کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زیانێکی ستراتیجیت پێگەیاندبێت و ئاواش بیناسیت ؟!

Saturday, 25/06/2022, 16:15


ئەوەی سەرت سوردەمێنێت لە ئاستیدا و کەس نیە خۆی لێی نزیک بکاتەوە و باسکردنی بڤەیە و هەمووان و لە پیَِشەوەیان دەسەڵاتی هەرێم فزە لە ئاستیدا ناکت و مەتەڵێکە کە نازانرێت چۆن تەلیسمەکەی بدۆزرێتەوە و هەڵیبێنرێت و لای چاودێران زۆر دیارە، ئەوەیە کە سەرەکیترین هۆکاری مانەوەی وەزعی کوردستان و سیاسەت و ئابووریەکەی و پرسی نەوت و گاز بە تایبەتی بەدەست ئەوەوە گیریخواردووە و بەرژەوەندی و سیاسەت و پلانە نهێنیەکانی  لەم ناوچەیە بە گشتی و عیراق و کوردستان بە تایبەتی تاوەکو ئەمرٍۆ  گڵۆڵەی دەستی ئەوە و کەس نەک خۆی لەقەرەی نادات بەڵکو بیریشی لە پرسیار لێکردنی ناکاتەوە.  
ئێمە دەپرسین:
*کە نەوتی عیراق خۆماڵی کرا و دەستی ئەم وڵاتە لەم سامانە برٍا، تاوەکو ئەمرٍۆ هیچ رۆژێک ئاوا رێک نەبووە بۆی کە بە ئازادی و کەیفی خۆی تەراتێن بە ئابووری و نەوتی عیراق  و بە تایبەتی کەرکوک بکات، بۆچی کەس باسی ناکات.
*برتیش پترۆلیۆم تاکە کۆمپانیایە کە دوای 16ی ئۆکتۆبەر وەکو خاوەندارێتی کێڵگەکانی کەرکوکی چۆڵ نەکردووە و کەس پێی ناڵێت بۆچی ئاوا بەو شێوەیە تەراتێن دەکەیت و چەند پشک وبەشت بە نهێنی لە ناردنە دەرەوە و دەرهێنانی نەوت هەیە و تەنانەت سیاسەتی پەرتکە و زاڵکەت تا ئێستا پەیرٍەو کردووە و خۆت بێ بەری دەکەیت.
*سیاسەتی موخابەراتی تۆی ئینگلۆسەکسۆنە کە بە هەنگاوە نهێنیەکانت باری ئابووری ئەم وڵاتەت خستۆتە ژێر رکێڤی خۆتەوە و کەسیش ناوێرێت فزە بکات و خۆت لێکردووە بە نەبان.
*کە لە سایکس بیکۆ فەرەنسات هەڵخەڵەتان و دواتر بەشی شێری نەوتی ئەم وڵاتەت تەفروتونا کرد و دزیت، بۆچی ئەمە بە تایبەتی لەسەر حسابی گەلی کوردستان بێت. تۆیەک تا ئەمرٍۆش سیاسەتەکانت لەم شوێنە وا مەیسەر دەکەیت، لە دواجاردا هەر وەکو پێِشتر لەسەر حسابی گەلی کوردستان  دەکەوێتەوە و جێگەی قبوڵکردن نیە.
* بۆچی دەسەڵاتی کوردستان ئەم حەقیقەتانە بۆ خەڵک باس ناکات، کوا خۆماڵیکردنی نەوت چیی لێهاتووە و ئەم کۆمنپانیانەی سەر بە موخابەراتن و بە تایبەتی بەریتانی،  بۆچی دەستیان بەسەر نەوتدا گرتووە و تەنانەت بە هێزی سەربازیش دەستی تێوەردەدەن و کەس ناڵێت لەل .
*کە نەوتەکە  پێش خۆماڵی بەشی کۆمپانیای بەریتانی و نەرەویجی و کۆلبنکیان و عیراق و هۆڵەندیش درا ، لە دوای خۆماڵی ئێستا داهاتەکەی بۆ عیراق دیاریکراوە یان بەشی کۆمپانیا و وڵاتی بەریتانیاشی تێدایە و موخابەراتی بریتش رۆڵی خۆی لەو بوارەدا دەبینێت.
*بۆچی عیراق تەنها رەزامەندی لەسەر پلانی گەورە کۆمپانیای بەریتانیا بریتش پترۆلیۆم  بۆ جیاکردنەوەی پرۆسەکانی کارکردنی وەکو تاقە کۆمپانیایەک و ئەوانیتر وەکو شاگرد قبوڵکرد.  کۆمپانیاکانی دیکە تەنها وەکو ناو و بە پشکێکی زۆر کەم لە پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت بەشدارن و ئەوەش تەنها بە رەزامەندی پرتیش پترۆلیۆم دەبێت و عیراقیش ناچارە رازی بێت.
*بۆچی هەموو هەوڵێکی کورد لە سەربەخۆیی دەرکردن و فرۆشتنی نەوت لای بەریتانیەکان و برتش پترۆلیۆم رەتدەکرێتەوە، هەر موخابەرااتی بریتانیایە هەوڵی گەرٍانەوەی نەوتەکەی  کورد دەدات بۆ ژێر دەستی حکومەتی ناوەندی، باشترین بەڵگەش  هاتن و کارکردنی بریتش پترۆلیۆم بوو بۆ کەرکەک بە تەنها یەک رۆژ  لە دوای رووداوی 16ی ئۆکتۆبەر ؟
*بۆچی ئێستا وەکو ئەڵتەرناتیڤی غازەکەی روسیا، بەریتانیا هەوڵی ئەوە دەدات غازەکەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ ئەوروپا و کەی ویستی سازشی لەسەر بکات وکۆنترۆڵی هەموو شتێک دەکات.
*وەکو کورد، بۆچی لەم سێ دەیەدا حوکمرٍانی کورد زمانیان لە ئاست ئەم ستەمکارە مێژوویەمان نەهاتۆتەگۆ و بە هیچ شێوەک واتە بە باش و خراپ باسی ناکات و سەرجەم رەفتارە نابەجێکانی دەخاتە پشت پەردەوە، بۆیە ئەم هەڵوێستەی دەسەلاتی کوردستان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. 
وەکو پێشتر بۆمان دەرکەوت کە تەنها نەوت سەرجەم مەلەفەکانی دیکەی ئەم ناوچەیە رێکدەخات ئەگینا قەتەر و بەحرەین و کوەیت و ئیمارات و عەمانیش چانسی بوون بە دەوڵەتیان لە کوێ بوو، لەمەشدا بۆمان دەردەکەویت کەتا ئێستاش نەوت بریاری سیاسی هەمەجۆر و گرنگ و ستراتیجیش رێکدەخات و تا ئێستا  کورد لەم مەلەفە بە جوانی بیری لێنەکردۆتەوە و تەماح و نیاز و بەرژەوەندیەکانی بەریتانیای نەخوێندۆتەوە و زۆر دواکەوتووە. هیوادارم لەمەودوا ئیستێگ لەمبارەوە بکات و بەڵکو ئەمجارە  لەگەڵ ئاوات و ئامانجەکانی گەلی کورد دا بێتەوە، هەرچەند دواکەوتوین بەڵام ئەگەر لەو نیمچەوڵاتانەی کەنداو زیاترمان پێنەکرێت کەمتر نابین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە