کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەتەوەیەک چۆن بە چۆک دادێ؟

Thursday, 04/08/2022, 21:09


گووتنێکی کوردیی هەیە کە دەڵێ: رەمەزانی بە قوونێکی خاوێن گرتووە نۆرەی شەشەکانە!
داگیرکاریی کوردستان بۆی هەیە نەتەوەی کورد بە چاوێکی سۆک چاولێبکا،بۆی هەیە کە هەر کات بخوازێ هێرش بەرێتە سەر تاک وکۆی کورد تا زیندانی وئەشکەنجەی بکات.دووژمنی کورد بۆی رەخساوە کە ساڵهای ساڵ خاکی بابوباپیرانە کورد داگیر بکا، نەیاری کورد ئیزن بەخۆی دەدا کە کۆڕە بە کوردبکا،ئەنفالی بەسەردا بسەپێنێ وکێمیا بارانیشی بکا.
ئەی ئەگەرکەسێک یان حیزبێک یان بنەماڵەیەک نەتەوەی کورد چووک بنرخێنێ،چارە چییە؟ماوەی سی ساڵی رەبەقە باشووری کوردستان وەک تاقیگایەکی لێهاتووە کە هەر خاوەن چەکدارێک بەیانیان کە زوولەو ڕآپەڕی دەسەڵات بگرێتە دەست وئەوەی پێی خۆشبوو بەسەر کۆمەڵگای بێنێ.
دووبنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی،دوای هاتنەوەیان بۆ سفرەی ئامادە،یەکەم پڕۆژەیان لە جیاتی چآرەسەریی شەڕی خۆکوژیی بوو کە هەزاران منداڵی ساویلکەی کورد تێیدا بە فیرۆچوو.رق ئەستوورەکانی ئەو دووبنەماڵەیە بەڕادەیەک رقیان لە نەتەوەی کورد بوو کە تانک وتۆپی سەددامیشیان هاوردە سەر یەکتر کرد،ئەو سەددامەی کە ساڵها بۆ رووخاندنیی ئەو خۆیان وەک شۆڕشگێڕورزگاریدەر بە خەڵك پێناسەکرد.
ئەوڕۆ نێچێروان بارزانی کوڕی ئیدریس بارزانی مێعماری قیادەمووەقەت بۆ سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان،بە بێ ئەوەی بیر لە بارودۆخیی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری باشووری کوردستان بکاتەوە،مەزنترین بێرێزیی بە خەڵكی باشووری کوردستان کرد.لە پەیامێکی سیاسیدا داوای لە سەردولایەنەکانی دیکە کرد کە بێنە هەولێڕتا کێشەکانیان بۆ چارەسەربێ وئێمەش وەک دەسەڵاتدار یارمەتیان دەدین.
ئەووڕێنەی نێچیروان بارزانی وامان پێدەڵێ کە باشووری کوردستان شوێنێکی چۆل وهۆلە وکەسی تێدا نییە جگە لە بنەماڵەی بارزانی.ئیتر بێ رێزیی لەو ئاشکراتر نابێ.دونیایەک کێشە ونەهامەتی وبێبەختی وبێکاری وفەساد داوێنی ئەو خاکەی داپۆشیوە کە چی زۆر بێشەرمانە داوا لە سەدرولایەنەکانی دیکە دەکا بەغدا جێ هیڵن وبێنە هەولێرعیڕاقی عەڕەبی راست کەینەوە سەرپێ.
کاتێک ئەنفال وکیمیا بارانی هەڵەبچەمان بەسەردا سەپا،یەک وڵاتی عەڕەبی دەنگی لێوە نەهات.خێرە لەو کاتوساتەداکورکوژێکی وەک نێچیروان بارزانی بۆتە خەمخۆری ناکۆکیەکانی نەتەوەی عەڕەب لە بەغدا.لە هەروڵاتێکی دیکە بەرپرسێک بەوشێوەیە هەڵوێستی نواندبایە کۆمەڵگا لێی خۆش نەدەبوو.ئەوەی بنەماڵەی بارزانی دەیکەن جگە خوێڕیگەری وشآرلاتانی سیاسیی لە چوار چێوەی هیچ قاموسێکی سیاسیدا ناگونجێ.
گەمە بە خوێنی شەهیدان بکەن.هەرچی نەهامەتیە بەسەرمان بێنن.بۆئەوەی داگیرکارلێتان رازی بێ،بەوپەڕی بێ ئەخلاقیوە زمانتان بکەنەوە وئەوەی کە شآیانی گووتن نییە،ئێوە بیڵین.کۆتایی تەمەنتان نزیک بۆتەوە،دۆستەکانیشطان زانیویانە ئێوە جگە لە قەحبەیەکی سیاسی هیچیتر نین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە