کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارەگای تیرۆر!

Sunday, 21/08/2022, 18:47


ئەگەر بە کورتیی پێناسەیەک بۆ تیرۆر بکەین دەتوانین بڵێن، تیرۆر و کوشتنی کەسێک بە بی دادگایی کردن ودانی مافی پاراستن ودیفاع کردن لە خۆی لەلایان ئەو کەسەی کە قەرارە بکوژڕی و تیرۆر بکرێ. مەبەستی تیرۆر ترساندن وتۆقاندنی کەسەکانە کە بە زمانی رەخنەی زبر رووبەڕووی دەسەڵات ویان گرووپێکی مافیایی دەبنەوە.تیرۆری دەوڵەتیشمان هەیە کە مژاری ئەو کورتە وتارە نییە.
ئەوەی کە لەماوەی ٣١ساڵدا لە باشووری کوردستان ژیانی لە خەڵک کردۆتە دۆزەخ سیستمێکە کە بەشێوەی تیرۆرکارتێل بەرێوە دەچێ. بناوانی دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەیە لە سەر ڕێکاریی زیندان وشکەنجە وترساندن و... درؤژە بە ژیانی خۆی دەدا.
بارەگای سەرەکی وبنکەی سەرەکی تیرۆری جودابیران وکەسانی خاوەن هەڵویست وبوێربارەگای بارزانییە کە مەسعودبارزانی لە مەلای باوکییەوە بۆی بە میرات ماوەتەوە.هەر کوشتن وتڕۆڕیک لە ناو خۆی باشووری کوردستان یان دەرەوەی وڵات بەڕێوە بچێ بە فیتی دانیشتوانی بارەگای بارزانییە کە لە سەرووی هەموان کەسی یەکەم مەسعود بارزانی لێی بەرپرسە.
لەو رۆژانەدا لە سەر فەیسبوک چاوم بە هیندێک بابەت کەوت کە یەکیان لە بابەتانە خواستیی تیرۆرکردنی بەڕێز قادرنادر بووە!ئیدی دەسەڵات لە باشووری کوردستان هەستی بەوە کردوە کە لەبەرچاوی دونیای ئازاد،تەنانەت دۆستەکانی خۆشیان لە هەندەران هیچ بڕە ئابڕوویەکی سیاسیی وکۆمەڵایەتی بۆ نەماوەتەوە.تیرۆرکردۆتە دوایین کەرەستە بۆ لە ناو بردنی دژبەرانی خۆیان.ئەوە جاری یەکەم نییە کە پەنا بۆ ئەو کارانە بەرن.
بەڵام پرسیار ئەوەیە وایدانێن کە بەرێزقادر نادرتان تیرۆرکردوبۆ کوشتنەکەی سەرکەوتنتان بەدەست هێنا.ئەدی بارودۆخی ناسەقامگیری باشووڕی کوردستان چی لێدەکەن؟پرسی بێکاریی چۆن چارەسەر دەکەن؟پرسەفەرهەنگیەکان چۆن بەرەو پێش دەبەن؟پرسیی فەسادی ئیداری ودزی وراووڕووت وخراپیی جادەوشەقامەکان چۆن چارەسەردەکەن؟بەترۆڕی رووناکبیران کەرکوک دەگەڕێتەوە سەر خاکی کوردستان؟ ئەو ئیزەدیانەی کە لە چەنگی داعشدا هەر زیندانی وبێ سەرووشوێنن؟ دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان؟
ئێوە ئەوەندە لاوازن کە پەنا بۆ کاری نالۆژیکیانە دەبەن.وڵات بە بونی چەکداری  زۆروتیرۆروترساندن بەڕێوە ناچێ.وەک رۆژیی رووناک دیارە کە لە بەر چاوی کوردولە بەرچاوی دونیای ئازادکەوتون.بنکەو بارەگاکانتان کۆ کەنەوە ولەووڵاتە بڕۆن.ئەوەی دزیویشتانە بۆ خۆتان.تیرۆرتیرۆریسم کاری کەسان ویاندەسەڵاتێکە کە لەو پەڕی لاوازیدا ژیانی رۆژانەی تێپەڕدەکا.شەرم بتانگرێ.
چەکی قادرنادرەکان پێنووس ورەخنەیە.چەکی ئیوەش فیشەک وکوشتن وتیرۆرە،لە دونیای ئازاددا پێنووس ورەخنە بڕەوی هەیە،چەک وتۆقاندن وتیرۆر کاری دواکەوتوانەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە