سوید و فینلەندا لەگەڵ تورکیا رێککەوتنیان دژی کورد کرد
Wednesday, 29/06/2022, 16:24
ئیمڕۆ سوید و فنلندا و تورکیا لە کۆبونەوەیەکی سێ قۆڵی لە مەدرید، بەسەرپەرشتی سکرتێری ناتۆ و ئەمریکا گەیشتنە رێکەوتنێک کە ئەمە خاڵە گرنگەکانێتی :
1- رێکخراوی PKK بە ڕێکخراوێکی تێرەرست ئەکرێت وە مۆڵەتی پێ نادرێ کە هیچ جۆرە چالاکیەک لە دوو ووڵاتە بکات.
2- سوید و فنلندا پەیوەندی دەبرێت لەگەڵ YPG و PYD،لە سوریا کە ڕۆڵی سەرەکیان بینی لە شەڕی دژ داعش وە هیچ یارمەتیەکیان نادرێتێ.
3- قەدەغە کردنی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی لادەبرێت لەسەر تورکیا.
4- هەردوو سوید و فنلندا گۆڕانکاری دەکەن لە یاسای ناوخۆ هەر دوو ووڵات بە شێوەیەک لە خزمەتی داواکانی تورکیا بێت.
5- سوید و فنلندا هاوکاری دەکەن لەگەڵ تورکیا بۆ گرتن و رادەستکردن و ناردنەوەی ئەو کوردانەی کە تورکیا داوای کردوە.
ئەمە بەشە ئاشکراکەیەتی ئیتر دەبێ بەشە نهێنیەکانی چۆن بێت.
دوای واژووکردنی ئەم ڕێکەوتنە راستەوخۆ سکرتێری ناتۆ کە خۆی سۆشیال دیموکراتە، بایدن، بۆریس جۆنسن پیرۆزبایی گەرمیان لە هەرسێ ووڵاتە کرد بۆ ئەو هەنگاوە "مێژوویە".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست