کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنگرەی نەتەوەیی دەگەڵ خەیانەتکاران دەبەسترێ؟

Sunday, 26/06/2022, 12:27


دووبژاردە هەیە بۆ ئەوەی کاتێک ناوی ئەو حیزبە دەهێنرێ کە بنەماڵەی بارزانی دەستیان بەسەردا گرتووە.بژاردەی یەکەم واباشە بگووترێ پاڕتی دیموکراتی کوردستان سەر بە بنەماڵەی بارزانی. یان کاتێک باس لە دەسەڵاتداریەتی لە زۆنی زەرد لە باشووری کوردستان دەکرێ تەنیا ناوهێنانی بنەماڵەی بارزانی بەسسە.لە هیچ کوێی دونیادا نابینرێ کە حیزبێک خاوەنی حەوت دەیە زیاترلە دروستکردنی هەبێ بەڵام تەنیا تا ئەوڕۆ سێ کەس بەرپرسی ودەمڕاستی ئەو حیزبە بن.مەلا مستەفا و ئیدریس ومەسعود، وەک گەنە بەو حیزبەوە چەسپاون و بەری نادەن!
ئێستێ ئەو رێبازە پڕ لە شکست ونەهامەتی وکورد بە کوشتدان دەکرێ بە گشتی لە چوار بەشدا خۆی بە قەوارە کردبێ.بەشی یەکەم پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانین.بەشی دووهەم ئەو کۆیلانەن کە نان لە دەستی بنەماڵەی بارزانی دەخۆن وبێدەنگ ،خەریکی ژیانی سەرشۆڕانەی خۆیانن.بەشی سێهەم کەسانی بکوژ وترۆڕیستن کە رێگای گەڕانەوەیان لێ گیراوە وپردەکانی پشت سەری خۆیان رووخاندووە،بەشی چوارەم کەسانی نەخوێندەواروسەر بەتەریقەت ونەزانن کە لە سەر ناوی پێشمەرگە چەکیان بۆ پاراستنی سەروەتوسامانی بنەماڵەی بارزانی دەشان کردوە.

بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی

ئەگەر هەڵە نەبم بۆ یەکەمجار دەستەواژەی (بنەماڵەی بارزانی خائین) لە کوردستانپۆست گوێ لێبووە (هیوادارم لەو بارەوە ئەوان روونکردنەوە بدەن وقسەکەی من پشت راست بکەنەوە، ئەگەرهەڵەم نەکردبێ ). ئەوکات زۆرم پێ سەیر بوو،دەمگووت چۆن بابەتی ئاوا دروستە.بەڵام رێگوزەریی زەمان زۆر بابەتی نیشانی کۆمەڵگای وشیار داوە ئێستێ هەرشت روون وئاشکرایە.
هەروەها،تائەوڕۆ لە رووپەڕی کوردستانپۆست چەند بابەتم لە سەر بەستی کۆنگرەی نەتەوەیی بە بێ سەرۆک خێل وبنەماڵەی بارزانی بۆ کوردستانپۆست ناردوە وئەوانیش بە دڵێکی مەزن بڵاویان کردۆتەوە.داخی گران ئەوەیە زۆر بابەتی دیرۆکیی نەتەوەی کورد درنگ دەگاتە ئامانج،خەتاش مێژوو نییە،ئەو کەسانەیە کە بەڕێوبەریی حیزب وسەرکردەی حیزبین.
لە سەردەم سەرۆککۆماریی سلێـمان دەمیرێل بوو کە مەسعود بارزانی بە غار خۆی گەیاندە تەنیشت ئەو کورد کوژەوە گووتی مەلا مستەفای باوکمان وەسیەتی بۆ کردووین کە دۆستایەتی دەوڵەتی تورک بکەن ومتمانەیان پێ بدەن.تائێڕە هیچ دۆستایەتیەک لە نێوان بنەماڵەی بارزانی ودەوڵەتی تورک لە ئارادا نەبووە،پەیوەندیەکان تەنیا ئاغایەتی ونۆکەرایەتی بوو.تورکیان کردە ئاغاو بۆ خۆشیان وەک نۆکەرهەڵسوکەوتیان کردوە.
لە شەڕەکانی چەند مانگی رابوردوودا لە قەندیل لە نێوان ئەردۆغان وپاڕتی کرێكارانی کوردستان ئیدی بەئاشکرا بنەماڵەی بارزانی هاوشانی سەربازانی تورک بەشدارن لە کوشتن و وتڕۆرکردنی کورد لە هەرکوێ بۆیان بلوێ.مرۆڤ کاتێک لەو ماوەیەدا سرنج دەداتە مێدیاکانی کورد کە سەر بە باکوری کوردستان ورۆژئاوای کوردستانن بەراشکاوی لە لایان بەرپرسانی باڵای ئەو دووبەشە لە وڵات دەستەواژەی / خەیانەت / بەکار دێنن.تا دوێنێ خۆیان لەو دەستەواژەیە دەپاراست،بەڵام ئێستێ رۆژانە بەکاری دێنن.
پرسی سەرەکی ئەوەیە،کوردستان لە مێژ ساڵە وێنەی تەواوی گەلانی رزگاریخوازی دونیا تامەزرۆی ئەوەیە کە چەترێکی نەتەوەیی بە بێ دەست تێوەردانی داگیرکار، بەناوی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ هەمووبەشەکانی وڵات پێکبێ وخەباتو تێکۆشانی تێدا گەڵالە بکرێ.چارە چییە؟هەزار ساڵی دیکەش تیپەڕێ بنەماڵەی بارزانی بەشداریی سیستمێک نابن کە بە بێ ئیزنی داگیرکارپێکبێ.ئایا حیزب یان بنەماڵەی خایین دەتوانن بەشدار بن لە پرسێکی گرینگیی نەتەوەیی؟ئایا بۆ داهاتوویەکی نزیک کۆنگەری نەتەوەیی بە بێ ئەو خایینانە پێکدێ؟داهاتووی نزیک جوابی ئەو پرسیارانە دەداتەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە