر و بەڕ لە سلێمانی
برای کاقوباد، کوڕ دادە هێرۆ
قینی لە کێ وێ ئەینێتە ژێرۆ
جێی لە دایک بون شاری بەغایە
باوکی دوو مناڵ، زاوای مەلایە
توڕە و تڕن، ئێجگار مڕو و مۆچ
ناوچاوێ گرژی خەت خەتە و لۆچ لۆچ
پیاوێ قابیلی جایزەی نۆبڵ
پێستێکی جیڕی وەک چوپی شۆفڵ
چنگ و پلێ ڕەق، ملێکی باریک
تۆقێنەر وەکو ئەشکەوتی تاریک
وە پۆستاڵەوە سەرخەو ئەشکێنێ
وە کلک دەمانچە پشت ئەخورێنێ
گیاکە نەڕواوە لە سەر بنجی خۆی
حەز لە قەل ناکا چەن ئەهێنن بۆی
پیاوێ عەسکەری دوو چاو وەکو داڵ
سەرێکی لوسی وەک تاوەی تیڤاڵ
هەرکەس لە حیزبا، بیکا باڵە و باڵ
ئەژنۆی ئەشکێنێ وە نوکی پۆستاڵ
کە زەوقی هەڵسا شەڕی خۆی ئەکا
حەوت ئامۆزا وێ، پەڕو پۆی ئەکا
جل مغاویری دایم لە بەریا
بۆ خەو دەمانچە ها لە ژێر سەریا
خۆی مات کردوە، زۆر وەهەڵمەتە
ێژی دووپشکی دەوری عەربەتە
ژەهری لە گیانی هەرکەس کردوە
گووی نەکردوێ، حەتمەن مردوە
بەڵێنی داوە وە حیزب و میللەت
زۆنە سەوزەکە ئەکا وە جەننەت
بۆمان خاس ئەکا ئابوری تەپیو
شارمان بۆ ئەکا وە ماستی مەییو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست