ئه‌م پشێویه ده‌رئه‌نجامی به‌رپانه‌بونی شۆرٍشی راسته‌قینه‌یه
Friday, 19/08/2022, 16:39
به‌چاو خشاندنێكی خێرای هه‌ندێك له شۆرشه جیهانیه‌كانی وه‌كو ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و به نیمچه به‌راوردكردنێك له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ی له كوردستان روویداوه، له‌گه‌لأ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پشێویه‌ی ئێستای كوردستانی باشور، زۆر شتی نه‌زانراومان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
ئێمه باش ده‌زانین كه كێشه‌كه‌مان به‌گشتی په‌یوه‌سته به نه‌بوونی وڵاته‌وه نه‌ك گرفتێكی لاوه‌كی شارێك یان ئاڵۆزیه‌كی بچوكی نێوخۆیی یان مه‌سه‌له‌یه‌كی ره‌گه‌زی یان ئایینی یان ناكۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری و رۆشنبیریمان هه‌لبَت. بۆیه ده‌بێت بیركردنه‌وه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا بێت.
ئینجا وه‌ره له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مه‌ی كوردستان بكه، له‌وێشدا به جوانی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م پشێوی و بێ سه‌روبه‌ری و هه‌ڵنه‌كه‌وتنی سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه زۆر ئاساییه و نابێت چاوه‌رٍێی له‌مه باشتر بیت.
به‌ناوشۆرشێك هه‌ڵگری په‌یامێكی راسته‌قینه‌ی ناخی گه‌له‌كه‌ی نه‌بێت، سه‌ركرده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی وڵاتپارێزی هه‌ڵقوڵاوی باردوخی تایبه‌تی گه‌ل و پاك و بێگه‌ردی نه‌بێت خۆی نه‌فرۆشتبێت به دوژمنان، چۆن ده‌كرێت ناوی بنێیت شۆرش. بۆیه، هه‌مووان ده‌زانن كه كاریگه‌ری ئابووری و وابه‌سته‌ی ده‌ره‌كی و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و لاوازی بیر‌و كه‌سایه‌تیه‌كی راراو خودپه‌رست، شۆرشێك به‌رٍێوه‌به‌رێت، زۆر ئاساییه بگات به‌م پشێویه و له یه‌كه‌م به‌ربه‌ست و ته‌گه‌ره‌دا وه‌رگه‌رٍێت. به‌لكو زۆر ئاساییه حزبێكی ره‌سه‌نی خاوه‌ن بیروباوه‌ری گه‌ل و دلسۆزی گه‌لی تێدا دروست نه‌بێت.
بۆیه، به روونه‌دانی هیچ گۆرٍانكاریه‌كه چاوه‌روانكراو له پاش شۆرشی راسته‌قینه له كوردستان، ده‌كرێت بڵێین ئه‌وه‌ی ناوی شۆرٍشه یان له شۆرش نزیك بێت له كوردستاندا به‌رپانه‌بووه و ئه‌وه‌ی روویداوه ته‌نها كاردانه‌وه‌ی زولًم و زۆری داگیركه‌ران بووه و به‌س. هه‌ر بۆییه بارودۆخ و ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا تێداین پێویستی به شۆرشێكی راسته‌قینه‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌كی بێت ( مه‌رج نیه به چه‌كداری بێت) كه هه‌لپه‌رستان و موسته‌فیده‌كانی شۆرشی چه‌واشه نه‌هێڵێت و پاشه‌رۆی ئه‌م به‌ناو شۆرشه به ته‌واوی بسرٍێته‌وه و گه‌لی كوردستان له‌م نه‌هامه‌تیه رزگاربكات و هه‌نگاوی یه‌كه‌می پاش شۆرش بنرێت، ئه‌گینا پینه‌و په‌رٍۆ دادی كه‌س نادات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست