دۆخی پاش وه‌لانانی دادگای عیراق و هه‌ڵوێستی كورد
Tuesday, 23/08/2022, 18:54
ئه‌گه‌ر به دزیه‌وه بێت یان به ئاشكرا، به راسته‌خۆ بێت یان به ناراسته‌وخۆ، به پشتبه‌ستن به چۆنێتی پێكهێنانی دادگاكان له عیراقی پاش رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام، هه‌میشه واكه‌وتۆته‌وه كه خودی داداگا دارده‌ستی لایه‌نی به‌هێزبووه و به‌رده‌وام چاوه‌رێی هه‌ڵوێستی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن هێزه‌كان بووه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ستیارترین پرسه سیاسیه‌كان و كێشه چاره‌نوسسازه‌كان و هیچ كاتێك هه‌ستت به‌وه نه‌كردووه ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌ی وڵاته عه‌ربیه‌كانیش دادگا رۆڵی تایبه‌تی و بێلایه‌نی خۆی ببگێرٍێَت له عیراقدا.
ئه‌گه‌ر هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌و رایه بوون كه دادگاش بێلایه‌ن نیه و هه‌میشه خۆی به‌لایه‌كدا گرتۆته‌وه و ئه‌گه قه‌ناعه‌تیشیان پێی نه‌بوبێت به‌ڵام وه‌كو پوشێك بۆ رزگاربون له نغرۆبوونی یه‌كجاره‌كی ده‌ستبه‌رداری نه‌بوون و بۆ قوتاربوون و درچوون له پێشێلكردنی ئاشكرای ده‌ستور و یاسا بنه‌ره‌تیه‌كان به ناچاری په‌نایان بۆ داداگا بردووه.
ئه‌مرٍۆ پاش داگیركردنی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵا و نه‌هێشتنی تاقه په‌ناگه‌یه‌كی بێهێزی پاشماوه‌ی یاسایی ده‌وڵه‌تی عیراق كه وه‌ك كۆتا ده‌رچه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرا، ئه‌و نوزه‌یه‌ش نه‌ما و ته‌نها پشێویه ده‌مێنێته‌وه و خۆی به‌سه‌ر سه‌رچه‌م رێگه و ئاراسته‌كانی ده‌ربازبوندا، ده‌سه‌پێنێت، ئه‌گینا كۆتا ده‌رفه‌تیش به‌هۆی ئه‌م قیرانه تازه‌یه‌وه له‌ناوچوو، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها رێره‌وی راسته‌خۆی پشێویه تاگه‌یشتن به شه‌رٍی ناوخۆ و هه‌ڵوێستی به‌كارهێنانی هێزه به‌ده‌ست خاوه‌ن هێزه‌وه.
به‌م شێوه‌یه، هه‌موو رۆژێك زیاتر له ناكۆكی گه‌وره و قه‌یرانی زیاتر و گرێی ئاڵۆزی بێچاره‌سه‌ر نزیكتر ده‌بینه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها به هێز یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و هیچیتر.
تاكه چاره‌یه‌ك بۆ كورد له‌م قیرانه‌ی كه بێًگومان زیاتر درێژه ده‌كێشێت و هه‌لێكی مێژوویی كورتخایه‌ن بێت ئه‌وه‌یه به كورد عاقڵانه مامه‌ڵه بكات و بۆ زیاتر قازانج بینین ئه‌گه‌ر بۆ تاكه جارێكیش بێت بیركردنه‌وه و به‌كارهێنانی هه‌ڵوێتسی پراگماتیانه.، به‌ڵًێ ته‌نها خۆرێكخستنه‌وه و زامنكردنی بارودۆخیی خودی و زیاتر دڵنیاكردنی ئاینده‌ی كوردستانه و بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی و یه‌كبوون و یه‌كگرتوویی ده‌رمانی بنه‌ره‌تی و چاره‌نوسسازی پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌مانه له‌م وه‌زعه تایبه‌ته‌ی عیراقدا. ئه‌گه‌ر كورد عاقڵ بێت دووباره فرسه‌تی زێرٍینی له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌كرێت دوا هه‌ل له‌ده‌ست نه‌دات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست