سلێمانى باجى ده‌دات
Friday, 19/08/2022, 16:30
له ئێستادا شارى سلێمانى به ته‌نهاو كۆى ده‌ڤه‌رى سه‌وز به پێی لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بێت ، له لایه‌ن پارتییه‌وه گه‌مارۆى خراوه‌ته سه‌رو سزادراوه . ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ردوحیزب دوو لایه‌نى سه‌ره‌كى پێكهاته‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانن له ئێستادا .
هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م ناكۆكیانه مێژوه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دوو به‌ره‌كى و لێكترازانه‌ى ناو پارتى له ساڵى 1964 كه دواجار به‌ره‌ى جه‌لالى و مه‌لایی به‌رهه‌م هێناو ئاگرى ئه‌و دوو به‌ره‌كیه تا ئێستاش به‌رده‌وامه . كاتێكیش یه‌كێتى نیشتمانى شۆڕشى نوێی ده‌ست پێكرده‌وه ، جارێكى تریش ناكۆكى و دوژمنایه‌تى نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه ده‌ستى پێكرده‌وه و هه‌زران كه‌س بونه قوربانى و داستانه خوێناویه‌كه‌ى هه‌كارى ساڵى 1979 كه بوو به هۆكارى له‌ناوچونى نزیكه‌ى 700 پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى به‌رهه‌مى ئه‌و ناكۆكیه به‌دناوه بوو .
شه‌ڕى نێوان یه‌كێتى و پارتى له ساڵى 1996 و كاره‌ساتى خوێناوى و شومى 31 ئابیش به هه‌مان شێوه به‌رهه‌مى ئه‌و ناكۆكی و لێكترازانه‌ى ساڵى 1964 بوو . ئێستا كه به‌ناو هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى جۆرێك له سه‌ر به‌خۆیی و خاوه‌نى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و دام و ده‌زگاو هێزى پێشمه‌رگه‌یه ، به‌ڵام له ڕاستیدا دوو ئیداره‌یی ته‌واوه‌و دوو حكومه‌تن له‌ناو یه‌ك حكومه‌تدا . به حوكمى ئه‌وه‌ى كه پارتى زۆرینه‌یه‌و ده‌توانین بڵێین بڕیارده‌رى سه‌ره‌كى ناوحكومه‌تن له هه‌مان كاتێشدا ناكۆكیه‌كانى نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌ر به‌رده‌وامه و له ئێستادا له‌و په‌ڕى خراپیدایه به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌و هۆیه‌وه یه‌كێتى پارتى تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى كه‌زونى سه‌وزیان پشت گوێ خستوه‌و به ئاشكرا سزاى ده‌ده‌ن و له ئێستادا هیچ پڕۆژه‌یه‌كى خزمه‌ت گوزارى له ده‌ڤه‌رى سه‌وز ئه‌نجام نادرێت و موچه‌ى موچه‌خۆرانى سلێمانى له كاتى خۆیدا نادرێت و خه‌سته‌خانه‌كان ده‌رمانیان تێدا نییه‌و زۆر جار به‌نزین نییه بۆ ئه‌مبوڵانسه‌كان . ئه‌وه‌تا له هه‌ولێر شه‌قامى شه‌ستى و سه‌دى و سه‌دو بیستى و سه‌دو په‌نجایی هه‌یه ، به‌ڵام له سلێمانى ته‌نها شه‌قامى 60 مه‌ترى هه‌یه ئه‌ویش له سه‌رده‌مى سه‌دامدا دروست كراوه.
ئه‌وه‌تا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه ده‌ستى له كار كێشایه‌وه و ده‌ڵێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ڵامى داواكاریه‌كانمان ناداته‌وه ، ئه‌مه له كاتێكدایه كۆیه له‌ڕوى ئیداریه‌وه له‌سه‌ر هه‌ولێره ، به‌ڵام له ڕ‌وى سیاسیه‌وه سه‌ر به زونى سه‌وزه . گومانى تێدا نییه پارتیش وه‌ڵامى هه‌یه بۆ ئه‌م تۆمه‌تانه‌ى یه‌كێتى .
به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه ئاماژه‌ى بۆ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه سلێمانى و ده‌ڤه‌رى سه‌وز بونه قوربانى ناكۆكیه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى و هاوڵاتیان باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن . یه‌كێتى و پارتى ناكۆكى و دوژمنایه‌تى كۆنیان هه‌یه به‌ڵام خانه نشینێك تاوانى چییه 40 ساڵ خزمه‌تى ئه‌م وڵاته‌ى كردوه‌و موچه‌ى خانه نشینیه‌كه‌ى 300 هه‌زار دیناره‌و له سه‌ره‌ى وه‌رگرتنى موچه‌دا گیان له ده‌ست ده‌دات . لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به هه‌ندێك بابه‌تى مێژویی زۆر گرنك بده‌م كه زۆر گرنگه هه‌موان بیزانن به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ئاگادارى ڕابوردو نین .
یه‌كه‌م : شارى سلێمانى هه‌موو كوردى باشور قه‌رزداربارنى چونكه‌زۆر له كۆنه‌وه شارى به‌رخودان و خه‌بات و قوربانیدان بوه . پایته‌ختى حكومه‌ته‌كه‌ى شێخ محمودى نه‌مر بووه . خاوه‌نى خۆپیشاندانه‌كانى حوزه‌یرانى ڕه‌شى ساڵى 1930 بوه . خاوه‌نى ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ى سه‌رده‌مى یه‌عس بوه . سه‌دام حوسه‌ین شارى سلێمانى به شاره یاخیه‌كه‌و سه‌رى ماره‌كه‌ى شۆڕشى كوردى ده‌زانى و ده‌یگوت ئه‌گه‌ر سلێمانى به ته‌واوى كۆنتڕۆڵ بكرێت ، شۆڕشى كوردیش كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت ، بۆیه هه‌میشه سلێمانى له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه گه‌مارۆ درابوو . سلێمانى به شارى شۆڕش و شارى ڕ‌ۆشنبیرى ناسراوه‌و لێره‌وه كوردایه‌تى گڕى ساندوه .
دووه‌م :جەلال تالەبانیكه دواجار بوو به‌سه‌رۆكى كۆمارى عێراق هه‌ر له ڕێگاى ئه‌م شاره‌و زونى سه‌وزه‌وه پشتیوانى لێكراو دواجار بوو به كه‌سێكى سیاسى گه‌وره له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیشدا . خه‌ڵكى ئه‌م شاره بون كه دواى دوو به‌ره‌كیه‌كه‌ى ساڵى 1964 گه‌وره‌ترین پشتیوانیان لێ‌كرد. له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى شۆڕشى نوێشدا به‌هه‌مان شێوه گه‌وره‌ترین پشتیوانى بون و هاوكارى گه‌وره‌ى بون . جەلال تالەبانیكه‌سێكى زۆر خۆشه‌ویست بوو له لاى خه‌ڵكى سلێمانى و زۆرشانازییان پێوه ده‌كرد و هه‌میشه هاوخه‌مى بون .
كه‌واته ده‌كرێت بڵێین : جەلال تالەبانی هه‌م به شه‌خسى وه‌كو خۆیی و هه‌م وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى له قۆناغى خه‌باتى ڕزگارى نیشتمانیدا زۆر قه‌رزدارى شارى سلێمانى بوه‌و خه‌ڵكى ئه‌م شاره زۆریان حه‌ق به‌سه‌ریه‌وه هه‌بوه . كه‌واته خزمه‌ت كردنى شارى سلێمانى به پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر شانى ئه‌و خۆى بوه‌و نابێ چاوه‌ڕوانى پارتى بكات له‌و زیاتر خزمه‌تى سلێمانى بكه‌ن . ئه‌و باجه‌ى ئێستا سلێمانى ده‌یدات و پشت گوێ خراوه زیاتر هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پشتیوانیه زۆره‌ى خه‌ڵكى ئه‌م شاره له جەلال تالەبانی خۆیی و حیزبه‌كه‌ى له ساڵى 1964 وه .
با به ویژدانیشه‌وه قسه بكه‌ین تا مه‌مجه‌لال خۆى له ژیاندا مابوو بارودۆخى سلێمانى زۆر له ئێستا باشتر بوو ، هه‌وڵى زۆرى داوه خزمه‌تى ئه‌م شاره بكات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حسابى ڕابوردوو بكه‌ین هێشتا ئه‌وه‌ى جەلال تالەبانیبۆ ئه‌م شاره‌ى كردوه ، نه له ئاستى مێژوى خه‌باتى ئه‌م شاره‌و نه له ئاستى پشتیوانیه‌كانى هاوڵاتیانى ئه‌م شاره‌و ئه‌م ده‌ڤه‌ره بوه بۆ شه‌خسى جەلال تالەبانیخۆى . كه‌واته جه‌لال تالەبانی هه‌میشه قه‌رزدارى سلێمانى بوه و ئه‌وه‌ى ئێستاش به‌رامبه‌ر به سلێمانى ده‌كرێت ، هه‌ر به هۆى جەلال تالەبانیو حیزبه‌كه‌یه‌وه‌بوه .
سێیه‌م : دواى وه‌فاتى جەلال تالەبانیبارودۆخى ناو ڕێزه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى گۆڕ‌انى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا هات . دواى كۆنگره‌ى چوار یه‌كێتى كه‌وته ژێر ده‌ستى كوڕه‌كانى جەلال تالەبانیو نه‌وه‌ى ئیبَراهیم ئه‌حمه‌د و نه‌وه‌ى شێخ جه‌نگى و هه‌موو سه‌ركرده كۆنه‌كانى یه‌كێتى له ناوه‌ندى بڕیار دوورخرانه‌وه‌و یه‌كێتى چووه قۆناغێكى تازه‌ى مه‌ترسیداره‌وه . زۆر له‌وه‌ش خرابتر دواى ماوه‌یه‌كى كورت لاهورى شێخ جه‌نگى كه به هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى هه‌ڵبژێرا له‌گه‌ڵ براكانى له ناوه‌ندى بڕیار دوورخرانه‌وه . واته لاهورى شێخ جه‌نگى ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتییه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نه‌ماوه.
گومانى تێدا نییه لاهورى شێخ چه‌نگى به‌شى خۆى لایه‌نگر له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵى خۆى ده‌دات و به‌و هۆیه‌وه ڕێزه‌كانى یه‌كێتى جۆرێك له كێشه‌و گرفت و لێكترازان و ناكۆكى پێوه دیاره‌و یه‌كێتى وه‌كو جاران به تۆكمه‌یی نابینرێت و خه‌ڵكیش زۆر ئومێدیان به یه‌كێتى نه‌ماوه چونكه پێیان وایه ئه‌وانه‌ى ئێستا یه‌كێتى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له ئاستى ڕۆڵ و مێژو و گه‌وره‌یی یه‌كێتیدا نین و ئه‌وانه‌ى ئێستا له دورى كوڕه‌كانى جەلال تالەبانی و شانازى ئیبڕاهیم ئه‌حمه‌دن كه خۆیان به خاوه‌نى یه‌كێتى ده‌زانن كه‌سانێكن عه‌ره‌قیان نه‌كردوه‌و هاتونه سه‌ر حازرى و ئه‌وه‌ى بیرى لێ ناكه‌نه‌وه خه‌ڵكى شاره‌و هه‌میشه خه‌ریكى به‌ده‌ست هێنانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیانن له پاڵ كوڕه‌كانى جه‌لال تالەبانیدا .. كه‌واته له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا ده‌بینین هاوكێشه‌ى نێوان یه‌كێتى و پارتى زۆر گۆڕاوه‌و ته‌رازوه‌كه به‌لاى پارتیدا كه‌وتوه .
پارتى زۆر به‌هێزتر بوه‌و یه‌كێتى زۆر لاواز . پارتى بۆته خاوه‌ن بڕیارى یه‌كه‌م و یه‌كێتى بێده‌سه‌ڵات . پارتى هه‌موو جومگه سه‌ره‌كیه‌كانى ده‌سه‌ڵات و بڕیاردانى له‌ده‌ستدایه و یه‌كێتى ته‌نها به‌شدارى ده‌سه‌ڵاته نه‌ك شه‌رێك . پارتى كۆى دۆسیه‌ى نه‌وت و داهاتى نه‌وتى لایه‌و یه‌كێتى ده‌ستى گرتۆته‌وه . سنوورى زه‌رد پشكى شێرى هه‌یه له خزمه‌ت گوزارى وزونى سه‌وزیش بێ به‌ش و گه‌مارۆ دراو . كه‌واته ده‌تونین بڵێن له ئێستادا زونى سه‌وز به‌گشتى و شارى سلێمانى به تایبه‌تى له لایه‌ن پارتییه‌وه په‌ڕاوێز خراوه. ئه‌گه‌ر بڵێن ئاساییه كه سلێمانى و زونى سه‌وز له لایه‌ن پارتییه‌وه گه‌مارۆ دراوه چونكه ئه‌م دوو حیزبه ناكۆكى و دوژمنایه‌تى كۆنیان هه‌یه .
ئێستا پارتى فرسه‌تى بۆ هه‌ڵكه‌وتوه‌و ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ى خۆى هه‌م له بناماڵه‌ى تاڵه‌بانى و یه‌كێتى هه‌م له خه‌ڵكانى سه‌ر به ئه‌وان بكاته‌وه ، هه‌رچه‌نده نه‌ده‌بوو ئاوابێت ، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌كیش ئاساییه بۆ ئه‌و كێشه كۆنانه‌ى كه له‌ناو ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا .
كاره‌ساته گه‌وره‌كه لێره‌دایه
ئه‌گه‌ر بۆ پارتى ئاسایی بێت گه‌مارۆبخاته سه‌ر شارى سلێمانى و بیه‌وێت تۆڵه‌ى خۆى له خه‌ڵك بكاته‌وه چونكه هه‌میشه پشتیوانى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى بون ، به‌ڵام بۆ بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى هه‌م تاوانه‌و هه‌م بێ وه‌فاییه‌و هه‌م خیانه‌ته كه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كه‌ن و ده‌یان چه‌وسێننه‌وه . ده‌ستیان كردوه به‌ته‌خشان و په‌خشانى موڵك و ماڵى گشتی بۆخۆیان و نزیكه‌كانى خۆیان . له‌گه‌لأَ ئه‌وه‌ى باجێكى زۆریان خستۆته سه‌ر خه‌ڵكى ، به‌ڵام خۆیان ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر داهاتى گومرگه‌كان و ناوخۆدا.
پارتى هۆكارى دواكه‌وتنى موچه‌ى به‌شێك له موچه خۆرانى ده‌ڤه‌رى سه‌وز بۆ ئه‌وه ده‌گێرێته‌وه كه به پیى ڕێكه‌وتنى نێوانیان ده‌بێ موچه‌ى به‌شێك له موچه خۆران له داهاتى ناوخۆ و خاڵه سنووریه‌كانى ده‌ڤه‌رى سه‌وز خۆى بدرێت . به‌ڵام یه‌كێتى به‌شێكى زۆرى ئه‌و داهاتانه ناخاته بانكه‌كانه‌وه‌و بۆخۆیانى ده‌به‌ن . له‌ولاشه‌وه بافێڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێت :
ئه‌گه‌ر هیچى تر ئاوا مامه‌له له‌گه‌ڵ زونى سه‌وز بكه‌ن ، ئێمه له حكومه‌ت ده‌كشێینه‌وه . به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه هه‌ر قسه‌یه‌و نه وه‌ڵامێكى قه‌ناعه‌ت پێكراویان هه‌یه بۆ پارتى و خه‌ڵك كه ده‌ڵێن یه‌كێتى به‌شێك له داهاتى ناوخۆ بۆ خۆى ده‌بات و نه له حكومه‌تیش ده‌كشێنه‌وه . كه‌واته زونى سه‌وز كه‌وتۆته نێوان به‌رداشى پارتى و یه‌كێتییه‌وه‌و هێواش هێواش به هه‌ردوكیان خه‌ڵكه‌كه ده‌هاڕن له پێناوى ناكۆكیه‌كانى خۆیاندا .
له كاتێكدا به‌رپرسانى یه‌كێتى هاوار ده‌كه‌ن پارتى گه‌مارۆى خستۆته سه‌ر ده‌ڤه‌رى سه‌وز و ئه‌وه‌تا پاره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكیش ناده‌ن و شار بۆگه‌نى كردوه‌و ده‌رمان له خه‌سته‌خانه‌كاندا نه‌ماوه‌و شه‌قامه‌كان وێران بون و شه‌قامى كه‌لار سلێمانى وێرانه‌و بۆته شه‌قامى مه‌رگ و پاره نییه بۆ ته‌واو كردنى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى و به سه‌دان پڕۆژه هه‌یه چه‌ندین ساله به ته‌واو نه‌كراوى ماونه‌وه له‌به‌ر بێ پاره‌یی و له زونى زه‌ردیش خزمه‌ت گوزارى و ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامه.
له كاتێكدا سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى پارتى تۆمه‌ت بار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پارتى گه‌مارۆى خستۆته سه‌ر زونى سه‌وز پاره‌ى بۆ خه‌رج ناكات مه‌ترسییه گه‌وره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه خۆشیان به هه‌مان شێوه‌ى پارتى سزاى سلێمانى ده‌ده‌ن . له پار ساڵه‌وه بایی 100 ملیۆن دۆلار زه‌وى له باشترین شوێنى سلێمانى و له‌سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى به ناوى وه‌به‌ر هێناوه له لایه‌ن خودى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و یه‌كێتى و نزیكه‌كانى خۆیان داگیر كراوه . بۆ نمونه له‌سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى نێوان هۆتێل تایتانیك و خه‌سته‌خانه‌ى هه‌رێم . له نێوان گاردن ستی و به‌نزینخانه‌ى هه‌ڵگورد ، له پردى كۆبانى به‌ره‌و هه‌وارى شار هه‌ردوو به‌رى شه‌قامه‌كه داگیر كراوه ، له لاى په‌یمانگاى وه‌رزشى سه‌روى خه‌سته‌خانه‌ى ئه‌نوه‌ر شێَخه ، دوڕیانى سه‌رچنار و شوێنى مه‌سڵه‌حه‌ى كۆن و ده‌یان شوێنى تر .
باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له خه‌مى شارى سلێمانین بۆچى ئه‌و زه‌ویانه نافرۆشن و به پاره‌كه‌ى خزمه‌ت گوزارى بۆ شاره‌كه پێ ئه‌نجام ناده‌ن و به خۆرایی ده‌یده‌ن به نزیكوكانى خۆیان و له‌ولاشه‌وه گله‌یی له پارتى ده‌كه‌ن . دیاره ئه‌مه بۆ چه‌واشه كردنى خه‌ڵكى سلێمانییه . بۆ ئه‌وه‌یه بڵێن ئه‌وه ئێمه نین سزاى سلێمانى ده‌ده‌ین ئه‌وه پارتییه . به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێك ئاشكرابوه‌و چیتر خه‌ڵك به‌و به‌یت و بالۆرانه ناخه‌ڵه تێنرێت .
له هه‌موو ئه‌وانه گاڵته‌جاریتر ئه‌وه‌یه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به به‌رده‌وامى به‌رپرسانى حیزبى و ئاسایش و دژه‌تیرۆرو پێشمه‌رگه به ئاره‌زوى خۆیان كه‌وتونه‌ته داگیر كردن و ده‌ست به‌سه‌راگرتنى موڵك و ماڵى گشتى و ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانیش . به سه‌دان دۆنم زه‌وییان به‌ش به‌ش كردوه‌و فرۆشتویانه به‌بی ئاگادارى شاره‌وانى . ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر شوێنى باخچه‌و گۆڕه‌پانى یارى و خزمه‌ت گوزارى تر بێ ئه‌وه‌ى كه‌سێك ڕێگریان لی َبكات و پرسینه‌وه‌یان له‌گه‌َلأ بكات . ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سێكى دزو مافیا پڕۆژه‌یه‌كیان بردبوه شاره‌وانى سلێمانى كه شوێنى باخى گشتیش بكه‌نه شوێنى بازرگانى . كاتێك پێیان زانى و و زانییان بۆیان ناچێته‌سه‌ر ، له شاره‌وانى نه‌خشه‌ى پڕۆژه‌كه‌یان شارده‌وه .
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م تاڵانكاریه هه‌موو سنووره‌كانى تێپه‌ڕاندو خه‌رێك بوو زه‌وى نه‌مێنێت ، ده‌نگى ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن هه‌ندێك دڵسۆز به‌رزبۆوه‌و به‌ناچارى و له ترسى خه‌ڵك ، خودى بافێڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى هاته سه‌رخه‌ت و بڕیاریدا ڕێگرى له‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌بگرێت و هێزى تایبه‌تى نارد بۆ شاره‌وانى كه ئه‌وانه‌ى زیاده‌ه‌و ڕه‌ویان كردوه بیانگرن و سزایان بده‌ن . هه‌رچه‌نده زۆر دره‌نگه‌و ده‌بوایه زوتر ئه‌و كاره بكه‌ن ، به‌ڵام ئێستاش هه‌ر باشه‌و ده‌توانن هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه بگێڕنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایی و كۆتایی به‌م داگیر كاریه بهێنن . به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانن بافێڵ تاڵه‌بانى به‌ناچارى و له ژێر گوشارى خه‌ڵكدا ئه‌و بڕیاره‌ى دا چونكه پێشتریش باش خۆى ئاگادارى ئه‌و تاڵانیه بوه چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌و كاره هه‌ستاون كه‌سانى حیزبى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه بون وكه‌س بڕواى به‌وه نییه تا ئێستا ئه‌وه‌ى نه‌زانیبێت . ئه‌ى باشه بۆ داگیر كردنى ئه‌و زه‌ویه‌ى دانرابوو بۆ گۆڕه‌پانى یارى فتبۆَڵێن و پارچه پارچه كردنى و فرۆشتنى بۆچى نه‌هاته سه‌رخه‌ت و قسه‌ى نه‌كرد .
به‌ڵام یه‌كێك له خرابترین تاوان و سوكایه‌تى به شارى سلێمانى ئه‌وه‌یه كه بڕیار دراوه گه‌راجى به‌غدا له ناوچه‌ى پیشه‌سازیه‌وه بگوێزنه‌وه بۆ تاسڵوجه . له هه‌موو دنیادا محه‌ته‌ى قیتار و گه‌راجى پاس و ئوتومبێل بۆ گواستنه‌وه‌ى خه‌ڵك ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى شاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى خه‌ڵك بتوانێت هاتوچۆ بكات . ئه‌گه‌ر چى ئێستاش گه‌راجى به‌غدا دووره له ناوه‌ندى شاره‌وه ، به چ عه‌قَل و به چ مه‌نتقێك گه‌راجى به‌غدا بگوێزیته‌وه بۆ تاسڵوجه .
ئه‌م كاره له پێناوى دوو كه‌سدا كراوه . یه‌كه‌م ئه‌وه‌ى شوێنى گه‌راجه‌كه ده‌كاته پیشانگا و ئه‌وه‌ى له تاسڵوجه گه‌راجه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته گه‌ڕ . ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌ناوى وه‌به‌ر هێنانیشه‌وه كرابێت ، بێ شك ئه‌وه به مه‌به‌ستى دزى كراوه‌و ژێر به ژێر ڕێكه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه . سه‌یر كه‌ن بنه‌ماڵه‌ى تاَڵه‌بانى كه خۆیان به خاوه‌نى یه‌كێتى و سلێمانیش به تاپۆى خۆیان ده‌زانن . ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه حیزبى و حكومیانه‌ى كه سه‌ر به یه‌كێتین به هه‌مویان به‌رژه‌وه‌ندى شارێكیان خسته ژێر قۆنده‌ره‌كانیان له پێناوى ئه‌وه‌ى دوو دزوو مافیاى سه‌ر به‌خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و له به‌رامبه‌ردا گیرفانى هه‌زاران هاوڵاتى فه‌قیر كه‌م ده‌رامه‌ت خاڵى بكه‌نه‌وه .
ئه‌گه‌ر جاران له گه‌راجى به‌غداوه كه‌سێك سه‌فه‌رى كردبێت بۆ چه‌مچه‌ماڵ به 4000 چوار هه‌زار دینار ، ئه‌گه‌ر ئێستا له تاسڵوجه‌وه ئه‌و سه‌فه‌ره بكات ، ده‌بێ به‌لانى كه‌مه‌وه 10 ده‌هه‌زار دینارى تر بدات ته‌كسى ناوشار له سلێمانییه‌وه بۆ تاسڵوجه‌و له تاسڵوجه‌وه بۆ ناو شار , واته سه‌فه‌ره‌كه‌ى بۆ چه‌مچه‌ماڵ ده‌كاته 14 چوارده هه‌زار دینار . بیر بكه‌نه‌وه له ڕۆژێكدا چه‌ند كه‌س له تاسڵوجه‌وه بۆ به‌غداو هه‌ولێر و دهۆك و قه‌ڵادزه‌و ڕانیه‌و كۆیه‌و شاره‌كانى تر هاتوچۆ ده‌كه‌ن .
ئه‌مه بۆ ساڵێك حسابه بكه‌ن و بزانن ئه‌م پاره زیاده‌یه‌ى له گیرفانى خه‌ڵكانى كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌رده‌چێت ده‌كاته چه‌ن . ئه‌مه هه‌مووى له پێناوى دوو كه‌سدایه . له بافێڵ تاَله‌بانى ده‌پرسم ئه‌مه‌شیان خه‌تاى پارتییه ؟. ئه‌گه‌ر جنابیان له خه‌مى خه‌ڵكن با یه‌كسه‌ر ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و با گه‌راجه‌كه هه‌ر له شوێنى خۆى بێت و سزاى ئه‌وانه‌ش بدات كه ئه‌م كاره‌یان كردوه .
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌مه نه‌كات و خه‌ڵكى سلێمانى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ڕۆژانه‌ش له تاسڵوجه‌وه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن ده‌نگ به یه‌كێتى بده‌ن ، ئه‌وه ئه‌م بارودۆخه‌یان پیرۆزبێت و خه‌ڵكى گه‌مژه ده‌بێ حاكمى له‌م جۆره‌ى هه‌بێت . مه‌ریوان وریا قانع ده‌ڵێت : با هه‌موومان چاوه‌ڕوانى فریاد ڕه‌س نه‌بین به‌ڵكۆ خۆمان ببێنه فرید ڕه‌سى خۆمان . تۆ خۆت ئاماده نه‌بێت له خۆت بپرسیته‌وه‌و له‌سه‌ر حه‌قى خۆت بییته ده‌نگ ، چۆن چاوه‌ڕوانى له كه‌سانى تر ده‌كه‌ى داواى حه‌قت بۆ بكه‌ن .
ئه‌گه‌ر خاوه‌نى ئه‌و ته‌كسیانه‌ى له گه‌راجى به‌غدا كاریان كردوه كه‌مێك خاوه‌نى ئیراده‌و پیاوه‌تى و ئازایه‌تى بونایه ، هه‌ر ته‌كسیه‌كانیان له دووڕیانى سه‌رچنار ڕاگرتایه‌و بۆ دوو رۆِژ به جێیان بهێشتنایه ، حكومه‌ت ناچار ده‌بوو له‌و بڕیاره په‌شیمان ببێته‌وه . به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له مێژه ئه‌م خه‌ڵكه‌ى ناسیوه‌و هه‌موو شتێكیان بۆ چۆته سه‌ر چونكه ده‌زانن كه‌س نییه قسه بكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست