نوسین تەقەلایەک بۆ خۆتێستكردنهوه و خۆ ئەرشیفکردن
Friday, 15/07/2022, 14:46
نوسین شێوازێکی تایبەتی دەربڕینی مرۆڤە کە هەندێ یاسا و ڕێسای تایبەت بە خۆی هەیە ، نوسین ڕێزمان و خاڵبەندییە، هەموو نوسینێک پێک دێت لە چەند پەرەگرافێک و هەر پەرەگرافێکیش پێکدێت لە چەند ڕستەیەک و هەموو ڕستەیەکیش پێناسەی خۆی لە ڕێزماندا هەیە ، نوسینیباش کەم پوخت و مانادارەو مرۆڤ لێی حاڵی دەبێت ، مرۆڤ ـ بوونەکەی لەسەر هوشیاری و لێکدانەوە بۆ دیاردەکان و بیركردنهوهی عەقڵانی وەستاوە ،هەموو وردبینی و لێکۆڵینەوەیەک ههوڵێكه بۆ مانابهخشین به بوونی مرۆڤ و شهڕی مانایه لهناو ئهو ههموو سهنگهرگرتنهی مهرگ و ژیان دا.
نوسەری باشوڕاستگۆ ناتوانێت نەنوسێت، چونکە مەحکومە بە نوسین بۆ ئەوەی مرۆڤهكان بههرهمهندبن لێی و هەموو نوسینێک تەقەلایەکە بۆ خوڵقاندنی ماناو جۆرێكه له خۆتێستكردنهوه و خۆ ئەرشیفکردن و خۆدۆكیۆمێنتكردن و بیركردنهوه لە پێناو مرۆڤەکاندا ، بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان نوسین و کاری ڕۆژنامەنووسی كارێكی قورس و پڕ ئازار و كێشە و گرفتە و ئەوانەی ڕاستگۆیانە دەنوسن و ڕەخنە لە پارتی و یەکێتی دەگرن كەسانی بوێر و ئازا و چاونەترسن ، گرنگ نییە زۆر جاران دەکەونە بەر قسەی بێتام و جنێوو سوکایەتیان پێ دەکرێت ، گرنگ ئەوەیە نوسین لەپاڵ ڕەخنەدا دوور لە رق و کینە و دەمارگیری بەردەوامی هەبێت .
مادام مرۆڤ بوونێكی قسهكهره ، کەواتە قسهكردن دۆخێكی بنچینهیی بوونه ،هەم قسەکردن و هەمیش نوسین ئاماژهیهكی قووڵه بۆ گوزارشتکردن لهبوونی مرۆڤ ، هایدیگهر لهم بارهیهوه دهڵێت:”مرۆڤ قسهكهری بوونه”.
دەتوانین بڵێین رەخنە و نوسین و ئیرادەو بوێری و بیرکردنەوەی مرۆڤ تا ئەو شوێنە بایەخیان هەیە کە پێکەوە کاردەکەن، کاتێک ئەم وزە مرۆییانە یەکدەگرن دۆخێکی جیاواز بۆ چالاکیی زەینی دێتە ئاراوە کە بیرکردنەوە دەخاتە ژێر چاودێریی رەخنە و رەخنەش دەخاتە ژێر چاودێریی بیرکردنەوە .
ئەم دۆخەی ئێستا ئەوە دەخوازێت وزەی قسەو بیرکردنەوەی رەخنەیی ئەمڕۆ پاشەکەوت نەکەین بۆ سبەینی، چونکە دۆخێکی ئاوها بەم فۆڕمە لە سیاسەت و ئەم مۆدێلە لە حیزبایەتی لە کوردستان مایەی گەشبینی نییە بۆ سبەینێکی باشتر ، حکومەتی هەرێم بەتایبەت کابینەی نۆیەم جیا لە بێدەنگکردن بە کوشتن یان بە هەڕەشەو هێرش و پەلاماردان یانیش بە کڕینی ویژدان چەندین شێوازو فۆڕمی تر لە ئارادان بۆ بێدەنگکردنی کۆمەڵگای کوردی ،یەکێک لەو فۆڕمانە کە حکومەتی هەرێم پەنای بۆ بردووە کەمبایەخکردنی نوسین و دیدی ڕەخنەگرانەیە تا بێ ئومێدی و بێدەنگی لای خەڵکی کوردستان دروست بکەن ،هەندێکجار حکومەت بۆخۆیشی بێدەنگە و بێدەنگی خۆیان دەکەنە حیکمەت و خۆئەگەر قسەیەکیان هەبێت بۆ ووتن ئەوا عوزر لە قەباحەت خراپترە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست