ڕاپۆرتی شاندی ئاشتی و دژ بە داگیرکاری
Friday, 22/07/2022, 7:43
ئامادەکردنی : سالار باسیرە
بۆ بەشە سۆرانیەکەی: ڕاپۆرتەکە بە چوار زمان بلاو دەکرێتەوەو دەنێردرێت بۆ ئەو رێکخراو و لایەنانەی شاندنەکە نوێنەرایەتیان دەکەن.شاندی ئاشتی و دژ بە داگیرکاری لە کوردستان لە حەوت کەس پێکهاتبو ، لە چەند نەتەوەیەکی جیاوازو لە چەند دەوڵەتێکی جیاوازی ئەوروپیەوە هاتبونە کوردستانی عێراق. بۆ ئەم مەبەستە شاندەکە پێنج ڕۆژ لە شاری هەولێر مانەوەو ژمارەیەک وتوێژو دیداریان لەگەڵ چەند حیزب و رێکخراو ئەنجامدا. لە نێویاندا 3 فراکسیۆنەکەی دەسەلات (پارتی و یەکێتی و گۆڕان) لە نێو پەڕلەماندا. هەروەها حیزبەکانی تری باشور وەک زەحمەتکێشان ، حیزبی شیۆعی کوردستان و ڕزگاریخوازانی دیموکراسی ، کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتوی ئیسلامیش. هەر لە هەولێر لەگەڵ پەیەدە لە بارەگای خۆیان کۆبوینەوەو سەردانی کەنەکەشمان کرد (کۆنگرەی نەتەوەیی). لە دوا ڕۆژی پێش گەشت کردنمان بۆ شاری سلێمانی وتوێژیکی چڕوپریشمان ئەنجامدا لەگەڵ رێکخراوی un لەگەڵ بەرپرسی مافی مرۆڤ و بەشی سیاسی.
لە شاری سلێمانی لەگەل پەیەدەو حیزبی ئیزیدیەکان و رێکخراوی مەدەنی و چەند کەسایەتیەکی بواری سیاسی و ئابوری کۆبوینەوەو هەروەها کۆبونەوەمان لەگەڵ کارگێری مەکتەب سیاسی یەکێتی کاک قادر عەزیز .دواهەمین کۆبونەوەمان لەگەڵ رێکخراوی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بوو. بەدەر لەوە ژمارەیەکی بەرچاومان لە هاولاتیانی مەدەنی دواند سەبارەت بە داخوازی و گلەیی و گازندەکانیان بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم. سەبارەت بەم گەشتی لێکۆڵینەوەیەمان چەندین لە کەنالەکانی تیڤی و ڕۆژنامەو سایتەکان چاوپێکەوتنیان لەگەڵمان ئەنجامدا سەبارەت بە ئامانجی شاندەکە وەک کەنالی دێرینی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە سلێمانی ، ستێرک تیڤی و ڕۆژ تیڤی و سایتەکانیان. لەناو کەنالە تیڤیەکانی حیزبە دەسەلاتدارەکان تەنیا knn دەربارەی شاندەکەمان دیداری لەگەڵ ئەنجامداین.
دەرئەنجام
• هەدەپە لەلایەن پ.د.ک مۆڵەتی کەسیی بۆ مانەوە پێ ناردێت بەلکو دەبێت ئەو مۆڵەتە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان داوا بکرێت، رێکخراوی نەتەوە یکگرتوەکان وەک پێویست هاوکارییان ناکەن. لە پرسیاری شاندەکە سەبارەت بەو کەمی هاوکارییە بەرپرسەکەی un وتی ئەوان رێنماییەکانیان لە un ی بەغداوە بۆ دێت. ئەوانیش وای دەبینن یان وا تێگەیەندراوون کە هەدەپە نزیکە لە پەکەکەوە. هەدەپە بە وتەی خۆیان تا ئەو کاتە شەش جار داوای چاوپێکەوتنیان کردوە لەگەل un بەلام وەلام نەدراونەتەوە.
• un ی لقی هەرێمی کوردستان چاودێری بارودۆخە جیاوازەکان دەکات لە هەرێمی کوردستان و زانیاریەکانیان دەنێرنەوە بۆ un لە بەغداد. بەواتا خۆیان لە هەرێم خاوەن بریار نین. لە وەلامی پرسیارێکی شاندەکە وتیان ئەوان چاودێری زیندانیە سیاسیەکانیان کردوە لە هەرێم و سەردانییان کردوون بەلام ئازاد کردنیان لە دەسەلاتی ئەماندا نیە.
• پەیەدە تەنیا لە سلێمانی رێگای بارەگا کردنەوەیان پێدراوەو لە هەولێر قەدەغەیە.
• فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمان پێشەوا هەورامی ووتی پ.ک.ک رێکخراویکی تیرۆریستیەو ئەگەر ئەوانە لە هەرێم نەبونایە ئەوا سوپای تورکی نەدەهاتە ناو خاکی هەرێمەوە. ئەوەی ڕەد کردوەوە کە دەوڵەتی تورک بە بیانووی بوونی پ.ک.ک لە هەرێم تموحی سیاسی و ئابوری و سەربازی تریان هەیە. پرسیارمان لە هەر سێ فراکسیۆنەکە ئایا تا ئێستە پەڕلەمان نوسراوێکی فەرمی دەرکردوە سەبارەت بە مەحکوم کردنی لەشکرکێشیەکانی دەوڵەتی تورک و بەزاندنی سنوری دەوڵەتی عێراق ، وتیان نەخێر نەکراوە. هەر بەم جۆرە لیژنەیەکیش نیە لە پەڕلەمان ناوی لیژنەی ئاشتی بێت لە کاتێکدا کە ئاسایشی نیشتیمانی لێرە لە مەترسیدایە. تورکیا نزیکەی سەد بنکەی سەربازی لە هەرێم دروست کردوەو دەیان گوندی لەژێر فشاردا چۆڵ کردوە. هیچ کام لە جیزبەکانی ئەو 3 فراکسیۆنەی ناو دەسەلات خاوەن هەلوێست نەبوون سەبارەت بەو داگیرکاریانە لە هەرێم. هەروەها زۆرینەی وەلامەکانیان بیروڕای کەسی بوو نەک حیزبەکانیان.
• پێچەوانەی حیزبە دەسەلاتدارەکان بەتایبەت پ.د.ک ، ڕای گشتی دژی داگیرکاری و لەشکر کێشیە بۆ ناو خاکی هەرێم.
• بە گشتی دانیشتوان بە هۆی نەبوونی ئازادی و نەبوونی خومەتگوزاری و گەندەڵی ناڕازیە لە حکومەتی هەرێم.
• هیچ ئۆپۆزیسیۆنێکی سیاسی کاریگەر بەرامبەر بە دەسەلات بوونی نیە. چەند هەزارێک لە رێکخراو و گروپی مەدەنی هەن کە زۆرینەیان لە لایەن دەسەلاتەوە کڕدراوون یان دەسەلات وەک گروپ و حیزبی سێبەر دروستی کردوون. بەهەمان شێوە ژمارەیەکی بەرچاو لە میدیای سێبەر هەن کە یەکێتی و پارتی خەرجی و داراییانی گرتۆتە خۆی.
• چینێکی سەرمایەداری نەوت و بازرگان دروست بووە کە مۆنۆپۆلی بازاریش دەکەن. دیاردەی ملیۆنەرو ملیاردێری دۆلار دەبینرێ بە تایبەت بە هۆی بازرگانی کردن بە نەوت و قاچاخچێتی مەرزەکان.
• بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئاستیکی خراپدایەو ئازادی ڕەخنە گرتن و نوسین بە تایبەت لە زۆنی زەرد لە ژێر مەترسیدایە. بەو هۆیەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە زیندانیانی سیاسی خراونەتە بەندیخانەکانەوە بە تایبەت لای پارتی دیموکراتی کوردستان ، هەندێکیان ماوەیەکی زۆرە بەندن بێ ئەوەی درابێتنە دادگا. هەندێکیان خراونەتە بەندیخانەوە چونکە لە خۆپیشاندانەکاندا داوای مافی خۆیان و موچەیان کردوە. دیاردەی کوشتنی ژنان بە ڕوونی دەبینرێت.
• دادوەری و حکومەت و پەڕلەمان وەک سێ دەزگای دەوڵەتی لە یەکتر جودا نەکراونەتەوەو لە ژێر فەرمانی حیزب و کلانە سیاسیەکاندان. هێزێکی یەکگرتووی سەربازی بوونی نیە بەلکو میلیشیای حیزبی هەیە ئەوە لە کاتێکدا وەزارەتێک هەیە بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە. خەلکیی ئەیانەوێ ئەم قەوارەیەی ئێستەی هەرێمی کوردستان بمێنێت کە دوای ڕاپەرینی 1991 دروست بووە بەلام توڕەن بەرامبەر بە دەسەلاتی کوردی.
• لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ڕژێمی سەدام حسێن نزیکەی چوار هەزار گوند لە باشوری کوردستان تەخت و وێران کران ، بەلام لەو 31 ساڵەی فەرمانڕەوایی حکومەتی هەرێم ئەو گوندانە وەک پێویست ئاوەدان نەکراونەتەوەو بەم هۆیەشەوە بەرهەمی کشتوکاڵیش دابەزیوە. ڕژێمی بەعس دانیشتوانەکەی ڕاگواستی لاگەرە زۆرە ملییەکان و ناو شارەکان کرد کە بووە هۆی جۆرێک لە پێکدادانی کەلتوری و کۆمەلایەتی لەگەڵ خەلکی شارەکاندا.
• شاندەکەمان چاوی بە خێزانی زەکی چەلەبی کەوت کوردێکی باکورەو لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا. خێزانەکەی دەڵێت کە ماوەی سالێک بووە زەکی لەژێر هەڕەشەی میتی تورکیدا بووە. دەسەلاتدارانی زۆنی سەوز تا ئێستە هیچ رونکردنەوەیەکیان نەداوە سەبارەت بەم تیرۆر کردنە. هێرش و تیرۆری میتی تورکی بە درۆنیش بۆتە دیارە لە هەرێمی کوردستان بەرمبەر بە چالاکوانانی باکورو ڕۆژاڤای کوردستان.
• نوێنەری شاندەکەمان سالار باسیرە چاوی کەوت بە شاندێکی تری نێودەوڵەتی 26 کەسی لە شاری سلێمانی کە بۆ هەمان مەبەستی ئێمە گەرابونەوە هەرێمی کوردستان.
• مامۆستا ئومێد قەرەداخی لە دیدارماندا لەگەڵ ناوبراو وەک پسپۆرێکی بواری دارایی و ئابوری باسی لە سەردانی بەندیخانەی نەوجەوانانیش لە سلێمانی لە ڕاپەرین کرد کە داعشەکانی تێدا بەندن و بەرپرسیاریەتی ئەم بەندیخانەیە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمە. دەرئەنجامی لێکۆلینەوەکە بریتی بووە لەوەی کە زۆرینەی ئەو داعیشانە بە هۆی کاریگەریی ئیسلام و پەروەردەی ئیسلامی و جیهاد کردن بوونە ئیسلامی توندەڕەو. هەروەها بێهیوایی لە ژیان و هەژاری و نەقسی کەسایەتی و هیوای ئەوەی دوای جیهاد بونیان پەیمانی چوونە بەهەشتیان پێدراوە چونکە لەگەڵ ژیانی ئەم دونیایان تەبا نین. هەربۆیە ئامادەن گیانی خۆیان بدەن بە کوشت لەم پێناوەدا.
• سەردانی قەلەندەرخانەشمان کرد کە کۆمەڵێک خەلکی چالاکی مەدەنین و بیروڕامان سەبارەت بە ئامانجی شاندەکەمان گۆریەوە.
• هەروەها نوێنەرانی گروپی ئاشتی مێرگەپان کە بریتی بوون لە بەرێزان کەمال ڕەئووف ، بابەکر دڕەیی و کاک شۆڕش سەردانی شاندەکەمانیان کرد کە ئەوانیش کار لەسەر هەمان ئامانجی شاندەکەی ئێمە دەکەن بۆ ئاشتی و دژ بە داگیرکاری.
• بە هۆی نەبوونی مووچە یان کەمی موچەو خزمەتگوزاری و گەندەڵی و کێشەی نەبوونی ئازادی بیروڕاو فکر وەک پێویست و دواڕۆژی نادیار لە هەرێمی کوردستان هەروەک هەمان دیاردە لە عێراقیشدا هەیە بە تایبەت گەنجان خواستیانە ولات جێ بهێڵن و بڕۆنە هەندەران و خۆیان ئەدەنە دەست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست