نوێژی سیاسی سه‌درو داهاتووی عێراق
Monday, 18/07/2022, 21:43
ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 15/7/2022 له‌به‌غدای پایته‌خت ڕوویداو زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌ناوی نوێژی یه‌كگرتوو تێیدا به‌شدار بوو، په‌یامێكی گه‌وره‌و ڕوون و ئاشكرای ڕه‌وتی سه‌در بوو بۆ به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دیاریكراوی خودی نوری مالیكی كه تا ئێستا یه‌كێكه له‌به‌هێزترین كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
هه‌ڕه‌شه‌كان له‌و وتاره‌ی پێشكه‌ش كرا هه‌ر به‌جددی هه‌ڕه‌شه‌ی توند بوون به‌ڵام به‌زمانێكی نه‌رم و نیان، له‌وانه: تاقیكراوه تاقی ناكرێته‌وه، گه‌نده‌ڵكاران ده‌بێ له‌گۆڕه‌پانی سیاسی دوور بخرێنه‌وه‌و سزا بدرێن و هێزه بیانیه‌كان به‌شێوه‌ی دیبلۆماسی شاربه‌ده‌ر بكرێن و كه‌سانی رابردوو پاك و ئه‌زمووندار جڵه‌وی حوكمڕانی عێراق له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ئه‌نجامی دا كۆمه‌ڵێك په‌یام له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه:
یه‌كه‌م: ئێمه ده‌توانین شه‌قام بجووڵێنین هه‌ر كاتێك بمانه‌وێ.
دووه‌م: جاڕدان و ئیعلانی كشانه‌وه‌مان له‌پرۆسه‌ی سیاسی مانای ئه‌وه نییه بێ ده‌سه‌ڵاتین و هیچمان پێ ناكرێت.
سێیه‌م: بۆ هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك ده‌توانین شكست به‌وحكومه‌ته بێنین كه داده‌مه‌زرێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست به‌كوده‌تایش بكات ئه‌وه پێدانی یه‌ك ئیعازو ئاماژه به‌سه تا هه‌وادارانمان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و له‌چاوتروكانێكدا بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ده‌ست به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش دابگرن كه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه له‌وه زیاتر ئاڵۆزتربێ به‌ژاری دیكه‌مان په‌لاماردانی وه‌زیرو گزیرو هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێ كه چۆك بۆ داخوزایه‌كانی گه‌ڵ داناده‌ن ده‌توانین بیانده‌ینه ده‌دگاو به‌سزای گه‌لیان بگه‌یه‌نن.
چواره‌م: نابێ حكومه‌تێك پێكێ كه ئێمه پێی قایل نه‌بین و له‌سه‌ری ڕازی نه‌بین به‌تایبه‌ت دانانی نوری مالیكی تا ئه‌م ئان و ساته به‌لای ئێمه‌وه هێڵی سووره‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ین به‌مه‌یش له‌عینادی مالیكی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ئه‌گه‌ر سازان و ته‌نازول بۆ مه‌رج و پێشنیاره‌كانی موقته‌دا نه‌كات ئه‌وه هه‌موو ڕۆژێ كێشه‌یه‌كی تازه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ین كه ڕه‌نگه كار به‌وه بگات خۆپیشاندانی ملیۆنی وه‌ك ئه‌و ملیۆنه‌ی بۆ نوێژی یه‌كگرتوو هاتن خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام بده‌ین به‌جۆرێ حكومه‌ت و سوپایش نه‌توانێ به‌ر به‌لێشاوی ئه‌و تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیانه بگرێ و ئاكامه‌كانیش به شكستهێنانی ئه‌و حكومه‌ته به‌كۆتابێت كه مالیكی بیه‌وێ سه‌ركردایه‌تی بكات چونكه مالیكی به‌لای ئێمه‌وه تومه‌تباره به‌كه‌وتنی موسڵ و قه‌سابخانه‌ی سپایكه‌رو دروست بوونی ئه‌و هه‌مووه ملیشیانه‌ی هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاساییان نییه‌و له‌م وڵاته ته‌راتێن ده‌كه‌ن و . .. هتد.
پێنجه‌م: موقته‌دا سه‌در تا ئێستا له‌نێو كایه‌ی سیاسی و مه‌زهه‌بی دا وه‌كو مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا حسابی بۆ ده‌كرێ چونكه رابردووی پاكه، بۆیه یه‌ك ئاماژه‌ی ئه‌و بۆ ئه‌م قۆناغه به‌سه تا زۆرترین جه‌ماوه‌ر ئاماده بكات كه به‌دوور نازاندرێ له‌بێ هووده بوونی ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بۆ بنبڕو ریشه‌كێشكردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشكه‌شكردنی خزه‌مه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی هاونیشتمانیان له‌بازنه‌ی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دا په‌نا ببه‌ینه به‌ر مانۆری سه‌ربازی و به‌زه‌بری چه‌ك كۆتایی به نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ی بێنین كه به‌لای ئێمه‌وه حكومه‌ته‌كانی پێشوو تا سه‌رئێسقان له‌گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون و ئه‌وه‌نده‌ی خه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌خۆن ئه‌وه‌نده له‌خه‌می هاوڵاتیان نین.
شه‌شه‌م: ده‌بێ چوارچێوه‌ی هه‌مانگی ده‌سپێشخه‌ری بكات و هه‌رچی زووه كار بۆ ئاشت بوونه‌وه‌ی رێبه‌ری سه‌دریه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌حكومه‌تی داهاتوودا سه‌ركه‌وتووبێت و له‌هه‌ر لێك تێنه‌گه‌یشتن و گوێنه‌دان به‌و داخوازیانه‌ی له‌و په‌یامه‌ی نوێژی هه‌ینی دای به‌گوێی هه‌وادارو به‌رپرسانی عێراق،ئه‌وه عێراق به‌ره‌و لێواری شه‌ڕێكی ناوخۆ ده‌به‌ن ، هه‌رنا ئه‌م وڵاته له‌ناو بارودۆخێكی نائارام و بۆشایی ئیداریی بخولێته‌وه كه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتایی ته‌نها و ته‌نها هاوڵاتیانی بشمه‌نه‌ت و بێنه‌واو سڤیلی عێراقه و ڕووداوه‌كان له رۆژانی داهاتوودا زیاتر ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ ڕوون ده‌كه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست