ئایا قاسملوو پێغەمبەری ئاشتی بوو؟
Wednesday, 13/07/2022, 0:02
٣٣ساڵ لەوەی پێش لەوەها رۆژێکدا ١٣/٧/٢٠٢٢ دوکتور قاسملوو دەبیریی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ئێران لە شاری ڤیەن ترۆرکرا.دوای ئەو گشتە ساڵە ئەو حیزبەی کە ئەو تێیدا کەسی یەکەم بوونەیتوانیوە بەدواداچوونێکی سەردەمیانە بکا لە ئاست ئەوترۆڕە کە ئێستیش لایەنی شاراوەی زۆرە.هاوڕێیانی لەو حیزبەدا دانیان بەوە داناوە کە ئەوکات وئێستیش ئەوحیزبە لە بەر نەبوونی پارەی پێویست بۆ پارێزەرێکی بە هێزلە ئاست ئاشکراکردنە ئەو ترۆرە حەول بدەن نەیانتوانیوە کاری پێویستی بۆ بکەن.
یەکەم چەخماغەی ترۆریی قاسملوو کاتێك لێدرا کە داوای لە جەلال تاڵەبانی کرد بۆ ئەوەی هێزیی پشتوانی بۆ بنێرێ تا درێژە بە شەڕ بدا دەگەڵ کۆماری ئیسلامی.تاڵەبانیش ئەو کات ٥٠٠ چەکداری بۆ پشتیوانیکردن قاسملووناردە بەرەکانی شەر دەگەڵ کۆماری ئیسلامی.لەراستیدا هێدی هێدی قاسملووهەستی بەوەکردبوو کە دەرەقەتی کۆماری ئیسلامی نایە.چون کادروفەرماندە وپێشمەرگەکانی وردە وردە لە بەدەنەی ئەوحیزبە جودا دەبوونەوە وقاسملووش هەستی بەو مەترسیە کردبوو بۆیە داوای یارمەتیی لە تاڵەبانی کرد.
یەکێک لەو ڕێکارانەی کە تاڵەبانی کاری بۆدەکرد بۆ ئەوەی پەیام بداتە کۆماری ئیسلامی وپێی بڵێ،کە حیزبی دێمۆکڕات بە ڕێبەرایەتی قاسملوو بەرەو لاوازیی هەنگاو دەنێ، ناردنی هێزی پشتیوانبوو.بە ئاشکرا بە کۆماری ئیسلامی دەگووت:ئێوە حیساب بۆ من بکەن،ئەوە نییە قاسملووپەنای بۆ من هێناوە.لە کۆتاییدا داوی ماوەیەک لە ناردنی پەیام لە لایان خومەینی ورەفسەنجانی لە ڕێگای تاڵەبانی تەڵەی ترۆر بۆ قاسملوودانرایەوە ودیتمان چۆنیان لە ناوبرد.
مژاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا قاسملوو پێغەمبەریی ئاشتی بوو؟چون لە سەر مێزیی وتووێژدا گیانی خۆی هاسان لە دەستدا.ئەوکاتەی کە قاسملوولە ڕێگای تاڵەبانیەوە خەریکی ساتوسەودای سیاسیی بوو دەگەڵ تاران.شەڕ دەگەڵ لایەنێکی دیکەی جوێ بۆوە لە حیزبی دێمۆکڕات بەناوی رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ کۆتایی نەهات بوو.شەڕ دەگەڵ کۆمەڵە لەو پەڕی بێرەحمیی خۆیدادرێژەی هەبوو.بەڵگەی ئەو شەڕە خوێناویەش نووسینی نامەیەکی ٧ خاڵییە بە خەتی خۆی کە هاوڕێیانی ئاژوانی چۆن هاندەداشەڕکە دەگەڵ کۆمەڵەدا دەبێ پشووودرێژبن تا لە ناویان دەبەین.
خوێندنەوەی ئەو نامەیە پێمان دەڵێ کە نازناوی پێغەمبەریی ئاشتی بۆ قاسملوو هیچ لە جێگای خۆیدا نییە.کەسێک شەڕی براکوژیی دەگەڵ چەند لایەنی دیکەی حیزبیی کە هاوزمان وهاورەگەز وهاودین وهاونیشتمانی خۆیین درێژە پێ بدا،کواپێناسەی پێغەمبەریی ئاشتی بەردەکەوێ؟
قاسملووسەرەڕای ئەوەی کە کەسێکی خوێندەواروزمان زان وسیاسیی کار بۆوە،زۆر بەهاسانی فریوی مەلاکانی خواردووگیانی خۆی لە دەستدا.دوای تڕۆڕی قاسملووهەم شەڕ دەگەڵ رێبەرایەتی شۆڕشگێڕکۆتایی پێهات،هەمیش شەڕ دەگەڵ کۆمەڵە درێژەی پێنەدراوئاشت بوونەوە.ئەوەش بۆ خۆی پەیامێکی روون وئاشکرای پێیە بۆ کۆمەڵگای وشیارکە قاسملووهیچکات رێگای بە هیچ حیزبێک نەدەداکە پێشبڕکێی سیاسیی دەگەڵ بکا وببێتە رەقیبێکی سیاسی لە بەرانبەر خۆیدا.بەڕآستی قاسملووپێغەمبەریی ئاشتی بووە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست