کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەقڵى مسعود بارزانى لەنیوان کۆنە پەرستى و نێر سالاری و پارێزەرى ئەخلاقدا

Thursday, 11/08/2022, 0:15


کاتێک بارزانى پڕو پاگەندەى دیمو کراتى دەکات حیزبە قەبیلە گەراکەشی بەمۆدێلێکى نوێی دیمو کراتى ئەزانێت ئەمە هەر لەمێشکو بیرکردنەوەى خۆیدا وەک ڕەوشتى سەرجەم دیکتاتۆرو خوێن ڕێژەکانى مێژووى مرۆڤایەتى ئەمیش هەمان وەهمى بۆخۆى دروست کردوە بەوێنەى قەزافی و صدام و ئەوانى تر چونکە ئەوانیش لایان وابوو کە حیزبە کانیان بەشێکن لە جیهانگیرى و مۆدێلێکى عەیار بیستو چوارى دیموکراتین کە ئەم جۆرە بیر کردنەوەیە زۆر زۆر دورە لە ڕاستى و بەپێی پێوەرە کانى زانستە مرۆڤایە تیە کان پارتى و حزبی بنەماڵەى بارزانى یەکێکن لە هەرە مۆدێلە دواکەوتوە فاشیە کانى دونیاى ئەمڕۆ بەڵگەش بۆ پشت ڕاست کردنەوەى ئەم بۆچونە ئەم چەند خاڵە یە بەکورتى .
زیندانى کردنى ڕۆژنامە نوسان ، تیرۆر کردنى ڕۆژنامە نوسان بەوێنەى ویدادو سەردەشت و کاوەو هاوڕێکانیان ،سەرانە سەندنو قاچاخ بردنى سەروەتو سامانى وڵات دواتر سانسۆر  کردنو سنور دارکردنى ئازادى شەخسی ، پڕکردنەوەى ئەو مەلەوانگەیەش  مسجێکە پارتى و بنەماڵەى بارزانى  دەیانەوێت لە ڕێگەیەوە وانیشان بدات کەئەوان بەتەنگ ئەخلاقی خەڵکەوەن و پارێزەرى ئەخلاقە کەلە ڕاستى دا ئەوەش بەشێکە لەو شانۆگەریە ناشرینەى  کەپارتى و بنەماڵەى بارزانى دەستى بۆدەبەن دەنا ئەم هەمو مۆدێل و لەش فرۆشە لەڕیِگەى کەناڵە کانى  ئێوەوە   ڕیکلامیان بۆکراو جیکڵاس و ڕەنجۆڤەریان لەڕێگەى مەسئوڵە قرخنە کانى ئێوەوە دەست کەوت  کرانە ئەستێرەى شاشە کانتان   دەست درێژى کردنە سەر موڵکى گشتى دەیانو سەدان تاوانى تر کەلە ژێردەسەڵاتى فەرمان ڕەواى فاشی کوردستاندا ڕۆژانە ئەنجام دەدرێن 
بنەماڵەى بارزانى و بنەماڵەى تاڵە بانى بە ئاشکرا دەستیان سورە بەخوێنى خەڵکى ئازادى خوازو خۆپیشاندەر دەیان گەنجیان ترۆر کردوە بکوژو جەلادە کانیشیان وەک بەرزەکى بانان بۆى دەر چون ئیستەش بەهەردولا لەهەردو زۆنى سەوزوزەرددا خەریکى شانۆگەریەکى ناشرینن کە لۆگۆى یارى کردنە کەیان هێزێکى پەڕاگەندەى وەک نەوەى نوێ یە دەیانەوێت لەڕێگەى شانۆگەریەکى ناشرینەوە پەلامارى خەڵکى بدەن دەروێش و شوێن کەوتوە کانى نەوەى نوێ ش بگرن بۆئەوەى لەهەڵبژاردنە کاندا ئەو شەق تێهەڵدانەو گرتن و بردنیان بکەنە دەسکەوت بە خەڵکى ساویلکەى بفرۆشنەوە نەتیجەى ئەم یاریە بۆبەرژەوەندى بنەماڵەى بارزانى و تاڵە بانیەو شاسواریش ئەڵقە لە گوێ و لیستۆکى یاریە کەى ئەوانە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە