کوردایەتی دوشمنی نیشتمانپەروەری
Tuesday, 09/08/2022, 9:46
(وشەی کوردایەتی هاوشێوەی تورکایەتی، عەرەبایەتی، فارسایەتی چەمکێکی ڕەگەزپەرستانەیە)
کارنامەی دەسەڵاتی باشوری کوردستان نیشان دەدات کە کوردایەتی دژی نیشتمانپەروەریە.
لێرە بەشێک لەم کارنامەیە دەخەینە ڕوو:
١- هاوکاری لەشکری داگیرکەران دژی ئازادیخوازانی چوار پارچەی کوردستان
٢- دزی و تاڵانی سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی هەرێمی کوردستان.
٣- دروست بوونی هەزاران ملیۆنێری دۆلار و دەیان ملیاردێری دۆلار.
٤- جاشایەتی بۆ هەردوو دەوڵەتی تورکیا و ئێران و پشت کردن لەعێراقی خاوەن دەستوورێک کە مافەکانی کوردی تێدا جێگیر کراوە.
٥- ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی(سەربە تورکیە) بەهاندانی فاشستێکی وەک ئەردۆگان.
٦- هەژار و برسی و نەخۆش کردنی کۆمەڵگای کوردستان و دزینی موچەی فەرمانبەران
٧- سیخوڕی بۆ دەزگا بەدناوە جاسوسیەکانی دەوروبەر و دەوڵەتانی جیهان.
٨- تیرۆر و کوشتنی کوردی پارچەکانی تر بۆڕازی کردنی دڵی تورکیا و ئێران.
٩- ئاسایی کردنی دزی و درۆزنی و دەسەڵاتخوازی بێ ئەخلاقی سیاسی.
١٠- گزی و فزی و دزینی صندوقی دەنگ دان و پڕکردنی بەئارەزوی مافیاکانی سەر بە داگیرکەران.
١١- دروست کردنی پەرلەمانێک کە یەکەمین بڕیاری شەڕی هاوبەش لە گەڵ ئەرتەشی تورک لە دژی گەریلای قەندیل بو.
١٢- داڕوخانی ئابوری گوند و شارەکانی کوردستان و هەژار کردنی جوتیاری ڕەنجدەر.
١٣- نەبوونی کارەبا، ئاو، ڕێگا و بان، غاز و خزمەتگوزاری.
١٤- پەرە پێدانی کۆنەپەرەستی،ڕەگەزپەرستی و ژن کوشتن.
١٥- بێ فکر و بێ هیواکردن و ترسنۆک کردنی کۆمەڵگە لە ڕێگای کۆیلە کردن و هیلاک کردنی مێشک و دەرونی مرۆڤی کورد بە دابەستە و قەڵەو کردنی ئیسلامی سەلەفی، ئیخوانی و جیهادی.
ئەم کوردایەتیە دژی نیشتمان، کورد، کوردستان و گشت بەهاکانی مرۆڤایەتیە.
باشترین نیشتمانپەروری تف کردنە لەم کوردایەتیە.
نیشتمان پێویستی بەکوردی ئازادی خاوەن فیکری سیاسی، ئەخلاقی، فەلسەفی و دیموکراتی هەیە.
نیشتمان پێویستی بەخێزانی ئازاد و دیموکرات، کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکرات، نەتەوەی ئازادو دیموکراتیک هەیە.
نیشتمان پێویستی بە بیر و باوەڕی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دیموکراتیانەی گەلانە.
نیشتمان پێویستی بە فەلسەفەی بەرابەری ڕەگەزی و نەتەوەیی هەیە.
نیشتمان پێویستی بە چەمکی یەکتر قبوڵ کردن و ڕەخنە و ڕەخنە لەخۆ گرتن و لێبوردەیی و تەحەمولی باوەڕی جیاواز هەیە.
نیشتمان پێویستی بە ڕاماڵینی چەتە و گورگی خۆماڵی و دابین کردنی مافی شارومەندی، پێکەوە ژیان، دادپەروەری کۆمەڵاتی، گەشەی ئابوری، ئاوەدان کردنەوەی شار و دێهاتەکان، پەروردەی ئازاد و سەردەمیانە هەهە.
تێبینی:
کوردستانپۆست بەرپرسیارێتی ناوەڕۆک و بۆچوونی نووسەر ناخاتە سەر شانی خۆی، بەتایبەتی لەو بڕگەیەنادا کە نووسەر دەڵێت: (وشەی کوردایەتی هاوشێوەی تورکایەتی، عەرەبایەتی، فارسایەتی، چەمکێکی ڕەگەزپەرستانەیە). لەو بارەیەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە لایەن کاک کەمال جەمال موختار، لەسەر لێکدانەوەی وشەی کوردایەتیی وتارێک دەنووسێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست