یەکێک لەهەر خوێناویترین پەلاماردانی تیرۆرستی لەئەروروپا لە قۆناغی ئەمڕۆماندا، پەلامارە تیرۆسریستیەکەی پاریسی١٣ نۆڤامبەری٢٠١٥، یە، کە ١٣٠ قوربانی لێکەوتەوە، داعش بەرپرسیارێتی ئەو کۆمەڵکوژیەی گرتە ئەستۆ، هەرچەند جێ پێی کارەساتەکە ئاشکاریە، کە تورکیای لە پشتەوەیە، کەچی نە پاریس و نە ئەوروپا و جیهانیش نقەیان لێوە نەهات، هەرچەندیش ئەردۆغان پێش پەلامارەکە بەدەنگی بەرز ئەو باسەی لە مەدیاکاندا ووروژاند و هەموو جارێکیش ئەردۆغان پێش ڕووداوەکان هەڕەشەی خۆی کردوو و لەزمانی خوودی ئەردۆغانە. لەوەش سەیتر لە کۆمەڵکوژیەکەی پاریسیدا کە ساکینە چانسز وهاوڕێکانی تێدا شەهیدکرا، هەر هەموو بەڵگەکان هاوار دەکەن، بەدەنگ و ڕەنگ و بەڵگە بە کامێراشەوە، کە دەزگای میتی تورکی جێبەجێکارە،دیسان پاریس وئەوروپا جیهانیش هەر بێدەنگیان هەڵبژارد وپەنجەیان بۆ تاوانبارە سەرەکیەکە درێژ نەکرد.
ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە پاریس و ئەوروپا و جیهانیش بێ ئاگابن لەکارە تیرۆسریستەیەکانی ئەردۆغان، نەخێر ئاگاداری هەموو نهێنیەکانن، بەڵام هۆکار هەیە، بۆ نموونە حزبی "نیان" کە سەربە فاشیەتی ئیخوانی تورکیایە و لەلایەن فاشستی تورکەوە دامەزراوە، هەر لەیەکەم شەقاویانە دەزگای نهێنی سویدی پلانەکانیانی ئاشکراکرد.
جگە لەدەزگا نهێنیەکانی سوید و ئەوروپا، هەرە گەورە مافیای تورکیا "سادات بەکیر" گەواهی دەدات، بەدەنگ ڕەنگەوە، کە سەراپای ئەو بوهاتانانەی بۆ کوردیان دروستکرد، کە پەکەکە بازرگانی بە نەرکۆتیکاوە(توخمە هۆشبەرەکان) دەکات، تیرۆر و تۆقاندن بڵاو دەکاتەوە، چەتەی و ڕاوڕووت بڵاو دەکاتەوە،سادات بەکیر دان بەهەموو ئەو تاوانە تیرۆریستیەدا دەنێت، کە سەراپایان لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێ دەچن وبەرپرسە باڵاکانی تورک تێدا بەشدارن.
https://www.facebook.com/permalink
سادات بەکیر خاڵ بەخاڵی تاوانەکانی ئەردۆغان ئاشکرا دەکات، کە هەر هەموو تاوانە تیرۆریستیەکانی تورکیا پیلانی دەسەلات خۆیەتی، دوای ئەوەی کەوەک کاری هەمیشەییان، دەسەڵاتدارانی تورکیا هاوکاری مافیاکان دەکەن، تا ئەوکاتەی کە وەک چۆن هەر خواردنێک کە کاتی تەواو دەبێت، کە کاتیشی تەواو بوو، ئیتر پەنا دەبەنە بەر لەناو بردنیان، بۆئەوەی کە نهێنیەکان ئاشکرا نەبێت، هەمان کاریشیان لەگەڵ "بروسک یەڵدرم" کرد، بەڵام بروسکیش توانی خۆی قووتار بکات و خۆی بگەیەنێتە ووڵاتی نەرویج.
هەروەها پێشتریش، بەڕیکەووت هەرە گەورە مافیای تورک کەلەگەڵ وەزیری داد و شاجوانی تورکیا لەیەک ترومبێلدا دەبن کە تووشی ڕووداو ترومبێل دەبن، سەیرەکە لەوەدایە کە خوودی تورکیا ناوی هەرە گەورە مافیای دابووە دەست "پۆلیسی ئەنتەرپول" کە دەستگیری بکەن، کەچی لەپڕ لەو ڕووداوەی ترومبێلدا ئاشکرا دەبێ ئەم هەواڵەش لەسەرجەم مەدیاکانی بە سەرجەم جیهاندا بڵاوکرایەوە، کەچی دیسان ئەوروپا وئەمەریکا وسەرجەم جیهانیش بێدەنگیان هەڵبژارد و خۆیان کەڕ کرد.
کەچی هەرگیز، بێدەنگ نەبوون لەوەی کە تورکیا کە پەنجەی تاوان بۆ کورد ڕابکێشێت،هەرکات کە تورکیا پەنجەی تیرۆر بۆ کوردێک درێژ دەکات، یەکێتی ئەروپاو ئەمەریکاش ناڵێن نەخێر خۆت تیرۆریستی، بەڵکوو یەکسەر ئەرێی بۆ دەکەن، هەرچەندیش دەزانن کە تیرۆریست خۆیەتی.
ئەم بێدەنگی جیهنایە لەئاست تاوانەکان، بە تەنها تورکیانیە، بەڵکوو بەرانبەر سەرجەم دەسەڵات و مافیاکانی جیهانە، سەدام چی نەما نەیکا، سعودیە و قەتەر، وەک باسمان کرد هەتا ئەمەریکای لاتینی و پینۆتچە، بەڵام هەمیشە پەنجەیان لەسەر بەلەپیتکەبووە، بەرانبەر لیبیا،کوبا....هتد
ڕەوانشاد "معەمەر قەزافی" هەرە گەورەترین پڕۆژەی بەدەستەوەبوو، کە سەرجەم بیابانەکانی لیبیا بکات بە سەوزای وکشتوکاڵ، کەچی سەدان بەزموو بالۆرەیان بۆ دروستکرد، لەکۆتایشدا، خەڵکی بێ ئاگایان دابەگژیا و شەهیدیان کرد، هەزاران ناوناتۆرەی دیکتاتۆریشیان دواخست.
بەهەمان شێوەی لیبیا، بە هەزاران شێوە "فیدل کاسترۆ"یان تاوانبار کرد، هەزران ناوناتۆرەی سیاسیان دواخست، کە گوایا لەباشترین خۆشگەزەرانیدا ژیان بەسەر دەبات و سامان بەربوومی ووڵاتی بۆخۆی و خێزانی قۆرخ کردووە، کەچی کەناڵی فەرمی سویدی ئەوکاتەی کە سوید لەسەر ڕێگابوو بەرەو سۆشالیستی دیداریان لەگەڵیدا سازکرد و بینیان کە کاسترۆ دوای کارەکەی مەڕو ماڵات بەخێو دەکات لەکوختێکی بچۆلەدا، خۆی مریشک بەخێودەکات،
https://www.youtube.com/results?search
سەراپای ئەو پڕوپاگەندانە، بۆ لەپێش چاوخستن و ناشیرین کردنی کەسە نیشتیمان پەروەرەکان بوو، ڕێک چۆن کە" عەبدولکەریم قاسم" شەهید کرد، لەبەر ئەوەبوو، سامانی نیشتیمانی عێراقی بۆ عێراقیەکان بوو، نەک وەک پیاوەکەی خۆیان "سەدام حسێن" و شای سعودیە و قەتەر و هاوشێوەکانی دیکەیان لەتەواوی جیهاندا، ئەوەی کە "بەکیر سادات ئاشکرای کرد، کەلە یەک کاتدا سەر بەگورگە بۆرەکانە، لەهەمان کاتیشدا ٤ پەنجەی ئیخوانی بەرز دەکاتەوە، واتا فاشستی و نەتەوە پەرستی، لەهەمانکاتدا، چەتەیەکی خوێن خۆری پڕ بەواتای تیرۆریست وکاولەکەر، بۆ خۆشیان و دەڤەرەکەشیان گەیاندە ئاستی مەرگی ڕاستەقینە. سەراپای ئەو راستیەشیان گەیاندە چاو و گوێی هەر هەموو جیهان و سەراپای نهێنیەکانی ژێربەڕەکانیانی هێنایە سەر شاشەی تێڤی و ڕۆژنامەکانی جیهان، بەڵام دیسان نقە لەبەردەهات، نقە لە مافی مرۆڤ و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتووەکان، نەهات.
https://www.washingtonpost.com
لەخۆرا نیە کەگووتوویانە کە بیستم و بینیم کەڕ وکاس و لاڵ بووم، چوونکە کە گوێمان لە داهۆڵی مافی مرۆڤ و هەزاران بەزم و بالۆرەی بریقەداری دیکە وئەم دیمەنانە دەبینیت، ئیتر بەڕاستی قێز لەژیان دەکەیتەوە، نفەرت لەبوونی خۆشمان دبێتەوە.
هەروەک لە سەرتاشەوە باسمان کرد، سەرۆکێکی ئەمەریکا نادزۆینەوە کە شەڕێک یان دوانی بەرپا نەکردبێت، ئەم شەڕانەش پێویستی بەکەسانی ئەو دەڤەرانەیە کەشەڕی تێدا بەرپا دەکەن، هەروەک هەر هەموو ئاگادارین کە فەقێ مستەفای بارزانی درکاندویەتی کە شەڕکردن و کوژاندنەوەشی لەدەستی ئەودا نەبووە، بۆ نموونە هەمو ئەو دەستەواژەمان بیستووە کە فەقێ مستەفا لە دوا قۆناغی ئاشبەتاڵدا ووتی کاری من تەواو بوو، ئەوە لە بیرکردنەوە سادەکەی مستەفا بارزانیەوەیە، واتا هەتا ئێرەی پێسپێدراوە، هەرچەند پێش شەڕەکە سەرجەم ئازادیخواهان لێی پارانەوە، کە شەڕەکە نەکات، لە پێش ئاشبەتاڵیش دیسان لێیپاڕانەوە کە ئاشبەتاڵ ڕانەگەیەنێت، نەلە سەرەتا و نەلەکۆتایش بەگوێی کەسی نەکرد، چوون هیچ بەدەستبوو.
ئەردۆغان وسەرۆکە یەک بەدوا یەکەکانی تورکیاش ڕۆڵی فەقێ مستەفا بارزانی پێسپردراوە، بەڵام سەرکردەکانی تورک، وەک چەقۆکێشێکی قیرچەسمە و شەلاتی، نەک وەک گەمژە وگێلێکی وەک فەقێ مستەفای بارزانی، ئەردۆگان هەموو کارێک دەکات بۆ جیهانی سەرمایەداری و ناتۆ، دەبینن پێیەکی لەکوردستان و عێراقە، پێکەی دیکەی لە سوریا و ڕۆژئاوای نیشتیمانە، دەستێکیشی لە لبییایە، ئەوەی سەیر نیە، دوای هەموو کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان، داوا دەکەن کەهەموو هێزە بیانیەکان لیبیا چۆڵ بکەن، کەچی تورکیا هێزی زیاتر دەنێرێت بۆ لیبیا، بەئاشکراش جێ دەستی لە تونس و یەمەنیشدا ئاشکرایە، هەرچەند نیشتیمان پەروەرانی تونس توانیان دەستی ئەردۆغان ببڕنەوە و تونس ڕووبکاتە بەختەوەری، هەروەها سعودیە و میسر و سوریاش بەکۆمەڵێک هۆکار توانیان کە ئەردۆغان ملشۆڕ بکەن و یەکە یەکە دڕنندە ئیخوانیەکانیان لێبکڕن، ئەوەش دوای ئەوەی لە سعودیە و میسر بەتەواوی بەوئاستە گەیشتن کە بەشداری "بریکس" بکەن و پشت بکەنە ڕۆژئاوا.
لێرەدا بۆ بیرهێنانەوە،"دۆناڵد ترامپ، بەدەنگ وڕەنگەوە، بە ئەردۆغانی ووت خۆت کەر مەکە" واتا هەموو شتێكمان لێقبوڵکردوویت، بەڵام دەبێت سنووری خۆت بزانێت، واتا بەشەکەی تۆ تەنها "عەفرین"ه، زیاتر نیە، واتا دەزگای چاودێری و سیخوڕی لەهەموومان باشتر دەزانێت کە ئەردۆغان دەستی هەیە لە تەقینەوەی پاریس، بەڵام ئاگاداریشن ئەگەر دەنگ بکەن و پەنەجەی بۆ ڕابکێشن، ئەوا ئەردۆگان وەک شەلاتیەک هەموو نهێیەکان ئاشکرا دەکات وئاگاداریشن کە جێپۆڵەتیەکەکەی تورکیا زۆر گرنگە و ئەگەر وەرچەرخانی زۆرە کە تورکیا بەتەواوی لابدات بەلای ڕوسیادا. لەتەقینەوەکەی ئەنقەرە کە ١٢٨ قوربانی لێکەوتەوە، ڕۆژنامەی" دێ دەبلیوو" وێنەی کوڕەکەی ئەردۆغانی کە بەرپرسانی داعشیان بڵاوکردەوە، واتا ئاگادارین کە ئەو تەقینەوەش بە پیلانی خۆتان کرا، بەڵام ناوێرین ئاشکرای بکەین.
https://www.dw.com/ar
ئیتر نازانم ئایا مامەڵەی ئەردۆغانی شەلاتی سیاسی بەخوێنی سوری و عێراقی ولیبی و یەمەنی دەبێت ئەزموون، بۆ کورد بێمێشکە ئیخوانیەکان یانا؟ یان وەک "دۆکینز" کە لە موسڵمانێک دەپرسێت هەربە ڕاست باوەڕ بە ئەفسانە دەکەیت کە کاک محەمەد بە سواری کەر فڕیبێت بۆ ئاسمان؟
مناظرة: دوكنز يحرج محاوره المسلم
بەبەر چاومانەوە، ئیخوانەکان، عێڕاق، سوریا، لیبیا،یەمەن، تونسیان وێران کرد خاکیان بەتوورەکە بێژا، کەچی عەبدول نالەتیفەکان، لەسەردانی سەرانی جووت مافیادان وئەڵێێ عاشق مەعشوقن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست